پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پهژاك) بەدەركردنی بهیاننامهیهك لەسی و چوارهەمین ساڵیادی ئەنفالی گەلەكەمان لەباشوری كوردستاندا، رایگەیاندووە؛ سەرەڕای تێپهڕبوونی سی و چوارساڵ بەسەر ئەو تاوانە دەڕندەی رژێمی پێشوو لەبەرامبەر بەگەلەكەمان كەچی تا ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراقی بۆ قەرەبوو كردنەوە گەلەكەمان و دەرئەنجامەكانی ئەو تاوانە شتێكی ئەوتۆیان نەكردووە و تاوانباران دادگایی نەكراون و سزا نەدراون.
پەژاك ئەوەشی راگەیاندووە؛ ئەنفالی راستین ئەو كاتە بەكۆتا دێت كە دەوڵەتە داگیركەرەكانی سەر كوردستان مافە رەواكانی گەلی كورد بەگشتی بناسن و مەترسی كۆمەڵكۆژی كەلتوری و جەستەیی كۆتایی پێ بێت.
دەقی بەیاننامەكەی پەژاك:
كۆمەڵكۆژی گەلەكەمان لەباشوری كوردستان لەساڵی ١٩٨٨ لەلایەن رژێمی فاشیستی بەعسی عراقەوە پەڵەیەكی رەشە بەنێوچاوانی دەوڵەتی عراقەوە كە دەبێت بەهەموو شێوەیەك بۆ سڕینەوەی ئەو پەڵە كار بكەن. سەرەڕای دەربازبوونی سی و چوار ساڵ لەكۆمەڵكۆژی ئەنفال، بەڵام تا ئێستاكە دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ قەرەبووكردنەوە و دەرئەنجامەكانی ئەو كۆمەڵكۆژیە و قەرەبووكردنەوەی مافەكانی گەلی كورد شتێكی ئەوتۆیان نەكردووە و زۆرینەی تاوانباران دادگایی و سزا نەدراون. ئەنفالی راستین ئەو كاتە بەكۆتا دێت كە دەوڵەتە داگیركەرەكانی سەر كوردستان مافە رەواكانی گەلی كورد بەگشتی بناسن و مەترسی كۆمەڵكۆژی كەلتوری و جەستەیی كۆتایی پێ بێت.
ئەمڕۆكە سی وچوار ساڵ لەو شاڵاوە وەحشیانەی كۆمەڵكۆژی سەر گەلەكەمان لەباشوری كوردستان تێپەڕ دەبێت. تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر لەگۆڕە بەكۆمەڵەكان ماون لەبیابانەكانی گەرم و تاقەت پڕۆكێن بناسێندرێنەوە و هەڵبدرێنەوە. تا ئێستا برینە ساررێژنەبووەكانی گەلەكەمان كە بەوەحشیترین شێوە كۆمەڵكۆژكران، سارێژ نەبووە و لەوە زیاتر مەترسیەكانی كۆمەڵكۆژی سەر گەلەكەمان لەهەرچوار بەشی كوردستاندا لەبواری كەلتوری و جەستەی لەئارادان. ئەمرۆكە نەیارانی گەلی كورد لەهەرچوار بەشی كوردستان بەشێوەی جیاواز ئۆپەراسیۆنی ئەنفال بەرێوە دەبەن. كۆمەڵكۆژی كەلتوری ئەمڕۆكە لەسەر گەلەكەمان لەچاو ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفال كە لەساڵی ١٩٨٨دا بەرێوە چوو، مەترسیدارترە. ئەگەر گەلەكەمان لەم قۆناخە مێژووییەدا بەشێوەیەكی یەكگرتووە تێكۆشان نەكات، دوور نییە كە بەهەبوونی رژێمە خوێنخۆرەكانی ئێران و توركیا ئەنفال دووبارە ببێتەوە. نەیاران گەلەكەمان بەلكاندنی ناوگەلێكی پووچ و بێ واتا بەتێكۆشانەكانمان، وەكو تیرۆریزم و جۆداخواز هەنووكەش بەدوای بیانۆیەكن بۆ بەردەوامیدان بەسیاسەتی كۆمەڵكۆژی كەلتوری لەسەر گەلی كورد.
هەرچەندە ئۆپەراسیۆنی ئەنفال لەلایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە لەهەشت قۆناخدا پێكهات. بەڵام ئەمرۆكە جارێكی تر مەترسی قۆناخێكی نوێ لەئارادایە. نموونەی بەرچاوی بەردەوامی ئەنفال كە بەبیانۆگەلێكی دژە مرۆڤیی و نامەشروع لەبەرامبەر بەگەلەكەمان لەشەنگال بەرێوە چوو. بۆیە كۆمەڵكۆژی ئەنفال، پەڵەیەكی رەشە نەتەنیا بەنێوچاوانی دەوڵەتی عێراق، بەڵكو لەهەمانكاتیشدا پەڵەیەكی رەشە بەنێوچاوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە و بەئەندازەی ئەوەی كە پرسی كورد، بووەتە پرسێكی جیهانی، كۆمەڵگەی جیهانیش لەبەرامبەر بە چارەنووس و داهاتووی گەلی كوردەوە بەرپرسیارە. ئەوەی كە ئەمڕۆكە بەشێوەیەكی روون و ئاشكرا دەبیندرێت، لەژێربار هەڵهاتنی دەوڵەتانە لەبەرامبەر بەبەرپرسیاریەتیان لەبەرامبەر بە مافی گەلی كورد.
بەهۆی ئەوەی كە مەترسی روودانی ئەنفالی تر هاوشێوەی ئەنفالەكانی تر لەسەر گەلەكەمان لەهەرچوار بەشی كوردستاندا لەئارادایە. تێكۆشانی بزوتنەوەی ئاپۆیی بەتایبەتی پەژاك بەوەرگرتنی ئەزموونی زۆر لەمێژوو بەردەوامە لەتێكۆشان و خەبات.
وەكو پەژاك"پارتی ژیانی ئازادی كوردستان"، سەرەڕای ریسوا و شەرمەزاركردنی كۆمەڵكۆژی ئەنفال و سەرەخۆشی لەگەلەكەمان و بنەماڵەی قۆربانیانی ئەنفال لەباشوری كوردستان، كۆتایی هاتنی مەترسی ئەنفال پەیوەست بەئازادی گشتی گەلەكەمان و بەدیموكراتیزەكردنی وڵاتانی ئێران، توركیا و عێراق و سوریە دەزانین. لەداستانی قەندیل لەساڵی ٢٠١١ەوە بگرە تا تێكۆشانەكانی كۆبانێ، عەفرین، شەنگاڵ و هەنووكە لەزاگرۆس، زاپ و ئاڤاشین، تێكۆشانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلەكەمان لەبەرامبەر بەئەنفالە هەنووكەیەكان پێكهاتووە و تا گەیشتن بەئازادی تەواوەتی بەردەوام دەبێت. عەدالەت و بەرابەری و یەكسان كاتێك بۆ گەلەكەمان پێكدێت كە مافە سرۆشتی و مرۆڤیەكانی بەفەرمی بناسێندرێن. تا ئێستاكەش لەعەفرینەوە بگرە تا قەندیل پرۆسەكانی گۆڕینی دیموگرافیای كۆمەڵگەی كوردستان بەرێوە دەچێت و پێویستە هەموو گەلەكەمان. لەمنداڵێكی حەوت ساڵەوە بگرە راپەڕن و لەپشتیوانی و هاوكاری بزوتنەوەی ئازادیخوازی خۆیان لەگۆڕەپانەكانی تێكۆشاندا ئامادەی خەبات و بەرخۆدان بن. كۆتایی كۆمەڵكۆژیەكانی هاوشێوەی ئەنفال، ئەمڕۆكە تەنیا و تەنیا بەدەستی گەلی كورد و بزوتنەوەی ئازادیخوازیەكەی پێكدێت.
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان"پەژاك"
١٤-٤-٢٠٢٢