پەژاک یادی شەهیدان دکتۆر ئافات و مانی کیاکسار و هەڤڵەکانیانی کردەوە

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەى ساڵیادی شەهادەتی دکتۆر ئافات و هەڤاڵەکانی و هەروەها شەهادەتی مانی کیاکسار و هەڤاڵەکانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و یادیانی بەرز راگرت. راشیگەیاند، شتیوانیی لە راپەڕینی گەلی بەلوچ دەکەن.

لە راگەیاندراوەکەى پەژاک دا هاتووە، "رژێمی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٧ بە زیاتر لە دە هەزار چەکدار بۆ قڕکردنی گەلی کورد و پاکتاوکردنی پژاک لە پارێزگای ورمێ دەستی بە هێرشێک کرد، کە زیاتر لە ١٠ رۆژی خایاند و بە دەیان چەکدار و بەرپرسی باڵای رژێم کوژران و بە سەرشۆڕی هەرێمەکەیان بە جێهێشت".

راشیگەیاندووە، "لەئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانە قورسەدا لە رێکەوتی ٢٦ی شوبات (٨ی رەشەممە)، ئەندامی مەجلیسی پژاک؛ دکتۆر ئافات (ئەشرەف کارابان) لەگەڵ دوو کادیری پێشەنگی پارتەکەمان، مادۆرا (مویەسەر ئادسز) و فازل (عەبدولرەحمان یوروجو) شەهید بوون. هاوکات لەبەردەوامی ئەو شەڕ و پێکدادان و خۆڕاگرییە بێ وێنەیەی گەریلاکانمان لە ٢ی ئاداری هەمان ساڵ (١٢ی رەشەممە)، سێ کادیری پێشەنگی پارتەکەمان بە ناوەکانی؛ مانی کیاکسار (یوسف پیروتی)، دیجلە دێرک (نەورۆز عەبدۆ) و تێکۆشین گەوەر(نادیە رەیحان) شەهید بوون".

لە بەشێکی تری راگەیاندراوەکەى پەژاک دا هاتووە، " لە١٤هەمین ساڵیادی شەهادەتی ئەو ٦ هەڤاڵانەمان یادیان بەرز رادەگرین و بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشانیان دووپات دەکەینەوە. بەرخۆدان و تێکۆشانی بێ وچانی شەهید دکتۆر ئافات و مانی و هەڤاڵانیان لەمێژووی خەباتی پژاک لە یاد ناکرێت و گەورەبوون و بەهێزبوونی پژاک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رەنج و خۆڕاگری و گیانبازی هەڤاڵانی شەهیدمان بە دیهاتووە و سەقامگیر بووە. شوێنپەنجەی خەباتی شەهید دکتۆر ئافات و مانی تاوەکوو ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە بەرچاوە و هێز و ورەی تێکۆشانیان لە ناو گەل و ریزەکانی گەریلا دەدرەوشێتەوە".

پەژاک ئەوەشی راگەیاندووە، "بەرز راگرتنی یادی ئەو هەڤاڵە قارەمانانەمان لە کاتێکدایە کە لەهەر گۆشەیەکی ئێران، گەل لە پێناو دەستەبەر کردنی ئازادی و چەسپاندنی دیمۆکراسی، مەشخەڵی تێکۆشانیان هەڵکردووە و خاوەنداریەتی لە رێبازی شەهیدان دەکەن. بەم بۆنەیەوە جارێکی تر پاڵپشتی خۆمان بۆ تێکۆشانی رەوا و دیمۆکراتیکی گەلی بەلووچ دووپات دەکەینەوە و لەو بڕوایە داین کە لەم قۆناخەدا پێکهێنانی بەرەی دیمۆکراتیکی گەلانی ئێران، زامنی سەرکەوتن و دەستەبەر کردنی مافە رەواکانی گەلانی ئێرانە و کۆتایی بە فاشیسم و داگیرکەری لە ئێران دێنێت".

دەقی راگەیاندراوەکەى پەژاک

ورەی تێکۆشانی شەهیدان ئافات و مانی تا بە ئەمڕۆ لەکوردستان دەدرەوشێتەوە

لەساڵی ٢٠٠٧ی زاینی لەسەرەتای گەشەکردن و بەرفراوان بوونی تێکۆشانی رەوای پژاک لەئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لەجەهەنەم دەڕەی سەر بە ورمێ لە لایەن گەریلاکانی پژاکەوە گورزێکی قورس لە سوپای داگیرکەری ئێران درا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای رژێم لەو چالاکیەدا بە سزای تاوانەکانیان گەیەندران و ئەو چالاکییە، هیوای تێکۆشانی گەلی کوردی درەوشاندەوە و ترس و دڵەڕاوکێی خستە ناو هێزە داگیرکەرەکانی رژێمی ئێران و خەونی داگیرکەری لێ زڕاندن.

لەو هێرشە داگیرکەریەی رژێمی ئێران کە زیاتر لە دە هەزار چەکدار بۆ قڕکردنی گەلی کورد و پاکتاوکردنی پژاک هەناردەی پارێزگای ورمێ کرابوون و ئەو هێرشە زیاتر لە دە رۆژی خایاند، بە دەیان چەکدار و بەرپرسی باڵای رژێم کوژران و بە سەرشۆڕی هەرێمەکەیان بە جێهێشت.

گەریلاکانی پژاک بۆ کۆتایهێنان بە هێرشی داگیرکەری بۆ سەر کوردستان بە بەرخۆدانێکی سەردەمیانە بەڕەنگاری ئەو هێرشە بوونەوە و لەمێژووی تێکۆشانی گەلی کورد، قارەمانتیەکی سەردەمیانەیان تۆمار کرد و بە رۆحی گیانبازی و لەخۆبردوویی تا دوا هەناسەیان، بە رۆحێکی نەبەزانە، بەرخۆدانیان کرد و لەدژی داگیرکەری شەڕیان کرد.

لەئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانە قورسەدا لە رێکەوتی ٢٦ی شوبات (٨ی رەشەممە)، ئەندامی مەجلیسی پژاک؛ دکتۆر ئافات (ئەشرەف کارابان) لەگەڵ دوو کادیری پێشەنگی پارتەکەمان، مادۆرا (مویەسەر ئادسز) و فازل (عەبدولرەحمان یوروجو) شەهید بوون. هاوکات لەبەردەوامی ئەو شەڕ و پێکدادان و خۆڕاگرییە بێ وێنەیەی گەریلاکانمان لە ٢ی ئاداری هەمان ساڵ (١٢ی رەشەممە)، سێ کادیری پێشەنگی پارتەکەمان بە ناوەکانی؛ مانی کیاکسار (یوسف پیروتی)، دیجلە دێرک (نەورۆز عەبدۆ) و تێکۆشین گەوەر(نادیە رەیحان) شەهید بوون.

لە١٤هەمین ساڵیادی شەهادەتی ئەو ٦ هەڤاڵانەمان یادیان بەرز رادەگرین و بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشانیان دووپات دەکەینەوە. بەرخۆدان و تێکۆشانی بێ وچانی شەهید دکتۆر ئافات و مانی و هەڤاڵانیان لەمێژووی خەباتی پژاک لە یاد ناکرێت و گەورەبوون و بەهێزبوونی پژاک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رەنج و خۆڕاگری و گیانبازی هەڤاڵانی شەهیدمان بە دیهاتووە و سەقامگیر بووە. شوێنپەنجەی خەباتی شەهید دکتۆر ئافات و مانی تاوەکوو ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە بەرچاوە و هێز و ورەی تێکۆشانیان لە ناو گەل و ریزەکانی گەریلا دەدرەوشێتەوە.

بەرز راگرتنی یادی ئەو هەڤاڵە قارەمانانەمان لە کاتێکدایە کە لەهەر گۆشەیەکی ئێران، گەل لە پێناو دەستەبەر کردنی ئازادی و چەسپاندنی دیمۆکراسی، مەشخەڵی تێکۆشانیان هەڵکردووە و خاوەنداریەتی لە رێبازی شەهیدان دەکەن. بەم بۆنەیەوە جارێکی تر پاڵپشتی خۆمان بۆ تێکۆشانی رەوا و دیمۆکراتیکی گەلی بەلووچ دووپات دەکەینەوە و لەو بڕوایە داین کە لەم قۆناخەدا پێکهێنانی بەرەی دیمۆکراتیکی گەلانی ئێران، زامنی سەرکەوتن و دەستەبەر کردنی مافە رەواکانی گەلانی ئێرانە و کۆتایی بە فاشیسم و داگیرکەری لە ئێران دێنێت.

لە کۆتاییدا داوا لە سەرجەم گەلەکەمان، بە تایبەت گەنجان و ژنان دەکەین کە بە رۆحیە و ورەی تێکۆشانی دکتۆر ئافات و مانی لەدژی رژێمی داگیرکەری ئێران تێبکۆشن و بە رۆحی شۆڕشگێڕیانە، خاوەنداریەتی لە رێبازی شەهیدانی خۆیان بکەن.

ژ.ت