قەڵادزێ: گەنجانی وڵاتپارێز لە دژی گێرەشێوێنیەکانی پەدەکە ستاندیان دانا

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شارۆچکەی قەڵادزێ لە دژی گێرەشێوێنی و هەوڵە شەڕخوازیەکانی پەدەکە ستاندی ئاگادارکردنەوەیان دانا و بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە.

ناڕەزایەتی گەنجانی باشوری کوردستان لە دژی هەڵوێستی شەرخوازانە و هەوڵە گێرەشێوێنیەکانی پەدەکە و هاوکات لە دژی رەوانەکردنی هێز بۆ ناوچەکانی گەریلا، بەردەوامە.

لەم چوارچێوەیەدا ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شارۆچکەی قەڵادزێ ستاندێکی ئاگادارکردنەوەیان دانا.

گەنجان هاوکات بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە و بە وتنەوەی دروشم تیشکیان خستە سەر هەڵوێستی شەرخوازانە و هەوڵە گێرەشێوێنیەکانی پەدەکە.

ز.ش