قەدەغەی چالاکیەکان جارێکی دیکە لە جۆلەمێرگ درێژکرایەوە
پارێزگاری وان قەدەغەی چالاکی و رێورەسمەکانی بۆ ١٥ رۆژی دیکە درێژکردەوە.
پارێزگاری وان قەدەغەی چالاکی و رێورەسمەکانی بۆ ١٥ رۆژی دیکە درێژکردەوە.
قەدەغەی چالاکی و رێورەسمەکان کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تاوەکو ئێستا لە جۆلەمێرگ و ناوچەکانی بەردەوامە، لەلایەن پارێزگارەوە تاوەکو ١٥ رۆژی دیکە درێژکرایەوە. قەدەغەکە لە ١٩٧١ رۆژە بەردەوامە، تاوەکو ١٢ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.
بۆ هەموو چالاکی، خۆپیشاندان و رێورەسمیک، بڕیارەکەی پارێزگار وەک بیانوو پیشان دەدرێت و رێگری دەکرێت.
ف.ق