قەرەسوو: لە دژی ئەم دەسەڵاتە تەنها تێکۆشان پێویستە!

مستەفا قەرەسوو ڕایگەیاند، سەرچاوەی ئەو بانگەشەیە، کە دەوترێت 'لە ئیمرالی کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت' میت و ئاکەپەیە و وتی، "لە دژی ئەم دەسەڵاتە تەنها پێویستی بە تێکۆشان هەیە. ڕێبەر ئاپۆش بە هەڵوێستەکانی بە مشێوەیە لە دەسەڵات نزیک دەبێتەوە".

مستەفا قەرەسووو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، سەبارەت بە گۆشەگیریی تووند و قورسی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەڕی تایبەتی حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە.

هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە ڕێبەر ئاپۆ بە مەبەستی شەڕی تایبەت بڵاودەکرێنەوە

لە کاتێکدا گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان توندتر دەکرێت، هەندێک لە لایەنەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە لە ئیمراڵی کۆبوونەوە ئەنجامدراون، فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە لە بارەی کێشەی کوردەوە هەندێک هەنگاو دەنێن. لەم بارو دۆخەدا، کە هیچ زانیارییەک لەسەر سەلامەتی و تەندروستیی ڕێبەری گەلی کورد لە بەردەستدا نییە مەبەست لەو بانگەشانە چییە؟

بەم دواییانە، ئەم جۆرە بانگەشانە دەکرێن. کێ چی دەڵێت با بیڵێت، سەرچاوەی ئەم بانگەشانە میت و ئاکەپەن. ئاکەپە و میت ساڵانێکە ئەم شێوازە بەڕێوەدەبەن. هەر وشە و هەواڵێک لە بارەی ڕێبەر ئاپۆوە بڵاو بکرێتەوە، بێگومان بۆ شەڕی تایبەتە. ڕێبەر ئاپۆ زیندانییەکی ئاسایی نییە. ئەگەر سیاسەتی گوشار لەسەر گەلی کورد و لەسەر بزووتنەوەی ئازادی پەیڕەو بکرێت، ئەوا هەمان سیاسەتیش دژ بە ڕێبەر ئاپۆ لە هەلومەرجی زینداندا پەیڕەو دەکرێت. بۆیە مرۆڤ دەتوانێت بە پێی نزیکبوونەوەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەوە تێبگات، کە چۆن سیاسەتێک لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت. دەبێت پێش هەموو شتێک ئەو ڕاستییە بزانرێت.

هاوپەیمانیی ئاکەپە - مەهەپە لە دژی گەلی کورد ئێستا سیاسەتی کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردن پەیڕەو دەکات. هەموو کردەوەکانیان بۆ جینۆسایدکردن و سڕینەوەیە و دەیانەوێت بە تێپەڕبوونی کات کوردەکان بکەن بە تورک و کوردستانیش بکەن بە شوێن و ناوەندێک بۆ بڵاوەپێکردنی نەتەوەی تورک. تا لەو سیاسەتە تێگەیشتن دروست نەبێت تێگەیشتنیش لە رەفتار و کردارەکانی دژ بە کورد دروست نابێت.

ڕێبەر ئاپۆ بە هەڵوێستەکانی شەڕی تایبەت پووچ دەکاتەوە

ماوەی ٢٤ ساڵە سیاسەتی شەڕی تایبەت لەسەر ڕێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکرێت. ڕێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوەی ڕاستیی دەوڵەتی تورک دەزانێت، هەڵوێستێک نیشان دەدات، کە ئەو سیاسەتەی شەڕی تایبەت پووچ بکاتەوە، بۆیە گەورەترین و مانادارترین بەرخۆدانی مێژوو لە ئیمڕاڵی ئەنجام دەدرێت. حکومەتی ئاکەپە کاریگەریی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر گەلی کورد دەزانێت، بۆیە کاتێک گەورەبوون و گەشەی خەبات و تووڕەیی گەلی کورد و ژنان و لاوان زیاتر دەبێت، دەیەوێت تێکۆشانی ئازادی سست بکات، بۆ ئەوەی تێکۆشانی ئازادیی فرەلایەنی گەلی کورد لاواز بکات ئەو جۆرە هەواڵانە بڵاودەکاتەوە و دەیانخاتە ڕۆژەڤ و بەرنامەوە، بەڵام ئەمەی ئەم جارە لە ڕووی کاتەوە سەرنجڕاکێشە.

گەریلاکان ئۆپەراسیۆنی داگیرکاریی سوپای تورکیان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تێکشکاندوە و سوپای تورک بە بنبەست گەیشتووە. گەلەکەشمان زیاتر لە دەوری ئەم بەرخۆدانە فیداییە تێدەکۆشێت و تێکۆشان بەڕێوەدەبات. لەم دۆخەدا وتیان "کارێک دەکەن بنەماڵەکەی   ڕێبەر ئاپۆ  ببینێت" ئەوەش لەبەر ئەوەیە، کە دەیانەوێت چاوەڕوانییەک بە ناوی گۆڕینی سیاسەتی ئاکەپەوە دروست بکەن. دەیانەوێت بەوەش دۆخی بە بنبەست گەیشتوو و نالەباری حکومەتی ئاکەپە پەردەپۆش بکەن، کە بە تێکۆشانی گەل و گەریلاکان تووشی کێشە و قەیران و تەنگەتاوی بووە.

بێگومان هەمیشە گوشار لە رێبەر ئاپۆ دەکەن و لەژێر گوشاردایە. بە ڕۆیشتن بۆ لای ڕێبەر ئاپۆ دەیانەوێت بە شێوەیەکی داسەپێنرانە گەریلا و گەلی کورد ناچار بە دەستهەڵگرتن لە تێکۆشان بکەن، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕێبەرایەتی ئەو گوشار و داسەپاندنەی قبوڵ نەکرد،  ئێستا بە توندی گۆشەگیر کراوە، لەبەر ئەوەی ڕێبەرایەتی ئەو گوشار و داسەپاندنانەی قبوڵ نەکرد لە ساڵی ٢٠١١ەوە جگە لە یەک جار ئیتر ڕێگەیان نەدا پارێزەرەکانی چاویان پێ بکەوێت. دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی "چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێن"، سزایەکی نوێی دیسیپلین-یان لە دژی ڕێبەر ئاپۆ دەرکرد تاەکو پاساو بۆ ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتنی پارێزەران و بنەماڵەکەى دروست بکەن. ئەو گۆشەگیرییەی لە ٥ی نیسانەوە دەستیپێکردووە، جگە لە چەند چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بنەماڵەکەى، ڕێگە بە چاوپێکەوتنی تر نەدرا. ڕێبەر ئاپۆش لە وتە و لێدوانەکانیدا ڕەخنەى لە بنەماڵەکەی گرت و وتی، 'ئەگەر کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام ڕێگە بە پارێزەران نەدرێت بێن و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن ئەوا ئێوە بۆچی دێن؟. چونکە ڕێبەر ئاپۆ دەزانێت ئەو جۆرە چاوپێکەوتنانە بۆ شێواندن و داپۆشینی هێرشە کۆمەڵکوژی و پاکتاوکارییەکانە بۆ سەر گەلی کورد.

بە کورتی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت بتوانێت بە بەردەوامی پارێزەرەکانی و بنەماڵەکەی ببینێت، بەڵام بە سەپاندنی سزای دیسپلین ڕێگە بە چاوپێکەوتن نادەن. هەندێک جار بۆ شەڕی تایبەت ڕێگە بە چاوپێکەوتن دەدەن و بەو شێوەیە دەیانەوێت کەش و هەوایەکی وەها  دروست بکەن، کە "ڕەفتاری حکومەت لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا دەگۆڕێت". لەبەر ئەوەی ئەم حکومەتە دوژمنی کوردە و دوژمنی دیموکراسییە، دەیەوێت لەسەر ڕێبەر ئاپۆ گومان دروست بکات و سەرلێشێواوی بخاتە ناو هێزە دیموکراسیخوازەکانەوە.

گۆشە نوسێکی نزیک لە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە وتی، لەوانەیە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕێبەری گەلی عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت، ئەوەشیان کردە بابەتی گفتوگۆ لەسەر ئەوەی "دەکرێت پرۆسەیەکی ئەوەی پێشوو، واتە پرۆسەی چارەسەری دەستپێبکات".دەسەڵاتی  ئاکەپە، کە هێرشی زۆر توند دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ڕۆژئاوای داگیرکردووە، ئاخۆ ئەوەی لێدەوەشێتەوە، کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کورد هەنگاوێکی ئەرێنی بنێت؟

بۆ شەڕی تایبەت چەند ساڵێک جارێک چاوپێکەوتن رێکدەخەن. لەوانەیە هەمان شت بکەنەوە. هەڵەیە مانایەکی جیاوازی بۆ بەکار بهێنرێت، واتە ئەگەر ئەمە بکرێت ئەوە دەبێتە خزمەتێک بۆ ئامانجی شەڕی تایبەت. گۆشەگیرییەکی ئەوەندە توند، کە بۆ ڕێگریکردنە لە چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، نەک تەنها لەناو گەلی کورد دا، بەڵکو لەناو هێزە دیموکراتییە نێونەتەوەیەکانیشدا ریسوا و ئیدانە دەکرێت. بۆیە ئێمە ناڵێین هەر چاوپێکەوتن نابێت. ئەگەر شەڕی تایبەت بۆ خۆی بەسوودی بزانێت، دەتوانێت چاوپێکەوتن رێکبخات، بەڵام نابێت هیچ کەسێک ئەوە بە شتێکی باش و بەخێر بزانێت. لە ڕاستی دا، پێشتریش پرۆسەی چارەسەری نەبوو. دەسەڵاتی ئاکەپە دەیویست کاتێک بۆ خۆی قازانج بکات، دەسەڵاتی خۆی لەو پرۆسەیەدا بەهێز بکات و تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد لاواز بکات و سیاسەتێک بگرێتەبەر، کە کۆمەڵکوژی و پاکتاوکاریی درێژ خایەن ئەنجام بدات و ئەوەش بسەپێنێت.

ڕێبەری گەلی کوردیش ویستی هێزە دیموکراتییەکان بەهێز بکات، لە ڕووی کۆمەڵگەییەوە هێزە سیاسییەکان و گەلانی تورکیا بۆ چارەسەر ئامادە بکات. پڕۆسەی ناوبراو بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەو دوو تێڕوانینەوە بەڕێوەچوو. کاتێک دەسەڵاتی ئاکەپە و بیرۆکراسیی دەوڵەت بینییان، کە ناتوانن ئامانجی خۆیان بەدەست بهێنن، پلانی شکستپێهێنانیان ئامادەکرد و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە چوارچێوەیەدا سیاسەتی گوشار و شەڕ بەڕێوە دەبەن. ئەو سیاسەتە هێشتا بەردەوامە. جگە لە بنبڕکردن و پاکتاوکردنی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد بیر لە هیچ شتێکی تر ناکەنەوە. لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتیشدا ئیدی ناتوانن ڕوو بکەنە سیاسەتی سەرقاڵکردن. هەر خۆی ئیدی ڕێبەر ئاپۆ هیچ جۆرە ڕەفتارێک قبوڵ ناکات، کە بۆ چارەسەیر هەنگاو نەنێت.

لە دژی ئەم دەسەڵاتە تەنیا پێویستی بە تێکۆشان هەیە

ئێمە هەرگیز ئەو پڕۆسانەی شەڕنەکردن و بێ شەڕ لە دوای ساڵی ٢٠٠٦ەوە بە پرۆسەی چارەسەری نەبینیوە و پێناسەمان نەکردووە، بەڵکو ئێمە ئەوانەمان بە پرۆسەیەک و هەوڵێکی لەو شێوەیە لێکدەدایەوە، کە دەسەڵاتی ئاکەپە و دەوڵەت بخاتە ناو پرۆسەى چارەسەرییەوە. ڕێبەر ئاپۆش لەو کاتەدا باسی لە گومانەکانی خۆی بە تایبەتی لە تەیب ئەردۆغان و دەسەڵاتی ئاکەپە کردبوو. واتە، نەک لەبەر ئەوەی بڕوای بەوە هەبووبێت، کە تەیب ئەردۆغان و ئاکەپە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد هەنگاودەنێن و ئیدی لەبەر ئەوە ئەویش پرۆسەی بێ شەڕ و ناجەنگی دروستکرد، بەڵکو لە بنچینەدا پشتی بە هێزە دیموکراسیخوازەکان و گەلانی تورکیا بەستبوو بۆ ئەوەش هەوڵی ڕەخساندنی بوار بۆ دروستکردنی پرۆسە و چارەسەری دەدا. ئەگەر بەرگرینامەکانی ڕێبەرایەتی و نۆت و یادداشتەکانی کۆبوونەوەکە بە باشی هەڵبسەنگێنرێت، ئەوا ئەم ڕاستییە دەبینرێت. هەروەها ئەو پڕۆسە زۆردارانە و چەوسێنەرانەی ئێستای دەبینی و بۆ ئەوەش پارێزەران و شاندی چاوپێکەوتن و هەدەپەی هۆشیار کردبووە. وتبوی، هەمووتان دەخەنە زیندانەوە. ئەم ئاگادارکردنەوەیەی چەندین جار دووبارە کردووەتەوە، بۆیە لە دۆخێکی وەهادا، کە ئەم زوڵمە دەکرێت، ڕێبەر ئاپۆ گرنگی بە هیچ لێدوان و وتەیەکی ئەم دەسەڵاتە نادات. چونکە هیچ بوار و تێگەیشتنێکی سیاسی لە گۆڕێدا نییە. لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە و دواتر دەسەڵاتێکی وەها هەبوو، کە پشتیوانیی لە کۆمەڵگا، لایەنە سیاسییەکان و هێزە دیموکراتییەکان وەرگرت، بەڵام ئەم دەسەڵاتەی ئێستا لەگەڵ هەموو دوژمنانی کورد هاوپەیمانیەتیی کردووە، بۆیە لە دژی ئەم دەسەڵاتەدا تەنیا پێویستی بە تێکۆشان هەیە. ڕێبەر ئاپۆ بە هەڵوێستی خۆی بەو شێوەیە لەو دەسەڵاتە نزیک دەبێتەوە.

کێشەی کورد تەنیا بە دیموکراتیزەکردن چارەسەر دەکرێت

لەتورکیا کێشەی کورد تەنیا بەدیموکراتیکردن چارەسەر دەکرێت. هەڵەیە مرۆڤ چاوەڕوێ بێت جگە لە دیموکراسیکردن بە شێوەیەکی تر کێشەى کورد چارەسەر بکرێت. چاوەڕوانییەکی لەو شێوەیە بە مانای تێنەگەیشتنە لە پرسی کورد. کێشەی کورد لە تورکیا کێشەیەکی ئاسایی نییە. لە هیچ کێشەیەکی تری ئەم جیهانە ناچێت، چونکە پێش هەموو شتێک هەبوونی ئەم کێشەیە قبوڵ ناکرێت.  ئەوانەی باس لەم کێشەیە دەکەن یەکسەر بێدەنگ دەکرێن. تورگوت ئۆزال-یان لەسەر ئەوە کوشت. ڕێبەر ئاپۆ ئەوەشی خستەڕوو، ئۆزال بەباشی لە کاراکتەری ئەم کێشەیە تێنەگەیشتبوو. لەوە نیگەران بوو، کە چەند ئاگاداری ڕووداوەکانە، کە بەسەر خۆیشیدا بێن. هەر خۆی هەنگاونان بەرەو چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە لەلایەک، لەلایەکی تر باسکردن و دەربڕینی ئەو کێشەیە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ، بووە هۆی گیان لە دەستدانی.

ئەوانەی نادیموکراتیک بن، ئەوانەی بۆ دیموکراتیزەکردن تێدەکۆشن، ئەوانەی پشتیان بە لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییە دێموکراتییەکان  نەبەستبێت، ناتوانن ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن.

با ئەوە ڕوون بێت، مرۆڤ ناتوانێت بە دەسەڵاتێکی وەک ئاکەپە – مەهەپە بڵێت، کە کارێکی ئەرێنی ئەنجام بدەن.

بۆیە چاوەڕوانیکردن لە دەسەڵاتی ئاکەپە بۆ ئەوەی هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێت، چاوەڕوانییەکی ناعەقڵانییە. بە تایبەتی لەم کاتەدا، کە بە تەواوی هەموو هێزی خۆیان خستووەتە سەر پاکتاوکردن و سڕینەوە، بۆ شەڕی تایبەتیش بێت هەنگاوێکی نەرمی ئاوا نانێن. نە ئیرادەیەکی وەها، نە کەشێکی سیاسیی وەها گۆڕیدایە، لەو کاتەدا گفتوگۆیەک کە دەڵێت "ئاکەپە قسە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەکات، لەوانەیە پرۆسەیەکی وەک ئەوەی پێشوو دەستپێبکات" گفتوگۆیەکی پووچ و بێهودەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە ڕاستییەوە نییە، ئەگەر باس لە تاکە لایەنی پۆزەتیڤی خۆی بکات ئەوا ئەو کاتە باس لەسەر هەبوونی کێشەی کورد دەکرێت.

ئێمە جارێکی تر ئاماژە بەوە دەکەین، ئەگەر هەنگاوێک بۆ کێشەی کورد بگیرێتە بەر، ئەوە تەنیا بە دیموکراتیزەبوون دەبێت. ئەوانەی دەیانەوێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن ناچارن دیموکراتیک بن، باشە ئایا تەیب ئەردۆغان و حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە ئەو کارەکتەرەیان هەیە؟ ئەگەر ئاکەپە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد هەنگاو بنێت دەبێت بینا و مێشک و عەقڵیەتی دیموکراتیکی هەبێت، ئاکەپە بەو شێوەیە دەتوانێت کێشەی کورد چارەسەر بکات، ناتوانێت وەک ئاکەپەی ئێستا بێت، ئەگەر مەهەپەش هەنگاوی بۆ چارەسەریی کێشەی کورد بنێت، ئەوا ئەم مەهەپەی ئێستا نامێنێتەوە و دەبێت بگۆڕدرێت، چونکە کاراکتەر و چارەسەریی پرسی کورد ئەمە دەسەپێنێت، بۆیە هیچ شتێکی ئەرێنی لە تەیب ئەردۆغان و دەسەڵاتی ئێستا سەبارەت بە چارەسەرکردنی پرسی کورد چاوەڕوێ ناکرێت. بە دڵنیاییەوە ئەم دەسەڵاتە زوڵم و زۆرداری و گوشارەکانی زیاتر دەکات، بۆیە تەنیا لە دژی ئەم دەسەڵاتە و ئەم عەقڵییەتە  تێکۆشان پێویستە، دیموکراتیزەکردنیش، چارەسەرکردنی پرسی کوردیش تەنیا بەم شێوەیە بەدی دێت.

ئۆپۆزسیۆن دەکەوێتە ناو تەڵەی ئاکەپەوە

پارتەکانی سیستمی سیاسیی تورکیا، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان، کە تا ئێستا لە دژی گۆشەگیری دەنگیان لێ نەهاتووە، لە دۆخێکدان، کە زۆرترین گفتوگۆ و مشتومڕ لەسەر ئەم بابەتە دەکەن، باشە ئۆپۆزسیۆن چەند بە شێوەیەکی دروست و ڕاست لەو بابەتە نزیک دەبێتەوە؟

زەحمەتە مرۆڤ لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی سیستم و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیک لەوانەوە تێبگات. هیچ ڕێبازێکی ژیرانە و دیموکراسییانەیان پێ نییە. بەهەندێک نیگەرانی و گومانەوە هەڵسەنگاندن دەکەن. بەوە دەوترێت وەسوسە و ڕاڕایی. ئەندامێکی شەڕی تایبەتی دەسەڵات وتارێک دەنووسێت و دەڵێت، 'ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات'، لە بەرامبەر ئەمەدا ئەوانەی نزیکن لە ئۆپۆزسیۆن، هەر ئەوەندەی ماوە بۆ رێگریکردن و ئەنجامنەدانی چاوپێکەوتن لە ئیمراڵی، کەمپەنێک رێکبخەن. هەمیشە دەڵێن، لە تورکیا دادپەروەری، ماف و یاسا نەماوە، یاسا جێبەجێ ناکرێت، بەڵام لە ئیمرالی چەندین ساڵە یاسا جێبەجێ نەکراوە، کرداری هەڕەمەکی و میزاجییانە هەیە، سەرباری ئەوەش هیچ هەڵوێستێکی دیمۆکراتیک بەرامبەر ئەوە لە خۆیان نیشان نەداوە.

به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گوشار له‌ زیندانیانی كورد له‌ زیندانه‌كان ده‌كرێت. ناڕه‌زایه‌تیه‌كی جدی نیشان نادرێت. به‌ كورتی كاتێك بابه‌ته‌كه‌ ده‌بێته‌ كێشه‌ی كورد و كورد زمانی ئه‌وان لاڵ ده‌بێت، گوێیان نابیستێت، چاویان نابینێت. خۆیان كه‌ڕ، كوێر و لاڵ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن یه‌كگرتوو و دیموكراتیك بێت، یاخود به‌ هه‌ستیاری نه‌جوڵێته‌وه‌، ئه‌و كاته‌ ده‌بێت بپرسێت بۆچی له‌ ئیمراڵی دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و پارێزه‌ران ناكرێت. پێویسته‌ ده‌ستنیشانی بكه‌ن كه‌ دیدار مافێكی یاساییه‌. له‌ بری ئه‌وه‌ قسه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌تی میت و ئاكه‌په‌ له‌سه‌ر زمانی خۆیان ده‌گێڕن و ده‌كه‌ونه‌ داوی ئاكه‌په‌. ئاكه‌په‌ واده‌كات كه‌ ئه‌و هێزانه‌ گۆشه‌گیری بپارێزن. به‌م جۆره‌ واده‌كات كه‌ له‌ ناو كورددا ناڕه‌زایه‌تییه‌كی نه‌رێنی له‌ دژی ئۆپۆزسیۆن نیشان بدرێت.

گوایه‌ ئاكه‌په‌ پڕۆسه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری ده‌ستپێبكات. ئاكه‌په‌ شتێكی به‌و جۆره‌ ناكات. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن جیاوازی خۆی نیشان بدات ده‌بێت بڵێت، كێشه‌ی كورد هه‌یه‌ و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت. ئاكه‌په‌ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئاكه‌په‌ له‌ ناو كوردان و هێزه‌ دیموكراسیه‌كاندا هێنده‌ی تر رسوا ده‌بێت. به‌ گێڕانه‌وه‌ی گوشاره‌كانی ئاكه‌په‌ له‌سه‌ر كوردان ده‌توانن ئاكه‌په‌ رسوا بكه‌ن. ئه‌و هه‌موو مرۆڤانه‌یان گرتووه‌. له‌به‌رامبه‌ر چالاكیه‌كی هه‌ر بچوكی شه‌رمه‌زاركردن توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ كورد ده‌كه‌ن. جیا له‌وه‌ش زۆر گوشاری تر ده‌كرێت. ئه‌و هه‌مووه‌ له‌ دژی داواكاری كوردانه‌ و بۆ ئازادی دیموكراسی ده‌كرێن. كورد وه‌ك گه‌لێك قبوڵ ناكرێت. له‌ بری ئه‌وه‌ی كه‌ ئاكه‌په‌ له‌و بابه‌تانه‌دا رسوا بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئاكه‌په‌ ده‌توانێت له‌ پرسی كورددا هه‌نگاو بنێت، نرخ بۆ ئاكه‌په‌ داده‌نێن. دیاره‌ كه‌ ئۆپۆزسیۆن له‌و بڕوایه‌دان كه‌ ئاكه‌په‌ له‌ كێشه‌ی كورددا هه‌نگاو ده‌نێت. نادادی، كرده‌وه‌ ئانتی دیموكراتیك و به‌ هه‌موو جۆره‌یه‌ك گوشا له‌ كوردان ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بنه‌ یارمه‌تیده‌ری ئاكه‌په‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شی 'ئاكه‌په‌ ده‌توانێت ده‌ست له‌و سیاسه‌ته‌ به‌ربدات' ده‌خوڵقێنن.

ئه‌وانه‌ی دوژمنایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌ن ناتوانن كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر كه‌ن

ئیتر هه‌موو كه‌س ده‌ڵێت، دامه‌زراوه‌ و پارته‌كانی گه‌لی كورد، دۆستانی ئه‌وان كه‌ نوێنه‌رایه‌تی تێكۆشان ده‌كه‌ن، له‌ دیاریكردنی چاره‌نوسی توركیادا رۆڵی دیاریكه‌ر ده‌گێڕن. باشه‌ له‌و چوارچێوه‌دا هه‌ڵسوكه‌وتێكی ئۆپۆزسیۆن له‌ به‌رامبه‌ر پرسی كورد چه‌نده‌ راسته‌قینه‌ و په‌یوه‌ندیداره‌؟

ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ به‌رهه‌ڵستییه‌كی هه‌یه‌ و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ هاتووه‌ته‌ به‌ر رووخان، ئه‌و كاته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی كردووه‌ تێكۆشانی ئازادی گه‌ریلا و گه‌لی كورده‌. به‌هۆی تێكۆشانی گه‌لی كورد نه‌بێت تێكۆشان دیموكراسی به‌ره‌وپێش ناچێت، كێشه‌ی كورد له‌ توركیا چاره‌سه‌ر نابێت و توركیا دیموكراتیك نابێت. دیموكراتیكبوون و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بابه‌تی له‌یه‌ك ته‌نراون، ئه‌مه‌ له‌ داهاتووی توركیا دابڕاو نییه‌. هه‌ر بۆیه‌ نزیكایه‌تی له‌ پرسی كورد بۆ ئه‌وانیه‌ باسی دیموكراسی ده‌كه‌ن، نمونه‌یه‌. لێره‌شدا گرنگترین هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆیه‌. تا به‌ شێوه‌یه‌كی راست مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ نه‌كرێت، ناتوانن باس له‌ چاره‌سه‌ری پرسی كورد بكه‌ن. تێكۆشانی گه‌لێك و چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌ك له‌ رێبه‌ری ئه‌و گه‌له‌ به‌ جیا ناتوانرێت هه‌ڵبسه‌نگێنرێت. ئه‌وانه‌ی به‌و جۆره‌ نزیك نابنه‌وه‌، له‌ پرسی دیموكراتیك بووندا ناتوانن راستگۆ بن.

رێبه‌ر ئاپۆ له‌ چاره‌سه‌ری پرسی كورد پێشنیاری زۆر ماقول و لۆژیكی ده‌خاته‌ڕوو. ده‌یه‌وێت كه‌ پرسی كورد له‌ ناو سنووره‌كانی توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتیكبوون چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌وه‌ رێبه‌ره‌ كه‌ هزری خستووه‌ته‌ ناو كوردان. چاره‌سه‌ری ده‌وڵه‌تپه‌رستی له‌به‌ر هۆشمه‌ندی رزگاریپارێزی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ده‌ی ٢٠ راست نابینێت. ده‌ڵێت كه‌ له‌ بری هۆشمه‌ندی بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌ده‌وڵه‌تێك، له‌بری هۆشمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ ده‌وڵه‌ت، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای هۆشمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك له‌ ناو ده‌وڵه‌تێكدا كێشه‌ی هه‌موو گه‌لان چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر له‌ پاكتاوی كورداندا نكۆڵی نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر بوترێت كه‌ كێشه‌یه‌كی به‌م جۆره‌ هه‌یه‌ و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و كاته‌ به‌ره‌نگی هه‌ر راست و لۆژیكی رێبه‌ر ئاپۆیه‌. به‌ڵام به‌ مامه‌ڵه‌ی 'بۆچی كوردت زانا كرد، به‌ رێكخستنت كرد، كه‌ ناسنامه‌، زمان، كولتور و ئازادی خۆاین داوا بكه‌ن' له‌ توركیا دوژمنایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كرێت. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وانیه‌ كه‌ دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كه‌ن ناتوانن كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن. دوژمنایه‌تی به‌رامبه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ كه‌ له‌به‌ر هۆكاری نكۆڵیكردنه‌، هۆشمه‌ندی چاره‌سه‌رنه‌كردنه‌ی كێشه‌ی كورده‌. له‌م رووه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ رێبه‌ر ئاپۆ بگۆڕدرێت. رێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ره‌تاوه‌ شێوازه‌كانی ته‌یب ئه‌رۆغان و ئاكه‌په‌ی به‌ راست نه‌بینی. ویستی كه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری بكرێت ئه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان بێت. له‌و بابه‌ته‌دا په‌رله‌مانی له‌سه‌ره‌تاوه‌ وه‌ك ناونیشان خسته‌ڕوو. ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ره‌تا ئه‌مه‌ی هێنایه‌ زمان رێبه‌ر ئاپۆیه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرسی كورده‌ نه‌خسته‌ به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه‌ بڕوای به‌ هۆشمه‌ندی چاره‌سه‌ری ئاكه‌په‌ نه‌كرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا به‌ گفتوگۆی ناو په‌رله‌مان نكۆڵی ده‌توانێت له‌ ئارادا نه‌مێنێت و چاره‌سه‌ری مسۆگه‌ر بێت. رێبه‌ر ئاپۆ ئیتر بڕوا به‌ هۆشمه‌ندیه‌كی چاره‌سه‌ری ناكات كه‌ نه‌خراوه‌ته‌ كاری په‌رله‌مانه‌وه‌، قبوڵیشی ناكات. ئه‌گه‌ر قۆناغی چاره‌سه‌ری ده‌ستپێبكاته‌وه‌، یه‌ك له‌ داواكارییه‌ سه‌ره‌كیه‌كان ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ بابه‌ته‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن بڵێت، هه‌بوونی پرسی كورد قبوڵ ده‌كات، ده‌بێت ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری هه‌بێت و ئێمه‌ ئه‌م پرسه‌ له‌ په‌رله‌مان تاوتوێ ده‌كه‌ین و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین.

ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن داوای هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان بكات

ئۆپۆزسیۆن له‌بری ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌و جۆره‌ بكات ده‌ڵێت 'له‌ ئیمراڵی دیدار ده‌كرێت، ئاكه‌په‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان رێكده‌كه‌وێت، ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ی ئاكه‌په‌ له‌سه‌ر حوكم بمێنێته‌وه‌ هه‌ڵوێست ده‌گرێته‌به‌ر'. به‌و جۆره‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌ریده‌خات كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد نزیكایه‌تی نییه‌. ئه‌و نزیكایه‌تیه‌ له‌ هه‌مان كاتدا به‌ واتای قه‌بوڵكردن و په‌سندكردنی گوشار و سته‌م له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆیه‌. قه‌ده‌غه‌ی دیدار له‌ ئیمراڵی له‌ دژی یاسایه‌، ناداپه‌روه‌رییه‌. ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت بیڵێت ئه‌وه‌یه‌، با گۆشه‌گیری كۆتایی بێت و عه‌بدوڵا ئۆجالان قسه‌ بكات. ده‌بێت هه‌موو كه‌س بزانێت ئه‌گه‌ر تائێستا گۆشه‌گیری هه‌یه‌، ئه‌وه‌ به‌ هۆی دژایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆیه‌ به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئاكه‌په‌. هه‌ر بۆیه‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت داوای كۆتاییهێنان به‌ گۆشه‌گیری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ بتوانێت هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ئاكه‌په‌ ئاشكرا بكات.

له‌ گفتوگۆكانی ئێستا، ئه‌وانه‌ له‌ ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ نزیكن هه‌م هه‌ڵوێستی راست نیشان ناده‌ن، هه‌م ده‌ڵێن، 'كورد گوێ له‌ رێبه‌ر ئاپۆ ناگرن'. بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی وه‌ك نمونه‌ نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی به‌و جۆره‌ ده‌كه‌ن ده‌بێت بزانن كه‌ گه‌لی كورد به‌ گوێی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ هه‌موو رۆژێك به‌ وته‌ و هه‌ڵوێسته‌كانیان ده‌یخه‌نه‌ڕوو. ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌رێمییه‌كان بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد به‌ ته‌واوه‌تی سیاسه‌تی له‌ناوبردنی ئاكه‌په‌ی به‌رێوه‌نه‌بردایه‌، له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان كه‌ ژماره‌ی دانیشتووانی كوردیان زۆرن، ئاكه‌په‌ جارێكی تر سه‌رده‌كه‌وته‌وه‌. ئه‌وه‌ی شكستی به‌ ئاكه‌په‌ هێنا هێڵی رێگه‌ی سێهه‌م و سیاسه‌ته‌كه‌یه‌تی. كورد سیاسیترین گه‌لی جیهانه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی به‌ گه‌لی كورددا رێبه‌ر ئاپۆیه‌. كورد متمانه‌ و بڕوایان به‌ هێڵی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌یه‌ و باش ده‌زانن چی راسته‌ و چی هه‌ڵه‌یه‌. ئێستا ده‌زانن هه‌ڵوێستی رێبه‌ر ئاپۆ چییه‌، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ له‌ دژی فاشیزمی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ تێده‌كۆشن.

با هه‌موو كه‌س باش بزانێت، كورد به‌ هێڵی رێگه‌ی سێهه‌م نه‌ك هه‌ر له‌ دژی پارتێك و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ك تێده‌كۆشێت، ئه‌و له‌ دژی بیركردنه‌وه‌ی ئانتی دیموكراتیك و بینای بنچینه‌یی ده‌وڵه‌تی توركیا تێده‌كۆشێت. له‌ دژی سیستمێكی نادیموكراسی و نائازادیپارێز تێده‌كۆشێت. هه‌ر بۆیه‌ كورد نه‌ك بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م سیستمی داڕوخاو و رزاوه‌، به‌ڵكو بۆ گۆڕینی ئه‌م سیستمه‌ رۆڵ ده‌گێڕێت. ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنیش رۆڵی مێژوویی جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌ر نایانه‌وێت ئاكه‌په‌ جارێكی تر ببێته‌ ده‌سه‌ڵاتدار، ده‌بێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوردان له‌ چوارچێوه‌ی دیموكراتیكبوونی كۆمار هه‌ڵبسه‌نگێنن. ئه‌گه‌رنا بانگه‌شه‌كان له‌ باره‌ی دیموكراتیكبوون ته‌نیا قسه‌ ده‌بن.

له‌ناوبردنی گۆشه‌گیری له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتداری فاشیستی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌یه‌

له‌ توركیا له‌ ئێستادا ته‌نیا هه‌ده‌په‌ وه‌ك پارتێكی ئۆپۆزسیۆنی هه‌نوكه‌یی خاوه‌نی پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ریی پرسی كورده‌ و له‌ دژی گۆشه‌گیری تێده‌كۆشێت. ئێوه‌ به‌رهه‌ڵستی هه‌ده‌په‌ بۆ سیاسه‌تی توركیا چۆن ده‌بینن؟ كاریگه‌ری و راستی رێپێوانی گه‌ملیك چۆن بوو؟

رێپێوانی گه‌ملیك له‌ دژی گۆشه‌گیری دژوار له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ كه‌ له‌ ٥ی نیسانی ٢٠١٥ه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، وه‌ك راپه‌ڕینێك بوو. ئه‌گه‌ر گوشاری قورس نه‌بووایه‌، به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س ده‌یانتوانی له‌ گه‌ملیك كۆببنه‌وه‌. ئه‌وانه‌ی له‌ ٥ی نیسانه‌وه‌ گۆشه‌گیری قورس ده‌سه‌پێنن و ۆ چه‌ندین ساڵه‌ به‌ هه‌موو جۆرێك سته‌م له‌م گه‌له‌ ده‌كه‌ن، له‌ گه‌لی كورد و هێزه‌ دیموكراسیه‌كان زۆر توڕه‌ن. خۆی له‌ خۆیدا سوله‌یمان سۆیلو هه‌موو رۆژێك به‌ رق و بێزارییه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌جوڵێته‌وه‌، به‌ ئاڵۆزییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌به‌ر رێپێوانی گه‌ملیك هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ده‌په‌، راگه‌یاندن و هونه‌رمه‌ندان. ئه‌و هێرشانه‌ی دوای رێپێوانی گه‌ملیك كران ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ گۆشه‌گیری له‌ ئیمراڵی بۆ كۆلۆنیالیسته‌ قڕكه‌ره‌كان به‌ چ واتایه‌كه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتداری فاشیستی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ هه‌بوون و ئاینده‌ی خۆی به‌ شه‌ڕ له‌ دژی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورده‌وه‌ به‌ستووه‌ته‌وه‌.  له‌ناوبردنی گۆشه‌گیری له‌ ئیمراڵی به‌ واتای له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتداری فاشیستی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌یه‌. هه‌ڵوێست و چالاكی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ له‌ هه‌ڵوێست له‌ دژی گۆشه‌گیریدا نیشان ده‌درێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوشار، ئاسته‌نگی، كێشه‌ ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌مووی له‌به‌ر سیاسه‌ته‌كان له‌سه‌ر ئیمراڵی به‌ ته‌واوی توركیادا بڵاوبوونه‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ له‌ توركیا ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌ و هاوكاره‌كانی هه‌ده‌په‌یه‌ كه‌ تێكۆشان بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

گورزه‌كانی گه‌ریلا كه‌ رۆژانه‌ ده‌یانوه‌شێنێت نه‌ك ته‌نیا هێزه‌كانی داگیركه‌ر هه‌روه‌ها حكومه‌تیشی ته‌نگاو كردووه‌. دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ رێپێوانی گه‌ملیكدا گه‌ل هه‌ڵوێستی خۆی نیشاندا، ده‌سه‌ڵاتداری هێرشه‌كانی له‌سه‌ر پارتی سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆن واته‌ هه‌ده‌په‌ زیاد كرد. سه‌رباری ئه‌و هێرشانه‌ بۆ سستكردنی وریایی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ رێپێوانی گه‌ملیكدا، درۆی دیدار له‌گه‌ڵ ئیمراڵییان هێنایه‌ به‌رباس. درۆ و هه‌واڵی به‌و جۆره‌ هه‌ردووكیان دوو رووی دراوێكن. ئامانجیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزه‌ تێكۆشه‌ره‌كان له‌ تێكۆشان دووربخه‌نه‌وه‌. خۆی له‌ خۆیدا زۆرتركردنی گوشار ده‌ریده‌خات كه‌ هه‌واڵه‌كانی له‌ باره‌ی دیدار له‌ ئیمراڵیش بۆ شه‌ڕی تایبه‌تن. ئیبراهیم كاڵ كه‌ له‌ تیمی شه‌ڕی تایبه‌تی ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌ و ئه‌و ئه‌ركی پڕۆپاگه‌نده‌ی له‌ئه‌ستۆیه‌، باسی له‌وه‌كرد كه‌ سیاسه‌ت و هه‌وڵه‌كانیان هه‌موو بۆ پاكتاوی بزوتنه‌وه‌ی ئازادییه‌ و به‌م جۆره‌ش راستییه‌كانی نیشان دا.

ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه‌كرد، كه‌ ئامانجی ئه‌وان سه‌ركوتكردن و كپكردنه‌، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ ئه‌نجام و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ راستی گه‌لێك و هه‌ده‌په‌ به‌ به‌هێزتر ده‌بینێت. خۆی له‌ خۆیدا كۆنگره‌ی شار و ناوچه‌كانی هه‌ده‌په‌  وه‌ك وه‌ڵامێك بوو. سه‌رباری گوشار و گرتنیش دیاره‌ كه‌ كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌ هێنده‌ی تر به‌ به‌هێزی تێده‌په‌ڕێت. وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ گوشاره‌كان سه‌ر لایه‌ن و هێزه‌ سیاسیه‌كانی نزیك له‌ هه‌ده‌په‌ زیاتر ده‌كرێت لایه‌نی جه‌ماوه‌ری زیاتر ده‌یانه‌وێت له‌ ناو هه‌ده‌په‌ و له‌ ناو تێكۆشانی دیموكراسیدا له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌ به‌شداربن. هه‌ده‌په‌ش به‌ حه‌واندنه‌وه‌ی هێزه‌ دیموكراسیه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه‌ ده‌یه‌وێت هه‌ده‌په‌ ته‌نیا له‌ كوردان و له‌ ناو كورددان بهێڵێته‌وه‌ پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌. هه‌ده‌په‌ به‌ كۆنگره‌ی ٣ ی ته‌مووز به‌هێزده‌بێت. په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌لچ لایه‌نه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و هه‌وڵه‌كانی به‌و جۆره‌ی هه‌ده‌په‌، ئه‌نجامی باشی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

ژ. ت/ هـ . ب