قەرەسوو: تاوەکو تەکپارێزی کۆتایی پێ نەیەت چەپەڵیش کۆتایی پێ نایەت -٢-

موستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، ئەوەى دەسەڵاتی لەسەر پێ هێشتووەتەوە ئامانجی "یەک میللەتە"، کە ستراتیژیی سەرەکیی دەوڵەتى تورکە. تاوەکو ئەو ئامانجە نەگۆڕدرێت هاوپەیمانیی و پەیوەندی و رێکخستنبوونی قێزەون و چەپەڵ بەردەوام دەبێت.

بەهۆی شەڕی ناو دەسەڵات و دانانی چەتەکانی سەردەمی نوێ لە ناو دەوڵەتی تورک دا، ژمارەیەکی زۆر لە چەتەی پێشوو پەراوێزخراون و یەکێک لەو چەتانە سەدات پەکەرە. ماوەیەک دانپیادانانە گرنگەکانی سەدات پەکەر بوونەتە رۆژەڤ. سەدات پەکەر دانی بە زۆرێک لە تاوانەکانی دەسەڵاتی تورک دا نا، لە بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکانەوە تاوەکو چەک، لە کاری نایاساییەوە تاوەکو دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی خەڵک. گفتوگۆ لەسەر دانپیادانانەکانی پەکەر و کاریگەرییەکانی لەسەر دەسەڵات دەکرێت. کورد، کە لە کاتی دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەی تورکەوە تاوەکو ئێستا لە ئامانجی سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوەدان، لەم ٤٠ ساڵەى رابردوودا بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ راوەستان بەرەنگاری و بەرخودان دەکات. دەوڵەتى تورکیش بە چەپەڵی و قێزەونیی خۆی، بە رێبازە چەپەڵەکانی پەلاماری کوردان دەدات. ئێمەش لەبارەی رابردووی مێژوویی، دۆخی ئێستای ئەم رۆژانەمان لە مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) پرسی. بەشێکی دیکە لە بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە، کە بە دوو جار بڵاودەکرێتەوە، بەمشێوەیەی خوارەوەیە.

بە بوونە ئەندام لە ناتۆدا و ئینتیگراسیۆن (ئاوێتەبوون) لەگەڵ هاوپەیمانیی رۆژئاوادا، هەواڵگری – سەربازی – پۆلیس سەرلەنوێ رێکخرانەوە. لەو کاتەوە مێژووی فەرمانگەى شەڕی تایبەت، دەستەى لێکۆڵینەوە و خۆئامادەکردنی هەمەلایەنە و کۆنترا گەریلا (دژە گەریلا) دەستپێدەکات. سەرباری ئەوەش بزووتنەوەى سۆسیالست، کورد، عەلەوی و گەلانی نا مسوڵمان هەموویان بوونە ئامانج. ئەوەش لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٨٤ دا روویدا. ئێوە دەتوانن چۆن باسی ئەو سیاسەتە لەو ماوە دوور و درێژەدا بکەن؟

تورکیا پێش ئەوەى ببێت بە ئەندامی ناتۆ، پەیوەندیی لەگەڵ ئەوروپادا هەبوو. کارەکانی لە دژی سۆسیالیستەکان بەهۆی ئەو پەیوەندییەوە بوو. چوونە ناو ناتۆش تەنها بۆ دژایەتیکردنی سۆڤیەت و سۆسیالیستەکان نەبوو. بەو بیر و بڕوایەوە چوونە ناو ناتۆ، کە دەتوانن زۆر بە ئاسانتر کوردان پاکتاو بکەن، لەبەر ئەوەش چوونە ناو ناتۆ. ئەوە خاڵە بنەڕەتییەکەیە لە پەیوەندیی لەگەڵ ناتۆ و ئەوروپادا. هەر شیکاری و لێکدانەوەیەک بەبێ بینینی ئەو خاڵە هەڵەیە و کەم دەهێنێت. رێککەوتنی لۆزان بۆ پاکتاوکردنی کوردان پەسەند کراوە. دەوڵەتى تورک ناچێتە ناو هیچ رێکخراو و دامەزراوەیەک کە رێگا لە پاکتاوکردنی کورد بگرێت، لەگەڵ هیچ دەوڵەت و هێزێکی سیاسی پەیوەندی دروست ناکات، ئەگەر پاکتاوکردن و سڕینەوەى کوردان قبوڵ نەکات. بەسەرهاتی سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆ لە ١٠٠ ساڵ دا ئەوە دەخاتە بەرچاو.

دوای ئەوەى چووە ناو ناتۆ، ژمارەیەکی زۆر دام و دەزگا و دامەزراوە لەسەر بنەما و ئامانجی پاکتاوکردنی کوردان سەرلەنوێ رێکخرانەوە. بە چوونە ناو ناتۆ نەک لە سیاسەتی پاکتاوکردنی کورداندا گۆڕانکاری رووی نەدا، بەڵکو بە پێچەوانەوە زۆر زیاتر دەرفەت و توانایی و ئامڕازی نوێ بە تورکیا درا. دوای ئەوەى چووە ناو ناتۆ بووە خاوەنی دەستەى لێکۆڵینەوە و خۆئامادەکردنی هەمەلایەنە، فەرمانگەی شەڕی تایبەت و گروپێکی نوێ بە ناوی کۆنترا گەریلا. دامەزرێنەرانی ئەو رێکخستنە ئەو کەسانەن، کە ناوێکی زەقن لە دوژمنایەتیکردنی کورداندا. لە دوژمنایەتیکردنی کورداندا خاوەنی توندترین بیر و بۆچوونن. ئەفسەری تۆرانی ئالپ ئەرسلان تورکەش لەو بابەتەدا یەکێک لەو کەسانە بوو، کە سەرەتا لە ئەمریکا پەروەردە و راهێنانی پێکرا. ئەو هێزانە، کە بە گلادیۆ دەناسرێن لە نزیکەوە پەیوەندییان بە نوێنەری سی ئای ئەی (CIA) روزی نازاری قرقیزییەوە هەیە. هەموو ئەوانە ئەو راستییانە دەخەنە بەرچاو. لە سایەی رۆڵی ئەو کەسەدا، کە دۆست و هاوڕێی نزیکەی تورکەشە، مەهەپە وەک رێکخستنێکی کۆنترا گەریلا دادەمەزرێت. کۆنترا گەریلا و مەهەپە لەلایەن تورکەشەوە بەڕێوەدەبران. فوئاد دۆغو ساڵەهای ساڵ راوێژکاری دەزگای هەواڵگری تورک (میت) بوو. لەگەڵ ئەو کەسەدا پەیوەندییەکی نزیکیان هەبوو. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، کە بە پشتیوانی ئەو ساڵەهای ساڵ میتی بەڕێوەبرد.

هەر کە لەگەڵ ناتۆ و وڵاتانی رۆژئاوا پەیوەندیەکان بەهێز دەبن، هەم لە سیاسەتی قڕکردنی کورددا و هەم لە تێکۆشانی دژی هێزە سۆسیالیستەکاندا زیاتر  بڕوایان بەخۆ دەبێت. بۆیەش رێگە و رێبازی قڕکردن زیاتر فراوان و جۆراوجۆر دەبن. ئەندامێتی ناتۆ و پەیوەندیەکان لە رۆژئاوا لەبەرئەوبوو لە کاتی شەڕی ساردا دروست بوو، دەوڵەتی تورک دەرفەتی بینی کە قڕکردنی کورد فراوانتر بکات و فشاری سەر سۆسیالیستەکان فراوانتر بکات. هەروەها بۆ هەڵخەڵەتاندنی جیهان، تێپەڕبوون لەنێو ژیانێکی فرە پارتی وەک پەڕۆیەک بۆ شاردنەوەی فشاری قۆڕسی سەر سۆسیالیست و قڕکردنی کورد بەکارهێنرا.

بەرلەوەی تورکیا ببێتە ئەندامی ناتۆ، لە تورکیا رۆم، ئەرمەن، یەهودی و ژمارەیەکی زۆر پێکهاتەی ناموسوڵمان دەژیان، بەڵام لەگەڵ ئەندامێتی ناتۆ بە رێبازی جیاواز زۆرداری لەدژی ئەو گەلانە، کۆمەڵگاکانی ئەنادۆڵ دەستیپێکرد و پێکهاتەکان کۆچیان کرد، یان بۆ ئەستەنبوڵ کۆچیان کرد. دواتر لە ئەستەنبوڵەوە لە جیهان بڵاوبوونەوە. هێرشەکانی ٧-٦ی ئەیلولی ١٩٥٥ لەژێر ناوی ئەندامێتی ناتۆدا زیاتر بێکێشە ئەنجامدران کە رۆڵی هێرشەکان لە رفاندنی کەسانی ناموسوڵمان زیاتر بوو. کاتێک کە مرۆڤ سەیری دەکات، ئەندامێتی ناتۆیە کە بۆ کەسە ناموسوڵمانەکان ئەنجامێکی بەم شێوەیەی خوڵقاندووە، ئەو کات ئاسانتر رۆن دەبێتەوە کە لەسەر کورد، عەلەوی و کۆمەڵگاکانی دیکە دەیانەوێت تورک و سوننی، سیاسەتێکی چۆن بەڕێوە ببەن. پارتی دیموکرات لە سیاسەتی قڕکردنی کورداندا رێگە و رێبازی زیاتری بەکارهێنا، بە پەلە دەستی بە تواندنەوە کرد، هەندێک هۆزی کوردی بەکارهێنا و لە رێگەی ئەوانەوە هەوڵیدا سیاسەتی خۆی رەوا بکات. کۆمەڵەکانی تێکۆشان لەدژی کۆمۆنیزم کە ناتۆ دایمەزراندن، لەسەر بناغەی دوژمنایەتی هێزە چەتەکانی تورک رێکخرانەوە. کارەکتەرێکی دیکە ئەو کۆمەڵانە ئەوە بوو کە بە عەقڵیەتی تورک – ئیسلام دوژمنایەتی کورد بەهێز بکەن. زۆربەی ئەو کەسانەی لەنێو ئەو کۆمەڵانەدا وەک بەڕێوەبەر هەڵبژێردران، جێگەی خۆیان لەنێو مەهەبەشدا گرت. لە کوردستانیش ئیسلام وەک ئامێرێکی شەڕی تایبەت بۆ ئەوە بەکارهێنرا کە کورد لە کەلتور و ناسنامەی خۆی دووربکەوێتەوە.

ئەو کەسانەی کودەتای ساڵی ١٩٦٠ ئەنجامدا و مەندەرەسیان بردە بەر پەتی سێدارە، بە مەندەرەسیان گۆت، کێشەی سەرەکی تورکیا چیە. مەندەرەس ئاماژەی بە کێشەی کورد کرد کە بۆ تورکیا مەترسیدارە. ئەگەر لە بابەتەکاندا جیاواز لە یەکتری بیر بکەنەوە، بەڵام لە بەر پەتی سێدارەشدا لە بابەتی کێشەی کورددا وەک یەکدی بیردەکەنەوە. لە لەنێوان ساڵەکانی ١٩٥٠ – ١٩٦٠دا و لە دوای ساڵی ١٩٦٠دا ئامانجی قڕکردنی کورددا هیچ گۆڕانکاریەک ئەنجامنەدرا. نمونەیەکی سەرنجڕاکێشی سیاسەتی دژی کورد و عەلەوی هەیە کە بەم شێوەیەیە: رێگە بە کورد و عەلەویەکان نەدەدرا کە لە خوێندنگای سەربازی بخوێنن، ژمارەیەکی کەمیان بەشداریان پێکراوە. واتە کوردیان نزیکی ئەو دەزگایانە نەکردووە کە کورد قڕ دەکەن. لەبارەی کورد و کوردە عەلەویەکان خالێکی بەم شێوەیەیان کردە یاسا و بە نهێنی جێبەجێیان کرد. کورد و عەلەویەکان هەموو کاتێک وەک مەترسی دەبینران، لەلایەن دەزگا هەواڵگێریەکان و دەزگاکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی لە نزیکەوە چاودێریان دەکرا.

دوای ناوەڕاستی ساڵەکانی ١٩٧٠، ناڕەزایی کورد، قسەی سیاسی، رێکخستن و ئامانجەکان جیاواز بوون. پەکەکەش وەک ئەکتەرێکی گرنگی ئەو کاتە دەرکەوت. ئێوە دەتوانن باسی کاردانەوەی دەوڵەت لەبەرانبەر ئەو دۆخە بکەن، پشتگیری ناتۆ لەم رووەوە بۆ دەوڵەتی چی بوو؟

شەڕی تایبەتی تورک بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئەرێنی نزیکی کێشەی کورد نەبن، دەستی بە سیاسەتێکی تایبەت کرد. بۆ ئەوەی کورد لە تورکیا نەبێتە خاوەن دۆست و هاوپەیمان، هەوڵێکی تایبەتیاندا. چەپەکان، ئیسلامیەکان، سۆسیاڵ دیموکراتەکان یان هەر لایەنێکی سیاسی، ئەگەر لە کورد دوورکەوتبێتنەوە، ئەو کاتە تا رادەیەک رێگەی پێدراوە کار بکات. ئەوانەی بە ئەرێنی نزیکی کورد بوون، رووبەرووی هێرشی توند بوونەوە. پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) لەبەرئەوەی لە بەرنامە سیاسیەکانیدا جێگەی بە کورد دابوو، داخرا. بزوتنەوەی گەنجان و هێزە چەپەکان دوای ساڵەکانی ١٩٦٨ دروست بوون، لەبەرئەوەی لە بابەتی کێشەی کورددا لەدژی هەڵوێستی فەرمی دەوڵەت بوون ، کرانە ئامانج. لە ساڵێ ١٩٨٠ەوە تا ساڵی ١٩٩٠، پانکارت بە نووسینی 'ئێمە دەتوانین لە هەموو جۆرە تاوانێک خۆش بین، بەڵام هیچ کاتێک لە پارچەکردن نابۆرین' لە دیوارەکانی بەڕێوەبەرایەتیە ئەمنیەکان هەڵواسرابوون. کاتێک لە حیکمەت کڤلجیمالی یەکێک لە سۆسیالیستە گەورەکانی تورکیایان پرسی بۆ چی لە بەرنامەی سیاسی پارتەکەتدا جێگە بە پرسی کورد نەدراوە، وتی، "پێویستە ئەو پرسە وەک پرسی دۆسیەیێک نەبینرێت'... ئەم وڵامە نیشانەیەکی بەرچاوی سیاسەتی دەوڵەت بوو کە هەر کەسێک پەیوەندی لەگەڵ کورد هەبێت، دەسووتێت. لەدژی عەلەویەکانیش سیاسەتی سوننیکردن بەڕێوەبرا. عەلەویەکانیش بینیان کە ئازادیان بە تەنها لەنێو دیموکراسیدا دەبێت، بۆیەش لە تێکۆشانی دیموکراسی نزیک بوونەوە و ئەو کاتە لە هێزە چەپەکان نزیک بوونەوە و بۆیەش بوونە ئامانج. لەبەرئەوەی دیموکراتبوون وەک بناغەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەبینرا کە دەتوانێت رێکە لە تواندنەوەی عەلەویەکان و قڕکردنی ئایینەکان بگرێت. کاتێک کە دەپرسین موئەسەس نیزام لە تورکیا بۆچی لەدژی دیموکراسیە، پێویستە راستیەکە ببینرێت.

لە ساڵێ ١٩٧٠ دا لەسێدارەدان و کوشتنی سەرۆکەکانی تێکۆشانی دیموکراتیکی شۆڕشگێر و بزوتنەوەی گەنجانی لە ساڵی ١٩٦٨ لە تورکیا نەیتوانی رێگە لە پێشکەوتنی تەڤگەری شۆڕشگێری بگرێت. بەپیچەوانەوە، بزوتنەوە شۆڕشگێرەکان، تێکۆشانی کرێکاری و گوندنشینان و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا  زیاتر بەرەو پێشەوەچوو. ساڵەکانی ١٩٧٠ لەبەرئەوەی کە هێشتا سەردەمی شەڕی سارد بوو، لەدژی سۆسیالیستەکان، کوردان، و عەلەویەکان، لەدژی هەموو هێزە دیموکراتەکان هێزە کۆنترگەریلاکانی گلادیۆی ناتۆ دەستیان بە تیرۆر کرد. لەو کاتەدا تەڤگەری ئازادی کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە لە ئاستێکی گرنگدا پێشکەوت. دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر ئەو رووداوانە، بە پێشەنگایەتی وڵاتانی ناتۆ کە دیموکراتیکبوونی تورکیایان بەهۆی بەرژەوەندی خۆیان نەبینی، کودەتایەتی فاشیستی کرد. بۆ دەوڵەتی تورک بیانووی ئەنجامدانی کودەتاکە، هەستانە سەرپێی گەلی کورد بۆ داواکاری ئازادی و دیموکراسی بوو. لەبەرئەوەی شۆڕشی دیموکراسی ئازادی بۆ گەلی کورد دەهێنێت، دەوڵەتی تورک دوژمنی هێزە دیموکراتەکانە. دەوڵەتی تورک لە بناغەدا بەهۆی پێشکەوتنی چەپەکان، پشتگیری لە ناتۆ وەرگرت و ئەوەش بۆ تەسفیەکردنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بەکارهێنرا. جارێکی دیکە ئاشکرا بوو کە تورکیا پەیوەندیەکانی لەگەڵ ناتۆ و رۆژئاوا، بۆ سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن و تێکۆشانی کورد بەکاردەهێنێت و بۆیەش بووەتە ئەنجامی ناتۆ.

ناڕەزایی کورد کاتێک بە شەڕی گەریلا لە ساڵی ١٩٨٤ دەستیپێکرد، دەوڵەت میراسی مێژوویی خۆی و پلانی ناتۆی تێک و پێکدا، ژیتەم و جاش، سەرباز و پۆلیس و کەسانی خایین، سوپا و مافیا و چەتە و هەواڵگێری و پۆلیسیان خستە سەرکار. ئەوانەش تەسفیەکردنی کارساز و سەندیکاوانە کوردەکانیان کردە ئامانج و نکۆڵیشیان لەوە نەدەکرد. دەوڵەت ئەوی تا چ ئاستێک بەکارهێنا؟

دەوڵەتی تورک بە کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ هەموو جۆرە رێبازێکی شەڕی تایبەتی لەدژی کورد بەکارهێنا و ویستی، راپەرینی کورد لە کەسایەتی پەکەکەدا تەسفیە بکات. لەسەر ئەم بناغەیە لە زیندانی ژمارەی ٥ی ئامەد ئەفسەر و پسپۆڕە سەربازیەکانی ئەرکدار کرد بەڵام کادرەکانی پەکەکە لە زیندان خۆیان فیدا کرد و بە بەرخۆدانێکی بەم شێوەیە دەسەڵاتی فاشیستی ١٢ی ئەیلولیان لە رووی ئایدۆلۆژیەوە تێکشکاند. لەسەر ئەم تێکشکاندنە ئامادەکاری رێکخستن و دەستپێکردنی شەڕی گەریلا بەهێزکرا و هەنگاوی گەریلا لە ١٥ی تەباغدا دەستپێکرا. دەوڵەتی تورک لەدژی ئەم تێکۆشانە یەکسەر داوای پشتگیری لە ناتۆ کرد. کۆنترگەریلای رێکخستنکراو بەپێی بارودۆخی کوردستان نووژەنکرایەوە و بۆ ئاستێک گۆڕا کە لە شەڕی دژی گەریلادا بەکاربهێنرێت. رێکخستنی کۆنترگەریلا بەپێی تەسفیەکردنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد سەرلەنوێ رێکخرایەوە. لە ماوەیەکی کورتدا کوردستان وەک هەرێمێکی دۆخی نائاسایی راگەیەنرا و بە والیەوە بەسترایەوە. پێیان راگەیەنرا کە بۆ لەناوبردنی گەریلا و شەڕی دژی کورد دەتوانن هەموو رێگە و رێبازێک بەکار بهێنن. گوندنشینانیان لە گوندەکانیان دەرکرد کە گەریلا لەو ناوچانە بوون. بەڵام رێبازەکانی شەڕی تایبەت بە باشی جێبەجێ نەکرا. ساڵەکانی ١٩٩٠ کاتێک راپەرین دروست بوو و گەلی کورد لە هەموو جێگەیەک هەستایە سەرپێ، بریاریاندا کە نە تەنها لەدژی گەریلا هەروەها بۆ سەرکوتکردنی گەل لە جێگەیەک رێبازی چەوساندنەوە بەکاربهێنن. لە کاتی بەکارهێنانی ئەو رێبازانەی شەڕی قێزەوندا گەرەنتیان بە ئەو کەسانەدا کە ئەو رێبازانە بەکاردەهێنن کە دادگایی ناکرێت، بە پێچەوانەوە خەڵات بکرێن. نە تەنها بۆ هێزە فەرمیەکانی دەوڵەت، هەروەها بۆ هەموو کەسێک کە لەدژی گەلی کورد رێبازی چەوساندنەوە بەکاردەهێنن، دەرفەتیان بۆ فەراهەمکرا.

بۆ ئیسلامی سیاسی دەرفەت خوڵقێنرا، بە ناوی ئیسلامەوە کوردیان کوشت. ئەوانەی کە پەکەکەیان خۆشدەویست، ئەونەی خۆیان نزیکی پەکەکە کرد، ئەوانەی رێبازی دەوڵەتیان رەخنە کرد وەک دوژمن نیشاندران، تەسفیەکران و ئەوانەی لە شەڕە قێزەونەکەدا کاریان کرد خەڵاتکران. شەڕی لەدژی پەکەکە، هێرشی دژی رێبەر ئاپۆ ئێدی بووە رێبازی دەوڵەمەندبوون و گەورەبوون. نە تەنها لەسەر کورد، هەروەها هێرشیان کردە سەر تێکۆشەرانی دیموکراسی کە کورد نەتوانێت سوودیان لێببینێت. باسکردنی دیموکراسی وەک هاوپەیمانی لەگەڵ کورد دەبینرێت. لە چایخانەکان، لە کۆڵان، لە گوندەکان هەر کەسێک باسی مافی کوردی بکردبایا، هەر کەسێک هەوڵی بدایا لەنێو کۆمەڵگادا قسە بکات، دەکوژرا. کوشتنی بکوژ نادیار ئەو کاتە بووە رێبازی سەرەکی چەوساندنەوەی گەل. بە کورتی ویستیان کەشێکی بەو شێوەیە دروست بکەن کە ئەوانەی پەیوەندیان لەگەڵ پەکەکەدا هەیە دەسووتێن و سزادەدرێن و بەم شیوەیە هەوڵیاندا گەل بچەوسێننەوە. لەبەرئەوەی مومکین نییە بە یاساکان و دەزگاکان، تێکۆشانی ئازادی کورد لەناوببرێت. رێگە و رێبازی نایاساییان دەستپێکرد. لەبەرئەوەش بناغەی نائاسایی، مافیا و چەتەگەریەکان بۆ دەوڵەت یاسایی بوون. ئەو هێزانە بۆ هێزێک کە خزمەتی دەوڵەت دەکەن گۆڕا. لەبەرئەوەش دەوڵەت رێبازی نایاسایی کردە رێبازی سەرەکی خۆی، چەتە و مافیاکانی بۆ شێوەیەکی یاسایی گۆڕی و کردیە پارچەیەک لە شەڕ. لەنێو دژایەتی پەکەکە و رێبەر ئاپۆدا بە تەنها دەوڵەت قێزەون نەبوو، هەموو هێزە قێزەونەکان بوون بە پارچەیەک لە دەوڵەت. بەم شێوەیە دەوڵەت بە تەواوی لەدژی کورد و هێزە دیموکراتەکان لەشەڕدا قێزەون بوو. لەبەرئەوەی کە لە هەموو جێگەیەک 'دەوڵەتی بچوکیان ' دروست کرد. رێبەر ئاپۆ ساڵەکانی ١٩٩٠ بە فراوانی وتی کە دەوڵەت لە شەڕی دژی پەکەدا چۆن قێزەون بوو و ڕزا. رایگەیاند کە پێویستە دەوڵەت لەم دۆخە بێتە دەرەوە. ئەگەر دەوڵەت بیەویت لەو دۆخە بێتە دەرەوە و پاک ببێتەوە، پەکەکە دەتوانێت ئەو بەرپرسیاریە بگرێتە ئەستۆ و هاوکاری قۆناغەکە بکات، بەڵام ئەوانەی شەڕی دژی پەکەکەیان بۆ ئامێرێکی کاریگەری گۆڕی ، لەنێو دەوڵەتدا گوێیان لەو بانگەوازیە نەکرد.

ئەو قۆناغەی تاوەکو چارێکی کۆتایی ساڵەکانی ١٩٩٠ بەردەوا بوو، لەگەڵ رووداوی 'سوسورلوک'ی بە شەڕی ناوخۆی دەوڵەت بەرلە ٢٨ی شوبات گۆڕی. ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتی و کورد نەیانتوانی چی بکەن کە دەوڵەت بە ئەکتەری نوێ بەردەوامی بە رێبازەکەیدا؟

رووداوەکەی سوسورلوک، پێهاتەکانی سەرەکی هاوکاری تاوانی شەڕی قێزەون لە تورکیا ئاشکرا دەکات. ئەوەش رۆژەڤ و سیاسەتی تورکیای هەژاند. بەڵام لەم بابەتەدا لەنێو کۆمەڵگا و هێزە دیموکراتەکاندا هەستیاریەکی دروست کرد. بە شێوەیەکی بەرچاو ئاشکرا بوو کە لەدژی کورد، لەدژی هێزە دیموکراتەکان هەڕەشەیەک هەیە. بە تایبەتی هەبوونی عەبدوڵلا چاتڵی مەهەپەیی لەنێو ئۆتۆمبێڵەکە کە بەشداری زۆر رووداوی کوشتنی کردبوو، ئاشکرای کرد کە کەسانی بەم شێوەیە لە رووداوەکانی کوشتندا بەکارهێنراون. ئەم بابەتە بووە رۆژەڤی رای گشتی تورکیا. وایلێهات کە محەمەد ئاغاری وەزیری ناوخۆی لە ماوەیەکی کەمدا دەستیلەکارکێشایەوە. بەم شێوەیە ویستیان کە رووداوەکە تێپەڕێنن. لەگەڵ ئەوەی کە رای گشتی پێداگیری لەسەر راستی سوسورلوک کرد بەڵام ئەو ئەنجامی پێویست بوو بەدەست نەهینرا. ئەو راپۆرتەی بەناوی دەوڵەت ئامادەکرا راستی گرنگی ئاشکرا کرد. لەگەڵ ئەوەی هەندێک راستیان ئاشکرا کرد بەڵام سەرنجیان نەدایە سەر چەتەبوون و هۆکاری سەرەکی ئەو قێزەونیە. لەبەرئەوەی پێداگیریان لەسەر ئەنجام و دادگاییکردنی ئەو کەسانەکرا، ئەو هۆکارانەی کە رووداوەکە روویدا ئاشکرا نەبوو. شیکردنەوەکانی رێبەر ئاپۆ بە بناغە وەرنەگیرا کە رێبەر ئاپۆ ئەو کاتە وتی، "ناچارەسەری کێشەی کورد و شەڕی دژی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد ئەنجامی قێزەونی بەم شێوەیە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. هێزە دیموکراتەکان و کوردان ویستیان کە دادگایی بکرێن. بەڵام تاوەکو کێشەی کورد چارەسەر نەکرایە، ئەمڕۆ و سبەینێش هەندێکی دیکە دەبن بە چەتە و بەم شێوەیە دەجووڵێنەوە. لەبەرئەوەی تێکۆشانێک بۆ چارەسەری کێشەی کورد نەدرا، هەبوونی سیستمی سیاسی کە قێزەونی دروست کرد لەناونەبرا و سیستم بەردەوام بوو. بێگۆمان چالاکی بۆ ئاشکراکردنی رووداوەکە هەموو کاتێک بەردەوام بوو، ئەوەش وایکرد کە بابەتەکە ببێتە رۆژەڤ. بەڵام لەبەرئەوەی سەرچاوەی رووداوەکە ئاشکرا نەکرا رۆژەڤ داخرا. شاردنەوەی ئەم رووداوە لە بناغەدا لەلایەن هەندێک هێز لەنێو دەوڵەتدا روویدا. قسەکانی تانسو چیللەر کە وتی 'ئەوانی گولە دەتەقێنن، پیشانی دەدەن کە بۆچی ئەم رووداوە دادەپۆشن`. پێیاهەڵدانی ئەو چەتانە و پارێزگاریکردن لە ئەوان، پیشانی دەدات کە بۆچی رووداوەکە داپۆشرا. خۆی لەبەرئەوەی کێشەی کورد چارەسەر نەکرا، دەوڵەت لەنێو دۆخێکی قێزەونی بەم شێوەیەدا مایەوە و ئەم رێبازە بەردەوام بوو.

دەوڵەتی تورک دوای رووداوی ٢٨ی شوبات لە چوارچێوەی ئاوێتەبوونی سیاسی و ئابۆری لەگەڵ یەکیتی ئەوروپادا، سەرەتا ویستی عەبدوللا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پەکەکە تەسفیە بکات، بەو شێوەیە هەژموونی 'مافی تاک' و 'ئەو تیرۆرەی کە دەتوانرێت قبوڵ بکرێت' تاقیبکاتەوە. ئایا ئاکەپە بەم هەژموونە و کاریگەری ئابوری کە شەڕی قێزەونی هەڵوەشێنراو خوڵقاندی هاتە سەر دەسەڵات؟ عەقڵی ئۆپەراسیۆنسەلی دەوڵەتی تورک تا چ رادەیەک دیارکەر بوو؟

دوو هۆکاری سەرەکی هەیە کە ئاکەپەی هێنایە سەر دەسەڵات. یەکەم: دوای گرتنی رێبەر ئاپۆ ویستیان کە کورد بە گۆتاری ئیسلامی و چاوەڕێبوونی دیموکراسی سەرقاڵ بکەن. دووەمیش: لەکاتی دەستوەردانی ئەمریکا لە عێراق ویستیان تورکیای ئیسلامی لەسەر دەسەڵات بێت. بێگۆمان ئەو فشار، زوڵم و شەڕەی کە لە کودەتای ١٢ی ئەیلولەوە تا ٢٠٠٠ دروست ببوو، وایکرد کە بێتە سەر دەسەڵات، هەروەها قەیرانی ئابوری سەر تورکیا و کێشەکانیش رۆڵیان هەبوو. بەو هزرەی کە پەکەکە ئێدی ناتوانێت خۆی کۆبکاتەوە و تەسفیە دەبێت، رۆڵێکی بەم شێوەیەیان بە ئاکەپەدا. لە راستیدا ویستیان کە دەسەڵاتی فاشسیستی ١٢ی ئەیلول بخەنە ژێر سیستمی ئیسلام و بەم شێوەیە هاوپەیمانی دژی کورد بەهێز بکەن. هەروەها هەوڵیاندا کە بەشێک  لە چەپەکانیش بخەنە ناو سیستم. بەڵام لە بناغەدا ئەوەبوو کە ئەمریکا ویستی تورکیایەکی ئیسلامی هاوکار دروست بکات. ئەمەش لە هەمانکاتدا ئامانجی چینی سەردەستی تورکیا بوو. بەم شێوەیە ویستیان کورد و چەپەکان لە ناوخۆدا بێکاریگەر بکەن، تورکیا بە کارەکتەری ئیسلامی خۆی هاوکاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات. لە سەردەمی کودەتای ١٢ی ئەیلولەوە فەتحوڵاچییەکانیان خستبووە نێو دەوڵەت. ئۆزاڵ پارچەیەکی گرنگی ١٢ی ئەیلول بوو، کە ئەوەش مەرجی قۆناغەکە بوو. بەڵام هەنگاوی گەریلاکانی تەڤگەری ئازادی کورد و پێشکەوتنی راپەرین، قۆناغی ١٢ی ئەیلولی تێکشکاند کە پشتی بە هاوکاری ئیسلامی دەبەست. ئەگەر لەم کاتەدا فەتحوڵاچیەکان پشتگیریان نەکردایە، ئاکەپە نەیدەتوانی ئێستا ببێتە دەسەڵاتدار. هەردوو هێزەکە یەکتریان بەکارهێنا و بۆ ئەوەی ئیسلامی سیاسی ببێتە کارەکتەری دەوڵەت و هاوپەیمانیان بەست. ئاکەپە لە کێشەیەکی وەک کێشەی کورددا کە لێیانپرسی دوای گرتنی رێبەرتی سەرلەنوێ دەیەوێت کورد بخاتە نێو سیستمی قڕکەر و داگیرکەر، ئەردۆغان وتی، "ئەگەر ئێوە بیر نەکەنەوە، ئەو کێشەیە نییە. ئەوەش وەک بروکراسی مەدەنی و سەربازی دەوڵەت وایدەزانی کە پەکەکە ناتوانێت جارێکیتر دەست بە تێکۆشان بکات."

لەو قۆناغەی کە تا ساڵی ٢٠١٥ بەردەوامبوو، شەڕی قۆڕس و هەم قۆناغەکانی دیالۆگ دروست بوون. بەڵام دوای ٢٠١٥ شەڕێکی قۆڕس دەستیپێکرد. لە تەموزی ٢٠١٥دا کاتێک کە لەدژی کورد شەڕێکی گەورە دەستپێکرا، بەو شەڕە چ شتێک گۆڕانکاری بەسەرداهات.؟

کاتێک بینرا کە تێکۆشانی گەلی کورد کاریگەری خۆی دروست کردووە، ئاکەپە بووە دەسەڵاتدار. پەکەکە بە بەردەوامی هوشیاری ئەوەی دەدا کە ئەم کێشەیە لە رێگەی دیموکراسی چارەسەر دەبێت. رێبەر ئاپۆ لەم پرسانەدا هوشیاری زۆری دا. بەڵام رۆڵێکی بەم شێوەیەیان بە ئاکەپە نەدابوو. ئەرکی ئەوەبوو بە وتەی ئیسلامی و دیموکراسی گەلی کورد وابەستەی سیستم بکات. کاتێک ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ هێزەکانی گەریلا جارێکیتر دەستیان بە تێکۆشان کردەوە، ئاکەپە نەیزانی چی بکات. لەو کاتەدا مەرجی سیاسەتی راوەستان بە توندی ئەنجامی تێکچوونی دەسەڵاتی ئەوان دەبوو. بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێننەوە، پێویستە بوو تێکۆشانی گەریلا راوەستێنن. بۆ ئەوەش تەڤگەری ئازادی ئاگربەستی راگەیاند. تەڤگەری ئازادی بۆ ئەوەی پیشانی بدات ئەو لایەنگری شەڕ نییە بە ئەرێنی نزیکی مەسەلەکە بوو. رێبەر ئاپۆش زۆر جار رایگەیاند، بێ ئەوەی بارگرانیەک هەبێت، ئاگربەستی بەم شێوەیە بە گونجاو نەزانی. لەدژی ئاگربەست نەبوو، لەدژی ئەوەبوو کەهیچ ئەنجامێکی نەدەبوو. رێبەر ئاپۆ هەوڵیدەدا کە ئاگربەست و چاوپێکەوتنەکان بۆ رێکخستنکردنی دیموکراسی و تێکۆشانێکی فراوانتر بکاتە زەمینەیەک. بەڵام هەموو کاتێک هوشیاری دەدا و دەیوت، سوودێکی باش لەم ئاگربەستە ببینن، بە پێچەوانەیە تووشی زۆر شت دەبن، هەمووتان دەگرن و ئەوانی بۆ رووداوەکانی دوای ٢٠١٥ هوشیار دەکردەوە. ئێمەش ئەو قۆناغەمان نەک وەک قۆناغی چارەسەری بەڵکو وەک قۆناغێک کە ئاکەپە بێتە ناو قۆناغی ئاشتی دەدیت. ئاکەپە بە باشی سوودی لە هوشیاریەکانی رێبەر ئاپۆ نەبینی. هێزە دیموکرات و شۆرشگێرەکان ئەو ساڵەیان لەنێو ئارامی و سیستبووندا بەرێی کرد. دەسەڵاتی ئاکەپەش وەک ئەوەی دەتوانێت چارەسەری بکات، خۆی پیشان دەدا، بە دەوڵەتیشی دەگۆت، دەتوانم کورد هەڵخەڵەتێنم و سەرقاڵیان بکەم و بەو شێوەیە بەردەوامی بە دەسەڵاتی خۆی دەدا. لە ساڵی ٢٠١٤دا بە هزری ئەوەی کە ئەگەر رێگەی لێنەگیرێت، تەسفیەکردنی تێکۆشانی کورد زەحمەتتر دەبێت، پلانی چۆکدانانی ئامادە کرد. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆن هاوپەیمانیان دروست کرد و هێرشێکی گەورەی تەسفیەیان دەستپێکرد.

ئێوە ئەم دەوڵەتەی کە جارێکیتر کۆدی بناغەی خۆی پیشان دەدات و لەگەڵ خوێن و زوڵم لەنێو خۆیدا سەرقاڵی شەڕێکی قۆڕسە و هەموو چەتە و جیهادیەکان و هەموو لایەنە چەتەکان دەخاتە ژێر چەتری خۆی و دینامیکەکانی کە دەوڵەت لەسەر پێ دەهێڵێتەوە چۆن شیدەکەنەوە؟

دەسەڵاتی ئاکەپە تا ساڵی ٢٠١٥ بینی کە ئیدی ناتوانێت دۆزی کورد داپۆشێت. یان پێویستە لە دۆزی کورددا هەنگاو بنێت، یان پێویستە دەست بە سیاسەتی چەوساندنەوە بکات. لە هاوینی ٢٠١٤دا پلانی چوکدادانی ئامادە کرد و لە پاییزدا لە دەستەی ئاسایشی نەتەوەییدا پەسەندکرا. رێبەر ئاپۆ بە پلانی چارەسەری ٣ قۆناغ، کۆبونەوەکانی دۆڵمەباخچە و بە هاوپەیمانی دیموکراسی ویستی کە دەوڵەت بخاتە نێو دۆخی چارەسەری، بەلام ئەوانی سووربوون لەسەر سیاسەتی شەڕ، سەرکەوتن، کۆبونەوەی دۆڵمەباخچە پشتگوێخرا، دەست بە گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆکرا، هەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیران رەتکرایەوە، لەگەڵ داعش و هێزە فاشیستەکانی دەرەوە و ناوخۆیدا هاوپەیمانی دروستکرا و هێرشکرایە سەر تێکۆشانی ئازادی. تا دۆخی کورد چارەسەر نەبێت ئەم شەڕە لەدژی گەلی کورد هەموو کاتێک قێزەون دەبێت. لە دەرەوە و ناوخۆیدا پەیوەندی لەگەڵ هێزە قێزەونەکاندا هەر بەردەوام دەبێت. بەڵام تێکۆشانێک کە لە جیهاندا بە گەورەترین تێکۆشان بەڕێوەدەچێت و پشتگریەکی بەهێزی لە کۆمەڵگا وەرگرتووە، بە هیچ شێوەیەک بە زلهێزەکان و یاساکانی دەوڵەت لەناوناچێت. پێویستە بەم شێوەیە بزانرێت، ئەگەر تورکیا دیموکرات ببێت، دۆزی کورد و هەموو کێشەکانی سەرەکی دیموکراسیبوون چارەسەر دەبن، هەندێک لایەنی سیاسی، رێخستن و پارتەکانی تورکیا بێواتە دەبن و لەناودەچن. لەبەرئەوەش هەموو ئەو هێزانەی کە بە دیموکراتیکبوونی تورکیا لەناو دەچن، هاوکاری یەکدی دەکەن و هاوپەیمانیان بەستووە و لەبەرانبەر گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان شەڕ دەکەن. ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە لە تورکیا هەموو هێزە دواکەوتووەکانی دژی شۆرش یەکدیان گرتووە. خۆی لەکاتی دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیادا و تاوەکو ئێستا گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی، لە پەروەردەوە تا کەلتوری ئامانجیان قڕکردنی کوردە. سەرباز، پۆلیس و دادگا و زیندانەکان بۆ ئەم ئامانجە بەکاردەهێنرین. لەبەرئەوەش زۆر نۆڕماڵە کە هەموو لایەنە نایاساییەکان کۆببنەوە. لەبەرئەوەی ئەو کەس، کۆمەڵگا و دەزگاکان بۆ دژایەتیکردنی کورد و قڕکردنی کورد دروستکراون. بۆیەش ئاساییە کە بۆ قڕکردنی کورد یەکدی بگرن. ئەوانەی ئەو سیاسەتە قبوڵ ناکەن و لەدژی ئەو سیاسەتەن، وەک ئامێرێک لە دەستی هێزە دەرەکیەکان و خایین بەناودەکرێن. ستراتیژی نەتەوەیی بناغەیەی دەوڵەتی تورکە کە ئەم دەسەڵاتە لەسەر پێ دەهێلێتەوە ، بە تەنها بۆ دروستکردنی نەتەوەیەکە. تا ئەو ئامانجە نەگۆڕێت، هاوپەیمانی قێزەون و تێکەڵاو بەردەوام دەبن.

سبەینێ: دانپێدانی سەدات پەکەر بۆچی زۆر گرنگە؟ کاریگەری بەرخۆدانی کورد لەسەر دۆخی تەنگەتاوی دەسەڵات چییە؟ شەڕی ناوخۆیی و دۆخی ڕزیو کە ناتوانرێت پەردەپۆش بکرێت بەکوێ دەگات؟ ئۆپۆزسیۆنی دیموکرات، هێزەکانی دیموکراسی رۆژنامەنووسە چەپ / سۆسیالیستەکان لە بەرانبەر ئەم رووداوانە پێویستە زیاتر چی بکەن؟

ف.ق