قەرەیلان: ئەگەر کورد خوێنی کورد بڕژێت، بۆ هەموومان دەبێتە کارەسات – ١ -

موراد قەرەیلان رایگەیاند، لەم کاتەدا کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک زیادی کردووە، ئەوان نایانەوێت هیچ پارتێکی کوردی لاواز ببێت و وتی، "ئەگەر کوردان خوێنی یەکدی بڕژێنن، ١٠٠ ساڵی دیکە شکستدەهێنین. ئەو کاتەش کارەساتێکی راستەقینەمان بەسەردا دێت."

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ شۆرشی ١٩ی تەمموزی رۆژئاوا و بەرخۆدانی گەریلا لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، گرنگی یەکێتی نەتەوەیی و دۆخی ئەم دواییەی پەدەکە کرد.

چاوپێکەوینی ئاژانسەکەمان لەگەڵ ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەم شێوەیەیە:

شۆرشی رۆژئاوا ١٠ ساڵی لەدوای خۆی بەجێهێشت. بەم بۆنەیەوە چی دەڵێن؟

لەسەرەتادا جەژنی قوربان لە هەموو موسوڵمانان و گەلانی کوردستان پیرۆز دەکەن. بە تایبەتی جەژنی قوربان لە هەموو خانەوادەی شەهیدان و دایکانی شەهیدان پیرۆز دەکەن. هیوادارم ئەم رۆژە پیرۆزە ببێتە هۆی یەکێتی، خۆشی و سەرفرازی. شۆرشی رۆژئاوا ٩ ساڵی خۆی تەواو کرد. ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا لە گەلی خۆشەویستمان لە رۆژئاوای کوردستان، لە هەموو گەلانی کوردستان و لە هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەم. لە کەسایەتی خەبات دێرک، گەلهات، ئارین میرکان، ئاڤێستا و کارکەردا بە رێزەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆرش دەکەمەوە، سەری خۆم لە بەرانبەر بیرەوەریان دادەنەوێنم. شۆڕشی رۆژئاوا زۆر شەهیدیدا و داستانی گەورەی قاڕەمانی تۆمارکران. زۆر کەسیش برینداربوون. شۆرشی رۆژئاوا بە تەنها شۆڕشی گەلێک نییە. واتە بە تەنها شۆرشی گەلی کورد نییە. شۆڕشی گەلی کورد، عەرەب، ئاشوری، سوریانی و پێکهاتەکانی دیکەی سوریایە. شۆڕشێکە لەسەر هێڵی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و لەسەر بناغەی ئازادی ژنان ئەنجامدراوە. بۆیەش لە هەمانکاتدا شۆڕشی ئازادی ژنانە. شۆڕشی ئازادی کۆمەڵگایە. شۆرشی بنیاتنانی سیستمی کۆمەڵگای دیموکراتیکە. لەلایەکی دیکەوە شۆرشی رۆژئاوە بووە هێزێک کە بتوانێت پایتەختی داعش تێکبشکێنێت. ئەگەر شۆڕشی رۆژئاوا نەبوایە، ئەگەر لە کۆبانێ لە بەرخۆدانی مێژوودا داعش گورزی گەورەی بەرنەکەوتایە، بە هیچ شێوەیەک پایتەختی داعش کە رەقا بوو نەدەکەوت و بە ئاسانی ئیمپراتۆریەتی داعش تێکنەدەشکا. دەزانرێت کە داعش بۆ هەموو مرۆڤایەتی مەترسی بوو. بەم شێوەیە شۆڕشی رۆژئاوا بووە شۆڕشی هەموو مرۆڤایەتی. واتە بۆ هەموو مرۆڤایەتی بەهای دروست کرد، ئاستێکی بەرەو پێشەوە برد و ئەگەر ئەم سیستمەی ئێستا بە شێوەیەکی راستەقینە جێبەجێ بکرێت، بۆ هەموو گەلانی سوریا و ناوچەکە دەبێتە نمونەیەک. بەرهەمێکی بەم شێوەیەی هەیە. ئێمە دەزانین ژە ئەمڕۆ هەڕەشە لەسەر شۆڕش هەیە. مەترسی هەیە. بێگۆمان ئەرکی سەرەکی ئازادیخوازان، دیموکراتخوازان ئەوەیە کە شۆڕشی رۆژئاوا بپارێزن، لەدژی مەترسی تێبکۆشن، هاوکاری گەلانی رۆژئاوا بکەن. ئەمڕۆ هەر کەسێکی ئازادیخواز و دیموکراتخواز پێویستە بەم شێوەیە بجووڵێتەوە. لەسەر ئەم بناغەیە جارێکی دیکە ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوا لە هەموو گەلان پیرۆز دەکەن.

هێزەکانی پەدەکە مانگی رابردوو چوونە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلا. ئەو کاتە ئێوە راگەیەنراوێکی گرنگتان بڵاوکردەوە. راگەیەنراوەکە لەنێو رای گشتیدا دەنگیدایەوە. ئەو مەترسیەی کە لە راگەیەنراوەکەدا باسکرابوو، ئایا بەردەوامە؟ ئێستا دۆخەکە چۆنە؟

ئەمە دۆخێکی جددیە. ئێستاش لە رۆژەڤدایە. ئەو شتانەی کە لە راگەیەنراوەکەدا باسمان کرد، راستین. شتێکی سروشتی بوو. واتە ئەو شتانە بوون کە روویاندابوو، تاوەکو توانیمان ئەو مەترسیانەمان ئاشکرا کرد کە هەستمان پێکرد. لەسەر ئەم بناغەیە راستی گشتی گەلی کوردستان لە چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات رژانە ناو کۆلانەکان و دەستیان بە جووڵە کرد. رۆشنبیران، هونەرمەندان، هۆزانڤانان و سیاسەتمەداران زۆر کەس قسەیان کرد. بۆ یەکێتی نەتەوەیی داواکاری خۆیان پیشاندا، خاوەنداریان لە ئەرکی وڵاتپارێزی خۆیان کرد. ئەمە ئەرکێکی وڵاتپارێزی نەتەوەییە. جارێکی دیکە سپاسی هەمووان دەکەم و سڵاوی خۆمیان پێشکەش دەکەم. بەهۆی هەستیاری نەتەوەییان. بە راستی لەمبارەیەوە هەڵوێستێکی زۆر گرنگ دروست بوو. بە تایبەتی دۆستە ئینتەرناشناڵەکان کورد دەستیان بە جووڵە کرد، هاتنە باشوری کوردستان و لە هەولێر دەستپێشخەری پاراستنی کوردستانیان راگەیاند. لە ئێستاشدا کار دەکەن. زۆر شتێکی گرنگ و هێژایە. سڵاوی خۆممان پێشکەش دەکەم. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. هەروەها هونەرمەند و گۆرانیبێژانی کورد هەمان رۆژ کۆبونەوە، قسەیان کرد و دواتر شاندێکیان دروست کرد. ئەوانیش سەردانی باشوری کوردستانیان کرد. سڵاوی خۆم پێشکەش دەکەم لەبەرانبەر ئەو هەوڵ و رەنجەی کە کێشاویانە. وەک وتم، بێگۆمان هەموو کەسێک ئەرکی خۆی ئەنجامدا. بەڵام دۆخە مەترسیدارەکە بەردەوامە. لەبەرئەوەی هێزە سەربازیەکان تاوەکو ئێستا لە دۆخی ئامادەباشیدان. بۆیەش گۆمان هەیە کە لەناکاودا هەڵە رووبدات، یان شتی ناخوازراو رووبدەن. واتە ئەو دۆخە لە بنەڕەتدا کۆتایی نەهاتووە. هەوڵەکان تا ڕادەیەک سوودی هەیە و دۆخەکەی راگرت. بەڵام مەترسی هەیە. رۆژی چوارشەمە، چوارشەمەی رابردوو جەمیل بایک هاوسەرۆکمان قسەی کرد. لەبارەی دۆخەکە هەندێک روونکردنەوەیدا. زۆر گرنگ بوو. لە هەمانکاتدا وتی، کاک مەسعود لەگەڵ هەندێک کەس چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە و رایگەیاندووە، 'هێشتا لەسەر بەڵێنی خۆمم کە کورد کورد نەکوژێت'. ئێمەش خۆشحاڵین و خۆشحاڵی خۆی دەربڕێ. ئەمە بە راستی چوارچێوەیەکی گرنگە، منیش لەگەڵیدام. بۆیەش شتێکی دووبارە لێرە باس ناکەم. ئەو راگەیەنراوەی کە لە سەرەتادا بڵاومانکردەوە، تاوەکو ئێستاش هەڵوێستمانە. بەڕێوەبەریمان لە هەمانکاتدا لەم چوارچێوەیەدا هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کرد. هیوادارین هەردوولایەن هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێن و ئەم دۆخە مەترسیدارە کۆتایی بێت. یان ئەو شتانەی کە دەوترێن، پراتیزە بکرێن و لەم دۆخەدا ئێمە چاوەڕێیان دەکەین.

لە راگەیەنراوەکەی خۆتاندا ئاماژەتان بەوەکردبوو کە ئەگەر کورد و کورد شەڕ بکەن، کارەسات دروست دەبێت. بۆچی شەڕێکی بەم شێوەیەتان وەک کارەسات لەقەڵەمدا؟ هەروەها وەک بزوتنەوە ئێوە هەموو کاتێک باسی یەکێتی نەتەوەیی دەکەن. لەمکاتەدا یەکێتی نەتەوەی بۆ کورد تاوەکو چ رادەیەک گرنگە؟

لە راستیدا سەردەمەکە پەیوەندی بە خوێندنەوەی دۆخەکەوە هەیە. پێویستە خوێندنەوەی راست بۆ دۆخەکە بکرێت. من دەواتم ئەم پرسیارە بە چەند وڵامێک، وڵام بدەمەوە. یەکەم: پلانی نوێی دەوڵەتی تورک کە شەش ساڵە بەڕێوەی دەبات و پراکتیزەی کردووە گرنگە. بۆچی؟ لەبەرئەوەی پلانی تورکیا ئەوەیە کە خۆی لە پرسی کورد رزگار بکات، ئامانجێکی فراوانی هەیە. واتە دەیەوێت تورکیا فراوان بکات. بیکاتە دەوڵەتێکی دەسەڵاتدار، ئیمپڕیاڵ لە ناوچەکە. بۆیەش دەستی بە داگیرکردنی دەوروبەری کردووە. ئەم پلانەیان شاراوە نییە. ئاشکرایە. بە تەنها تاکتیک دەکات. بەڵام ئەم پلانە، پلانێکی شۆڤێنی، نەژادپەرستی و داگیرکاریە. واتە بۆ گەلانی دیکە زۆر مەترسیدارە. بەڵام سەرەتا بۆ ئێمەی کورد مەترسی هەیە. پێویستە سیاسەتی کورد ئەمە باش بزانێت. ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە. دووەمین: پەیمانی لۆزان بۆ سەد ساڵ ئیمزاکراوە. ٢ ساڵی ماوە کە ماوەکەی کۆتایی دێت. دەزانرێت، پەیمانی لۆزان بۆ ئێمەی کورد ناحەقیەکی گەورە بوو. لەگەڵ ئەوەی گەلی کورد دێرینترین گەل بوو، پشتگوێخرا و کوردستانیان کردە چوار پارچە. ئەمە ٩٨ ساڵە لو کوردستان تراژیدیای زۆر گەورە دروست بوون. کۆمەڵکوژی دروست بوون، ئەنفال دروست بوو، جینوسیاد ئەنجامدران. تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. واتە گەلەکەمان بەهۆی ئەم پەیمانەوە زۆر ئازاری بینی. زیندانەکانی دەوڵەتانی هەرێمەکە بۆ کورد بوون بە شوێن و زێد. زۆر گەنجی کورد، مرۆڤی کورد لەلایەن دەوڵەتە داگیرکەرەکانەوە بێتاوان و بەبێ هۆکار کوژران. هۆکارەکەی ئەو پەیمانە بوو. واتە پەیمانەکە بۆ ئێمە ناحەقیەکی زۆر گەورە بوو. بەڵام دەوڵەتی تورکیش دەڵێت، لە پەیمانەکەدا مافمان خوراوە، ناحەقیمان لێکراوە. ئەوانیش وا دەڵێن. بۆچی وا دەڵێن؟ دەڵێن مافمان ئەوەبوو، میساقی میللی سنورمان بێت. لە حەلەب تا موسڵ و کەرکوک، بەڵام لە دەستمان چوو. ئەوان دەیانەوێت لەم پلانەی کە من باسم کرد، میساقی میللی زیندوو بکەنەوە. هەم بە سیاسی، هەم بە یاسایی و هەم بە سەربازی ئامادەکاری ئەوە دەکەن. ئەوەش بۆ کورد مەترسیەکی گەورەیە. ئێستا نابێت هیچ سیاسیەکی کورد چاوپۆشی لەمە بکات. ئەمە راستیە و مەترسیە. سێیەم: دەزانرێت لە ئێستادا لە هەرێمەکە جەنگی سێیەمی جیهانی بەڕێوە دەچێت. هەموو کەسێک دەزانێت دوای ئەم شەڕە هەرێمەکە سەرلەنوێ دیزاین دەکرێتەوە. دەوڵەتی تورکیاش، دەوڵەتانی دیکەی داگیرکەریش هەوڵ دەدەن بۆشاییەکە پڕ بکەنەوە. ئێەم وەک کورد، بۆ ئەوەی بە راستی تووشی لۆزانی دووەمین نەبین، بۆ ئەوەی وەک نەتەوەیەکی سروشتی لەسەر ئەم خاکە بە ماف و ئازاد خۆمان بژین پێویستە پارچە پارچە نەبین. پێویستە یەکبگرین، ببینە خاوەن ستراتیژیەکی هاوبەش. واتە پێویستە ببینە خاوەنی ستراتیژیەکی نەتەوەیی. ئەگەر نەگەینە ئەم ستراتیژیە، بە پێچەوانەیە سەرقاڵی یەکدی بین و یەکنەگرین، خوێنی کورد بە دەستی کورد بڕژێنرێت، سەد ساڵی دیکە شکست دەهێنین. زۆر شتمان لە دەست دەچێت. کارەسات دروست دەبێت. ترسمان، نیگەرانیمان بەم شێوەیەیە. بانگەوازیەکانمان لەم چوارچێوەدایە. واتە پێویستە ئێمە بە ستراتیژیەکی هابەش پێشوازی لە ساڵی ٢٠٢٣ بکەین. پێویستە یەکتری لاواز نەکەین، کەس کەس لاواز نەکات. پێویستە سیاسەتی کورد بەهێز بێت. پێویستە خوێندنەوەی راست بۆ دۆخەکە بکەین. ئەم دۆخە دۆخێکی ئاسایی نییە، سەردەمیکی ستراتیژیە. ئەوانەی خاوەن ستراتیژی راست بن، رێگەی راست نەگرن شکست دەهێنن. بۆیەش پێویستە کورد بە تاکتیکی بیر نەکاتەوە لەم قۆناغەدا. بێگۆمان لە کاری سیاسی، سەربازیدا تاکتیک هەیە، بەڵام لەم سەردەمەدا پێویستە بە ستراتیژی بیر بکەینەوە. پێویستە هەڵوێستێکی ستراتیژی هەبێت. ئەوانەی بەم شێوەیە بیر ناکەنەوە لەناو دەچن. بۆیەش پێویستە کەس هەوڵی لاوازکردنی کەس نەدات. ئێمە نامانەوێت کەس پەدەکە لاواز بکات. بیستمان کە لەناو یەنەکەدا هەندێک کێشە دروست بووە. ئێمە نامانەوێت یەنەکەش بەهۆی کێشەکانەوە زیانی بەردەکەوێت. هیوادارین کە بەرپرسانی یەنەکە، عەقڵی سەلیم بەکاربهێنن، یەکتری لاواز نەکەن و بەهێز بن. ئەمە بۆ هەموو پارت و رێکخستنە کوردیەکان راستە. ئەمە بۆ پەکەکەش راستە. ئێستا دوژمن دەڵێت، دەوڵەتی تورک دەڵێت، 'کێشەم لەگەڵ پەکەکە هەیە'. بەداخەوە هەندێک لایەنی کوردیش دەڵێن راستە! نازانم، پێدەچێت تاکتیک بێت. ئەگەر بە راستی بەم شێوەیە بیر دەکەنەوە، بەداخەوەم. بۆچی بەداخەوە؟ لەبەرئەوەی سیاسەتی تورکیا دیارە، ستراتیژیان دیارە. کێشەکەی پەکەکە نییە، کێشەی تورک هەبوونی کوردە. کورد وەک مەترسی لەسەر کۆماری تورکیا دەبینن. سێ شت وەک مەترسی دەبینن. پەکەکە، رۆژئاوا و باشوری کوردستان وەک مەترسی دەبینن. واتە ناسنامەی کورد وەک مەترسی دەبینن. باشە پێشتریش سەدام نەدیدەگوت، 'کێشەم لەگەڵ کورد نییە، کێشەم لەگەڵ پێشمەرگە هەیە'. تا ئەو رادەیەک حوکمزاتی ساختەی دابە هەندێک کەس و وتی، 'حوکمزاتیم دا بە کورد'. واتە تورکیا هەمان شت دەڵێت. هەر کەسێک لە باکور هەوڵ بۆ دۆزی کورد، بۆ زمانی کورد دەدات، دەبێتە ئامانج. مۆری پەکەکە لە هەموو کەسێک دەدات. سەیرکەن، پار لە ژاپۆن بریارێکدرا، ئەوانەی لەوێ دەخوێنن، فێری کوردی دەبن، بە فەرمی قبوڵ کرد، حکومەت وتی، هاوکاری دەکەم. تورکیا شەرمەزاری کرد، سەردانی ئەوێیان کرد و وتی، 'ئێوە چۆن ئەم مافە دەدەن'. بەرپرسانی ژاپۆنیش واقیانوڕما. بۆچی بەم ئەندازەیە ناڕەزاییان پیشاندا. عەقڵیەتی دەوڵەتی تورک ئەمەیە. پێویستە ئەم عەقڵیەتە ببینن و رێوشوێن بگرینەبەر. ئەگەر لەبەرانبەر ئەم عەقڵیەتە رێوشوێن نەگرینەبەر و وەک شتێکی ئاسایی سەیری بکەین، شکستێکی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. هەموو کەسێک شکست دەهێنێت. بۆیەش وتمان، ئەمە کارەساتە. بۆیەش ئێمە یەکێتی نەتەوەی زۆر گرنگ دەبینین، بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە بانگەواز دەکەم. هەموو سیاسەتمەدارانی کورد، هەموو سەرکردە سیاسیەکانی کورد، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێویستە بۆ یەكێتی نەتەوەی هەوڵ بدەن. لەبەرئەوەی پێویستی گەلەکەمان بەمە هەیە. داهاتووی گەلەکەمان پێویستی بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە.

ف.ق