قەرەیلان: ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە لە باشور شکستی هێناوە، بۆیە دەیەوێت پەلاماری ڕۆژئاوا بدات -٢-

موراد قەرەیلان فەرماندەی نەپەگە ڕایگەیاند، رژێمی ئاکەپە – مەهەپە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین شکستی هێناوە، بۆیە دەیەوێت پەلاماری ڕۆژئاوای کوردستان بدات. قەرەیلان راشیگەیاند، بە سوود وەرگرتن لە تاکتیکی گەریلا لە ڕۆژئاواش شکست دەهێنێت

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە ڕێگەی ئامێری بێتەلەوە قسەی بۆ هێزەکانی گەریلا کرد.

بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە دوێنی لە ئاژانسەکەمان بڵاوکراوەتەوە کە لینکەکەی لەژێرەوە هەیە.

بەشی دووەمی قسەکانی موراد قەرەیلان فەرماندەی نەپەگە بەم شێوەیەیە:-

سەرکردایەتی گەریلاکانی یەژا ستار

لە هەردوو سەنگەری بەرخۆدانی گردی سوور و وەرخەلێ، هاوکاری و پەیوەندی نێوان ژنان و پیاوان و هەموو هەڤاڵان زۆر پێشکەوت. بەڵام لەپاڵ ئەودا هەڤاڵانی ژن بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ زنارین و چاڤرێ پەرفۆرمانسێکی جەنگیان پێشکەش کرد. لەم ڕۆژانەدا 29 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی هەڤاڵ بێریتاندا تێپەر دەبێت. دوای 29 ساڵ ئێستا ڕوون بۆتەوە کە جموجوڵی هێزەکانی یەژاستار لەسەر هێڵی فیدراڵی بێریتان پەرەی سەندووە. بۆیە ڕۆحی شەهید بێریتان و زیلان لەنێو ڕیزەکانی هەڤاڵاندا دەژی. دیسان شێوازی سەرکردایەتی و پیشەنگایەتی زەڵال بۆتان و دەلاڵ ئامەد دەردەکەوێت. لە پراکتیکی ژیاندا دیسان ڕوون بوویەوە کە چۆن ژنان دەتوانن هێز بدەن، ڕۆح و ڕێبەرایەتی بکەن. لە سروشتی ژناندا ئەم جەوهەرە هەیە.

هەڵوێستی تەڤگەری ئاپۆگەری بە ئیرادەیەکی گەورە، لەسەر هێڵی مەزلۆم، خەیری، کەمال، عەگید، زیلان و بێریتان بناغەی سەرکەوتنە. لە تەنیشت ئەم هەڵوێستە، بە ئیرادە، وردبوونەوەی سەربازی، نوێکردنەوەی تاکتیک لەسەر بناغەی بەرەو پێشەوەبردنی تاکتیکی هەڵمەتەکەمان، سوپای تورک جارێکی دیکە تێکشکێنرا. وەک ئەوە پلانی بۆ داڕشتبوو، نەیانتوانی باشوری کوردستان داگیر بکەن و پێشرەویەکانی دوژمن رێگری لێکرا، پلانی دوژمن پووچەڵکرایەوە. ئەمە بۆ گەریلا سەرکەوتنێکی گەورەیە.

ئەمە لە سایەی شەهیدە قاڕەمانەکانماندا دروست بوو. لەلایەن باردۆخی سەختی ئیمڕالی ئەو هەڵوێستەی کە ڕێبەر ئاپۆ پیشانیدا، ٢٣ ساڵە لە سەروووی ئیرادەی مرۆڤ، بە سەبر و دانبەخوداگرتنێکی گەورە، بەرخۆدان لە بەرانبەر شەڕی دەروونی، لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. ئەمە بوو بە هێز و بناغەیەکی گەورە لە تێکشکاندنی دەوڵەتی تورکدا. گەلەکەمان کە پشتگیری ئەو ڕاستییەیان کردووە، بەرخۆدانیان کرد و بەرگریان لە شێوازی خۆیان کردووە و دیسان دیمەنی سیاسەتی دیموکراتی و بزووتنەوەی چەپی سۆسیالیستی تورکیا و بەرخۆدانیان لە دژی هەموو جۆرە هێرشی فاشیستیی پێشخست. ئەمڕۆ هەموو کەس دەزانێت کە ڕژێمی فاشیست لە گێژاوی قوڵدایە. ئەگەر لە دژی ئێمە سەربکەوتایە، ڕژێم دەیویست هەموو ئاڵۆزی و قەیرانەکانی پەردەپۆش بکات.

حسابی ئەردۆگان بۆ هەڵبژاردن تێکچوو

پلانیان ئەوەبوو کە تاوەکو مانگی ئاب هەموو ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەستی گەریلادایە لە باشوری کوردستان داگیر بکەن. ئەگەر ئەمە سەرکەوتوو بوایە، بەتایبەتی ئەگەر یەک دوو هەڤاڵیان تەسفیە بکردایە ، یان شەهید بوونایە، ئەوا ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە سەرکەوتنی خۆی ڕادەگەیاند و پلانی ئەوەی دانابوو لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا هەڵبژاردنی پێشوەختەوە ئەنجام بدات. دەیانویست سیستەمی ڕژێمی فاشیستی بپارێزن. ئەمە ئامانجی ئەوان بوو. ئەگەر سەیر بکرێت تەیب ئەردۆغان تا مانگی ئاب قسەی نەدەکرد، خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت کە سەرناکەوێت و قەیرانەکەیان قوڵتر دەبێتەوە، هەڵوێستیان وەرگرت و وتیان: هیچ هەڵبژاردنێک ناکرێت، لە کاتی خۆیدا دەبێت. قۆناغەکە لایەنێکی زۆر گرنگ و هەمەلایەنی هەیە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئەم قۆناغە بۆ ئێمە و ڕژێمی فاشیست زۆر گرنگ بوو. ئەوە پرۆسەیەکی چارەنوسساز بوو. هەروەها لەسەرەتای ساڵدا ئاماژەمان بەم ڕاستییەدا کرد.

'دوژمن هەوڵ دەدات شکستەکەی لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا بشارێتەوە'

ئەگەر ئێمەیان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەربکرایە، پڕۆسەیەکی تەسفیەیان لە دژی بزووتنەوەکەمان پێشدەخست و ڕژێمەکەیان هەمیشەیی دەکرد. توندوتیژی و فشارەکانی ناوەوەیان قوڵتر دەکردەوە. بە خەونەکانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی نوێ لە ناوچەکە لەسەر خەڵکی ناوچەکە، تیرۆری دەوڵەت پەرەی پێدەدا و سەردەمێکی تاریک دەستیپێدەکرد. بێگومان ئەمەش لەسەر بنەمای لەناوچوونی کۆمەڵگەی کوردی پەرەی پێ دەدرێت. چونکە هەوڵی ڕژێمی فاشیست لەسەر بنەمای نەهێشتنی تەڤگەری ئازادی و پەیڕەوکردنی سیاسەتی جینۆساید بوو لەسەر کوردستان. ئامانجیان لەناوبردنی گەلی کوردە. لە بنەڕەتدا کوردستان بە گشتی ئامانجی ئەوانە. ئەگەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا داگیر بکەن، هەرکاتێک بیانەوێت دەتوانێت دەستی بەسەر باشووری کوردستاندا بگرن، بەڵام گەریلای ئازادی کوردستان ڕێگەی پێنەداون و بە هەڵمەتەکانی بازەکانی زاگرۆس و جەنگی خابوور دوژمن تێکشکێنرا. هەروەک چۆن لە مانگی شوباتدا لە گارێ شکستیان هێنا و پیلانەکەیان جێبەجێ نەکرا، ئێستا لە ئاڤاشین و زاپ و مەتینەاش شکستیان هێناوە و ناتوانن پیلانەکەیان جێبەجێ بکەن. بێگومان دوژمن دەیەوێت ئەم شکستەی پەردەپۆش بکات وادیارە سەرکەوتوو نابێت. چونکە ئەو دانیان بە شکستدا ناوە لە شەری گارێ. هەموو جیهان ڕاستیەکانی بینیبوو. بەم هۆیەوە ئێستا دەیەوێت بەردەوام بێت و شکستەکانی بشارێتەوە.

ئەمە سەردەمێکی مێژووییە دەرفەتێکی زۆر باش هەیە بۆ گەلی کورد. ئێمە بەرپرسایەتیمان هەیە بۆ بەکارهێنانی ئەم دەرفەتانە. ئەم ڕژێمە فاشیست و بکوژەی دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەسەر بنەمای کۆمەڵکوژی گەلی کورد سنورەکانی فراوان بکات. ناوچەکانی میساقی میلی داگیر بکات؟ خۆی وەک هێزێکی گەورە پیشان بدات. بەم شێوەیەش دەبێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر خەڵکی هەرێمەکە و هەڕەشە لە سەروەری ناوچەکە دەکات.

'بەرخۆدانی گەریلا گەورەترین هێزی ئازادی و دیموکراسیە'

هەر کە لەم چوارچێوەیە نزیک دەبینەوە، بەرخۆدانی ئێمە لە بەرامبەر ئەم شەپۆلە فاشیستە ڕۆڵێکی بنەڕەتی هەیە، بۆ بوون و ئازادی گەلی کورد، هەروەها ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە بۆ دیموکراسی و ئازادی گەلانی ناوچەکە. هەرچیەک دەڵێن گرنگ نییە، ئەمڕۆ بەرخۆدانی گەریلای ئازادی کوردستان لە دژی ئەم ڕژێمە فاشیستە، گەورەترین هێزی ئازادی و دیموکراسیە لە تورکیا، گەریلای ئازادی کوردستان لە دژی ڕژێمی فاشیست بەرخۆدان دەکات و ئەمەش دەرفەت بۆ پێشکەوتنی تێکۆشانی ئازادی دروست دەکات. ئەگەر بەرخۆدان نەبێت، ئاکەپە - مەهەپە سیستمی فاشیستی - دیکتاتۆری خۆی پەرە پێدەدات و سەردەمێکی تاریک لە تورکیا دەستپێدەکات. لەم دۆخەکە کە بەرخۆدان و تێکۆشانی گەریلا گەش بووە، نەک تەنها تەکنەلۆجیای سەردەمی پووچەڵ کردووەتەوە، بەڵکو دەبێتە نموونەیەکی گەورە بۆ هەموو ژێردەستەکان. بەڵێ، ئەمە زۆر بەنرخە. لەم رێگەیەشدا قاڕەمانی زۆر ئەنجامدراوە. بۆ گەلی کورد، هەموو خەڵکی ناوچەکە و هەموو مرۆڤایەتی دژ بە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، ڕێبەری ئاپۆ مۆدێرنیتەی دیموکراتی پێشخست. ئێستا گەریلای ئازادی کوردستان دەیەوێت لەسەر بنەمای پرۆژەی رێبەر ئاپۆ، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لەناو ڕیزەکانی خۆیدا بکات، بۆیەش بەپێی پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ هەڵسوکەوت دەکات. گەریلا دەیەوێت پارادایمی شەڕ و بەرخۆدان نوێ بکاتەوە و وەک گەریلایەکی مۆدێرنیتەی دیموکراتی پێشبکەوێت. سەرەڕای کەموکورتیەکان، ئەمڕۆ ئەم سەردەمە لە کوردستان تاقیدەکرێتەوە. لەم رووەوە پێشکەوتن هەیە. ئەمە بابەتێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە و هەموو ئەو کەسانەی ستەمیان لێ دەکرێت، گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتی دژی تەکنەلۆژیای سەردەم وەک هێزێک بۆ سەرکەوتن، لەسەر تەختی مێژوو وەستاونەتەوە.

'رژێمی ئاکەپە – مەهەپە لە باشور شکستی هێنا، بۆیە ڕوو لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات'

ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە شکستی هێنا. ئەمڕۆ دەبینین کە هەرچەندە پلانەکەی لەسەر داگیرکردنی باشووری کوردستان بوو، بەڵام چونکە لێرە شکستی هێناوە، دەیەوێت جارێکی تر ڕوو لە ڕۆژئاوای کوردستان بکات. بەهۆی شکستی ڕژێمەوە کێشەکانی ڕژێم زیادیان کردووە. واتە لە هەموو لایەکەوە قەیرانەکانی رژێم دەرکەوتوون. ئەمڕۆ نەک تەنها قەیران لە رووی ئابووری و سیاسیدا هەیە؛ هاوکات لەڕووی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و دیپلۆماسییەوە لەقەیراندایە. ڕژێمی فاشیست ئێستا گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی. هەموو یارییەکانیان کرد، یەدەگی خۆیان بەکارهێنا. لە نێوان هێزەکانی وەک ئەمریکا و ڕووسیادا مانۆڕ و یاریان دەکرد. دیارە کۆتایی بەم تاکتیکەشیان هاتووە. بۆیە ئێستا لە کێشەدایە. ئێستا ڕژێم دەیەوێت هەڵمەتێکی نوێ لە دژی سوریا یان دژ بە ڕۆژئاوای کوردستان پەرە پێبدات. بۆ ئەوەی ڕێگە لە ڕووخانی دەسەڵاتەکەی بگرێت. لە باشوور شکستی هێنا، ئێستا دەیەوێت ڕوو لە ڕۆژئاوا بکات.

'بە سوودوەرگرتن لە تاکتیکی گەریلا، دۆخی هاوشێوەی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی دووبارە نابێتەوە'

راستیەک هەیە: ئەگەر پێشەنگ و تێکۆشەرانی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر بنەمای تێڕوانینی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕانە هەڵسوکەوت بکەن، وانەی لێ وەربگرن و سوود لەو هەموو تاکتیکە تازەگەریەکان وەربگرن کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تاقیکرانەوە. دۆخی عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی دووبارە نابنەوە.

بەتایبەتی لە هێزە سەربازییەکاندا، پێشکەوتنی شارەزایی و شەڕی گروپ، لەپاڵ بەرەوپێشەوەبردنی شەڕی تونێل و ئەگەر کۆچکردنی دروست نەبێت و لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا بەرخۆدان بکرێت، ئاکەپە و مەهەپە و چەتەکانی هەرگیز سەرناکەون. بۆیە ئەو گەریلایەی کە تا ئێستا خاکی باشووری کوردستانی پاراستووە، ئەو ئەزموونەی لە پاراستنی باشووری کوردستاندا سەریهەڵداوە، زۆر گرنگە، شەڕڤانان لەوێ سوود لەو ئەزموونانە وەربگرن؛ بەپێی دۆخی خۆیان ئەزموونەکە بەکاربهێنن؛ لە ڕۆژئاوا ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە رووبەرووی شکستێکی مێژوویی دەبێتەوە.

'تەنها چەکێک لە دەستی دوژمندا ماوە، ئەویش چەکی کیمیاییە'

ئێمە هەرگیز نامانەوێت دوژمن بچووک پیشان بدەین. سەرەتاییترین پێوانە بۆ سەرکەوتن لە جەنگدا ئەوەیە کە پێویستە دوژمنەکەت باش بناسیت. پێویستە خۆت باش بناسیت. واتە پێویستە مرۆڤ ڕێوشوێنی توند بگرێتە بەر و بابەتەکان بچووک نەبینێت. دوژمنی ئێمەش لایەنی بەهێزی هەیە. ئەگەر ئێوە لە دژی لایەنی بەهێز ڕێوشوێن بگرنە بەر، ئەوا ئیرادەی شەڕکردنی نابێت. دوژمن لەگەڵ چی شەڕ دەکات؟ دوژمن زانیاری کۆدەکاتەوە، لە رێگەی چاودێری و ڕێگاکانی تر و هێزی ئاسمانی شەڕ دەکات. ئێمە شێوازی تیم و شێوازی جەنگی تونێلمان پەرەپێدا، بۆیە تا ڕادەیەک لە دژی هێزی ئاسمانی ڕێوشوێنمان گرتەبەر. بەم هۆیەوە ئەو ئامێرانەی دوژمن بێکەڵک بوون و دوژمن شکستی هێنا. بۆ ئەوەی خۆی لەو شکستە ڕزگار بکات، چەکی کیمیایی بە شێوەیەکی قێزەون و نامرۆڤانە بەکاردەهێنێت، کە لە یاساکانی جەنگدا لە هەموو جیهان وەک تاوان دەبینرێت و قەدەغەیە. ئێستا تەنیا یەک چەکیان لە دەستدایە لە دژی شێوازی شەڕی تیمی گەریلا و دژی شێوازی شەڕی تونێل؛ ئەویش چەکی کیمیاییە. واتە، چەکی تاوانە. ئەم دوژمنە ئێستا ناتوانێت شەڕی ئاسایی لەگەڵ ئێمە بکات. یان بە چەکی ئاسمانی یان بە چەکی کیمیایی هێرش دەکات. ئەمە راستیی سوپای تورکە. ئێمە بچووکی ناکەینەوە، بەڵام لە پراکتیکدا ئەم ڕاستییە ئاشکرایە. ئەگەر وابێت، بە دڵنیایەوە ئێمە سەردەکەوین. بە خوێنی شەهیدە قارەمانەکان لە هەڤاڵ هەورام تاوەکوهەڤاڵ جۆمالی و چاڤرێ بەرخۆدان بەڕێوەبرا، ڕاستییەکان دەرکەوتن، پێویستە قوڵتر ببینەوە، لە ژێر ڕۆشنایی تێڕوانینی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە بەرخۆدان فراوانتر بکەین، بۆ ئەوەی لە دژی هەموو هێرشێکی دوژمن سەربکەوین. بەرخۆدان ٨ مانگ و نیوە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و باکوری کوردستان بەردەوامە و ئەوش ئاشکرای دەکات، ئەگەر لەسەر هێڵەکە بە بەهێزی تێبکۆشین، سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین. لەسەر بنەمای ئەو باوەڕە، لە رێپێوانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی کوردستاندا، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵانمان دەخوازین و بە خۆشەویستی و ڕێزەوە سڵاو بۆ هەموو هەڤاڵان دەنێرین."

ف.ق