قەرەیلان: ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە لە باشور شکستی هێناوە، بۆیە دەیەوێت پەلاماری ڕۆژئاوا بدات -١-

قەرەیلان فەرماندەی نەپەگە ڕایگەیاند، رژێمی ئاکەپە – مەهەپە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین شکستی هێناوە، بۆیە دەیەوێت پەلاماری ڕۆژئاوای کوردستان بدات. قەرەیلان راشیگەیاند، بە سوود وەرگرتن لە تاکتیکی گەریلا لە ڕۆژئاواش شکست دەهێنێت.

قەرەیلان فەرماندەی نەپەگە ڕایگەیاند، رژێمی ئاکەپە – مەهەپە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین شکستی هێناوە، بۆیە دەیەوێت پەلاماری ڕۆژئاوای کوردستان بدات. قەرەیلان راشیگەیاند، بە سوود وەرگرتن لە تاکتیکی گەریلا لە ڕۆژئاواش شکست دەهێنێت.

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە ڕێگەی ئامێری بێتەلەوە قسەی بۆ هێزەکانی گەریلا کرد. وتەکان و پەیامەکەى قەرەیلان:

"پێش هەموو شتێک لە ٢٩هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ بێریتان (گوڵناز کاراتاش)دا یادی هەموو شەهیدەکانمان لە بێریتانەکانەوە بۆ شیلان گۆییەگان دەکەینەوە و ئەو بەڵێنەی پێمانداون دووبارەی دەکەینەوە. دیسانەوە لە کەسایەتیی هەڤاڵی جومالی و چاڤڕێ و بۆتان و زنارین و رێبەرەکاندا یادی هەموو شەهیدانی هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس و هەڵمەتی جەنگی خابوور دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین ئامانجیان بۆ رێبەرایەتیی ئازاد - کوردستانی ئازاد بەدی بهێنین.

ئەمڕۆ ٦ مانگ بەرخۆدانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا تەواو دەبێت. ئەگەر مرۆڤ بەرخۆدانی گارە وەک سەرەتایەک لە ١٠ی شوباتەوە هەڵبسەنگێنێت، ئەوا ٨ مانگ و نیوی خۆی تەواو دەکات. لەم ماوەیەی ڕابردوودا چەندین ڕووداوی گرینگ ڕوویانداوە و دەرەئەنجامی زۆر گرنگیان لێکەوتوەتەوە. ڕژێمی فاشیست و پاکتاوکاری ئاکەپە – مەهەپە ساڵی ٢٠٢١یان بۆ هێرش لە دژی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان وەک ساڵێکی ئاست باڵا پلانڕێژ کردبوو. ئامانجیان ئەوە بوو لەمساڵ دا هەموو ئەو ناوچانە لە باشووری کوردستاندا  داگیربکەن، کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیان تێیدایە. بەو شێوەیە پلانی ئەوەیان دانابوو، کە هێزەکانی گەریلا لەو ناوچانە دەربکەن و ناوەندی بزووتنەوەکە لە هەموو ئەو ناوچانەدا لەبەر یەک هەڵوەشێنن؛ بەو شێوەیە ناوەندی فەرماندەیی و هەماهەنگیی بزووتنەوەکەمان لەناو ببەن. بێگومان پلانی هەڵمەتێکی گەورەی لەو جۆرەیان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، واتە بۆ سەر باشووری کوردستان داڕشتووە. سەرباری ئەوەش ئەستەمە دەوڵەتی تورک بە تەنها لەو پلانەیەدا سەربکەوێت، یان ئەنجامی چاوەڕوانکراو بەدەست بهێنێت.

ئەو هێزە سەرەکییانەی، کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دا، وەک ئەمریکا- ئەڵمانیا- ئینگلتەرا، ئەو پلانەیان پەسەند کردووە و پشتیوانیی لێدەکەن. هەروەها لەسەر حکومەتی عێراق راوەستاون و ڕەزامەندیی حکومەتی عێراقیشیان وەرگرت. وەک قاچێکی ناوخۆییش پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یان لەو پرۆسەیەدا بەشدار کرد. ئەوان ئەو پلانەی خۆیان لە مانگی کانوونی دووەم، واتە لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا تەواو کردبوو و ئامانجی سەرەکی و مسۆگەری پلانەکە ئەوە بوو، کە ئەنجام بەدەست بهێنێن. بەو شێوەیە خواستیان پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تەواو بکەن و پیلانگێڕییەکەیان سەربخەن، واتە بزووتنەوەکە بێ هەماهەنگ بکەن و بیخەنە قۆناغی پاکتاوکردن و لەناوبردن.

وەک دەزانرێت یەکەم هەنگاوی ئەو پلانە لەسەر گارە ئەنجامیاندا و لەوێ شکستیان هێنا و نەگەیشتنە ئامانجەکەى خۆیان، بەڵام پلانەکەیان گەورە بوو و لە دوای ئەو شکستە وتیان: 'ئێمە ئەمجارە لەسەر سنووری خۆمانەوە دەست پێدەکەین و تا کۆتایی دەڕۆین'. لەسەر ئەو بنەمایە شەوی ٢٣ لەسەر ٢٤ی نیسان هێرشێکی بەرفراوانیان رێکخست. بەنیازبوون لە ماوەیەکی کورتدا ئاڤاشین و زاپ و مەتینا داگیر بکەن و دواتر بەرەو گارە و قەندیل بڕۆن. ئامانجیان ئەوە بوو ئەنجامی مسۆگەر و دڵنیاکەرەوە بۆ خۆیان بەدەست بهێنن، بۆیە پلانیان دانابوو لە ماوەی ٢ یان ٣ مانگدا داگیرکارییەکەیان تەواو بکەن.

ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بە خەونی عوسمانیی نوێوە دەجوڵێتەوە. زۆر باوەڕیان بە هێزی ئاسمانییان هەبوو، چونکە لە هەندێک ناوچەدا (قەرەباغ و لیبیا) سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو و وتیان: "ئێمە هەمان ئەنجام لە دژی گەریلاش بەدەست دەهێنین و هەموو ناوچەکانی گەریلا و شوێنەکانیان تێکدەشکێنین و داگیریان دەکەین". هەروەها هەم پشتیوانیی نێونەتەوەییان هەبوو هەم پشتیوانیی هەندێک هێزی هەرێمیان هەبوو. لەگەڵ ئەوانەشدا تەکنەلۆجیای باڵایان هەبوو. لەبەر ئەوانە زۆر باوەڕیان بەوە هێنابوو، کە بەڕاستی و بە دڵنیاییەوە ئەنجام بەدەست دەهێنن!. ئەگەر ئەوان ئەنجامی باشیان لە شکستەکەى گارەدا بەدەست بهێنایە، لەوانەیە گۆڕانکارییان لە پلانەکەیاندا بکردایە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەزموونی ٤٠ ساڵ جەنگ و بەرخودان و بەرەنگارییان هەیە؛ هێزێکی خاوەن هۆشمەندی و  ئاگاییە، ئاپۆیی و فیداییە. ئەگەر ئەو ڕاستییەی هێزەکانی ئێمەیان لەبەرچاو بگرتایە، لەوانەیە پلانی لەو جۆرەیان دانەنایە، بەڵام حساباتی سیاسیی خۆیان هەبوو و هەرگیز نەیاخواست بیر لەو جۆرە شتانە بکەنەوە. خواستیان دڵنیایی بەدەست بهێنن و بەو شێوەیە بزووتنەوەی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پاکتاو بکەن و سیستمی فاشیستیی خۆیان هەمیشەیی بکەن.

لە بنەڕەتدا ستراتیژیی دەوڵەتی تورک لە دژی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە ڕابردوودا شکستی هێنابوو. واتە هەر دوو ستراتیژیی تواندنەوە و لەناوبردنی گەلی کورد و هەم ستراتیژیی پاکتاوکردنی بزووتنەوەی ئازادی شکستی هێنا و ئەنجامی نەبوو و لە کۆتاییدا سوپای تورکیا شکستی هێنا، بەڵام ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆن هەوڵیاندا بە پێشخستنی تەکنەلۆژیای سەردەم و هێزی ئاسمانی، کە مووشەکی هۆشمەند بەکاربهێنێت شکستی دەوڵەت تێپەڕێنن و بۆ خۆیان سەردەمێکی نوێ پێشبخەن، بەڵام ئەوە سەرکەوتوو نەبوو. لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوودا لەسەر بنەمای چەمک و دیدی چۆکپێدادان شەڕیان کرد، بەڵام شکستیان هێنا. بەو هۆیەوە خواستین ئەمساڵ وەک ساڵی لوتکە، شەڕێکی بەرفراوان بەرپا بکەن و بە دڵنیاییەوە سەرکەوتنی مسۆگەر بەدەست بهێنن، بەڵام ڕژێمی فاشیست و پاکتاوکەر و بکوژی ئاکەپە – مەهەپە ئەمساڵیش ئەنجامی بەدەستنەهێنا و سەرنەکەوت و شکستی هێنا.

بەهۆی هەڵوێست و بەرەنگاریی بزووتنەوەکەمان لە دژی هێرشەکانیان، بەتایبەتی لە دژی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی، بە ئیرادەیەکی گەورەی هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆوە، ئەم بەرخۆدانە مێژووییە کاریگەریی لەسەر هەموو بوارەکانی تێکۆشان دروستکرد. ئەوە کاریگەریی خۆی لەسەر هەموو گەلەکەمان و لە زیندانەکان و لەسەر سیاسەتی کورد دروستکرد و تاوەکو دەهات کاریگەریی خۆی بەهێزتر دەکرد، چونکە لە بزووتنەوەى ئازادیی کوردستاندا وەستانەوە و هەڵوێستێک و بەرەنگارییەکی بێ وێنە سەریهەڵدا.

لە لایەکی دیکەوە لە دژی هێرشەکانی دوژمن، گەریلای ئازادیى کوردستان لەسەر بنەمای رێنوێنیی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی لە لێکۆڵێنەوە و گەڕان و دۆزینەوە و بەرەوپێشبردنی تاکتیک دا بوو. لەو چوارچێوەیەدا گەریلا تاکتیکیان کردەوە و پێشکەوتنی نوێیان پێشخست. هەوڵی دروست بۆ خوێندنەوە و تێگەیشتن لە پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ و خوێندنەوەی راست بۆ سەردەمەکە، بووە بەرنامە و رۆژەڤی گەریلا. لەو چوارچێوەیەدا گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەوڵی گۆڕانکاری و وەرچەرخانیان دا. لەسەر ئەو بنەمایە، گەریلای نوێ، گەریلای سەردەم، گەریلای پسپۆڕ لە شێوازی شەڕی تیمی دا قوڵبوونەوەی دروست کرد. دیسانەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، رێنوێنی بۆ گەریلای گەڕۆک و نیوە گەڕۆک پەرەی سەند. لە ناوچە ئازادەکاندا لەسەر پاراستنی ستراتیژییانە لێوردبوونەوە خوڵقا. لەسەر ئەو بنەمایە شێوازەکانی ژێرزەوی و شەڕی تونێل وەک تاکتیکی نوێ هێنرانە پێشەوە و گەریلا بە هەڵمەتەکانی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابوور پلانەکانی ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەیان بە بنبەست گەیاند.

 'شێوازی نوێی گەریلا هێرشە مووشەکە ئاسمانییەکانی پووچ کردەوە'

لەم کاتەدا گەریلا لە بواری تاکتیکدا دوو داهێنان و نوێبوونەوەى گرنگیان ئەنجامدا:

١ – پەرەپێدانی پسپۆڕی و شەڕی تیمی لە ناو گەریلادا.

٢ - پەرەپێدانی شێوازی شەڕی تونێل بۆ پاراستنی ناوچە ئازادکراوەکان.

بەو دوو شێوازانە هێزی ئاسمانی و موشەکیی هۆشمەند، کە لە ئامانجی دیاریکراو دەدات، بێ ئەنجام و بێ کاریگەر کرا، چونکە دوژمن حسابی ئەوەی کردبوو، کە هەموو کات و بە بەردەوامی لە رێگەى سیخوڕی و هەواڵگری و چاودێری لە ئاسمانەوە ئامانجەکان دیاری دەکات و دوای ئەوە بە مووشەک یەک بە یەک لە ئامانجەکان دەدات و لە ناویان دەبات، بەڵام کاتێک ئامانجەکە زۆر بچووک کرایەوە و و لەناو شاخ و دۆڵ و دەشتەکاندا خۆیان ون کرد، یان چوونە ژێر زەوی، ئیدی شوێنێک نەمایەوە بۆ ئەوەى دوژمن بیکاتە ئامانج و لێی بدات و لە ناوی ببات. هاوکات ئەو شوێنانە بوونەتە شوێنی ترس و خۆف بۆ دوژمن، بوونەتە ناوەندی بەرخۆدان. بەو شێوەیە ئەو حسابات و لێکدانەوەیە، کە دوژمن بۆ خۆی کردبوو پووچکرایەوە و ئەنجامی بەدەست نەهێنا.

بە دڵنیاییەوە ئەمە بە ئاسانی ڕووی نەدا. پێش هەموو شتێک هێڵی ئایدیۆلۆژی و فەلسەفی و باوەڕ و بە بڕیاربوونی ڕێبەر ئاپۆ بنەمایەکی مەزن و بنەڕەتییە لە دروستکردنی هێزی ئێمەدا. واتە بنەمای ئاپۆیی و ئایدیۆلۆژی و فیداکاری نەبوایە، ئەوە ڕووی نەدەدا. لێبوردبوونەوە لە سەر بنەمای پارادیگمای کۆمەڵگەی دیموکراتیک - ئیکۆلۆژی، کە پشتبەستووە بە ئازادیی ژنانی پێشکەوتوو و ئاستی بە حیزب بوون، کە لە ناو گەریلادا دروستبووە، گەریلاکانی کردە هێزێکی شکستنەخواردوو. واتە ئەمە فاکتەرێکی بنەڕەتییە لە شکستنەهێنانی گەریلادا. لەسەر هێڵی ڕزگاریی ژنان، لە ژیاندا پێشکەوتنی یەکسانی و پەیوەندیی ڕۆحیی هاوڕێیانەی ئاپۆیی بناغەیەکی زۆر بەهێزی لە ژیاندا دروستکردووە. ئەگەر چ ژن بێت، یان چ پیاو بێت، لە ناو هەموو هەڤاڵاندا قوڵبوونەوەیەکی هاوڕێیەتیی ئاپۆیی نەبوایە، فیدکاری و بەرخودان لەو ئاستەدا و بەو شێوەیە رووی نەدەدا. واتە بنەمای ئەو بەرخۆدانە مێژووییە، هەڵوێستی ئایدۆلۆژی و بە بڕیاربوونی جەنگاوەرانە و ڕۆحی فیدایی و هاوڕێیەتیی ڕاستەقینەی ئاپۆییە. لە ٤ ساڵ لەوە پێشەوە تا ئێستا پرۆژەی سەرلەنوێ بونیاتنانەوە لە رۆژەڤ و بەرنامەی ئێمەدایە. لایەنێکی ئەو بنیاتنانەوەیش بە پارتیبوون بوو و لەوەشدا ئاستێک بونیاتنرا.

بە خوێنی شەهیدان و رەنجی هەڤاڵان، ئەمڕۆ لە ناو گەریلای ئازادیی کوردستان دا ئاستێک دامەزراوە. ئەمە ڕاستییەکە و ئەگەر ئەمڕۆ بەرخۆدانی گەریلا بەرامبەر سیستمی چەوسێنەر و داگیرکەر و فاشیستیی – پاکتاوکەر و تەکنەلۆژیای سەردەم هەیە و ئەنجامی بەدەستهێناوە، ئەوە لە بنچینەدا بەهۆی هەوڵ و رەنجێکی زۆر گەورەوە بەدیهاتووە، کە ئەویش رەنجی رێبەرایەتی، شەهیدان و هەڤاڵان.

پێش هەموو شتێک قارەمانێتیی هەڤاڵ شۆڕش و ڕۆژهات و سەیفییەکان، کە لە گارە پێشەنگایەتییان کرد و هەم شەڕی تونێلەکان و ئەو شەڕەی لە سەر زەوی روویدا، بەوانە کۆڵەکەی یەکەممان لە چوارچێوەی رێنوێنییەکانماندا چەسپاند. ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو. لەوێ شکستهپێنانی دوژمن و دەرکەوتنیى رێنماییەکانمان لە چوارچێوەی تاکتیکەکان دا پێکهات و ئەنجامی بەدەستهێنا. بێگومان ئەوە لە هەمان کاتەدا  ڕۆحێک و ئیرادەیەک و ورەیەکیشی دروست کرد. دواتر بەرخۆدانی زەندورا و مام رەشۆ، کە بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵان رێبەر، هێژار، و سەرحەد و ساریاکان پەرەی سەند، وەک بەردەوامیی ڕۆحی شۆڕشەکان بەرخۆدان و فیدایی بوونی قوڵتر کردەوە و ئەنجامی گرنگی لە شەڕی تونێلەکاندا لێکەوتەوە. جگە لەوەش دیسان هاوشان لەگەڵ ئەوانەدا لە مەتینا (قاشورا) بە رەنجی فەرماندە رێبەر و  چەکدارەکان، لە زاپ بە رەنجی فەرماندە باوەڕ و دەلالەکان و لە ئاڤاشین بە هەوڵ و رەنجی و قارەمانێتیی هەڤاڵ شەڕزان و ڕۆناهییەکان لە شەڕی زەمینیی گەریلای گەڕۆک و نیوە گەڕۆک دا بزاوت و جوڵەیەکی زۆر گرنگ پێکهات.

هاوکات ئەگەر تەواویش نەبێت و بێ کەموکوڕیش نەبوو بێت، بەڵام جێبەجێکردنی گەریلایەتی پسپۆڕ و شەڕی تیمەکان ئاستێکی باشی  هەبوو. ئەمە ئەنجامی زۆر گرینگی بەدوای خۆیدا هێناوە و تاکتیکی شێوازەکەى ڕوونکردووەتەوە. چەندین جار سەلمێنراوە، کە مرۆڤ دەتوانێت بە شەڕی تونێل و شەڕی گەریلا لە ڕێگەی تیمە پسپۆڕەکانەوە ناوچە ئازادکراوەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بپارێزێت. ئەگەر ئەوانە یەکتر تەواو بکەن، مرۆڤ دەتوانێت دوژمن ببەزێنێت و تێکیبشکێنێت. ئەم وێنەیە جارێکیتر و دووبارە لە سایەی ئەو قارەمانە هێژایانەدا خۆی نیشاندا و بە جوانی روون بوویەوە. ئێمە بۆ ئەوانە زۆر قەرزداری ئەو قارەمانانەین. هەموو شەهیدانی ئەم قۆناغە ئەوەیان سەلماند، کە لە سەردەمی نوێدا ڕوو و رێگای سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بە چ تاکتیک و شێوازێک دەبێت.

'بەرخۆدان لە شاخە سوور و وەرخەل ئاستێکی بەرز و نوێیە لە شەڕی ئێمەدا'

لەسەر بنەمای ئەو ئەزموونانە بەرخۆدانی شاخە سوور و بەرخۆدانی وەرخەل لە شەڕی ئێمەدا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرزی نوێ. بەتایبەتی لەشەڕی شێوازەکانی تونێلدا بوونەتە هۆی کردنەوەى لاپەڕەیەکی نوێ. لە مێژووی خەباتەکەماندا ئاستی هەڵوێست و بە بڕیاربوونی ئایدیۆلۆژی و ڕۆحی فیدایی بوون و دیسانەوە لە ئاستی گەریلا پسپۆڕەکاندا تێکۆشان لەو ناوچانەدا روودەدات، بەوەش  لاپەڕەیەکی نوێیان لە بەرخۆدانی جەنگاوەریی ئاپۆیی دا کردەوە. ئەو هەڤاڵانە خۆیان لە شێواز و رێبازی شەڕی تونێلەکان و شەڕی زەمینی دا قوڵ کردەوە و بارێکی قورسیان خستە سەر شانیان، دەیانخواست ڕۆڵێکی مێژوویی بگێڕن و ئەو ڕۆڵەشیان گێڕا. ئەو  هەڵوێستە جەنگاوەرانە و یەکلاکەرەوە و فیداکارییە، بەشێوازی نوێ، زۆر بابەتی ڕوونکردەوە، کە تا ئێستا لێڵ و نا ڕوون بوون و تێگەیشتن لێیان نەدەگەیشتە زانابوون. ئەو دەرەنجامە مێژووییانە لە چوارچێوەی 'مرۆڤ چۆن دەتوانێت ناوچە ئازادەکان لە بەرامبەر تەکنەلۆژیای سەردەمدا بپارێزێت' دەرکەوتن.

دیسانەوە لەم قۆناغە ٨ مانگ و نیوییەدا بە گشتی چی سەلمێنراوە؟ لە رۆژگاری ئەمڕۆدا ئەو گەلانە، کە دەرفەت و توانایی تەکنیکی پێویستیان نییە، چۆن دەتوانن بەرەنگاری سوپا گەورەکان ببنەوە، کە هەموو تەکنۆلۆژیای سەردەمیان لە دەستدایە، چۆن دەتوانن سەرکەوتن لە بەرامبەریاندا بەدەست بهێنن و تاکتیکەکانی ئەو سەرکەوتنە چییە، ئەو بەرخودانە ئەوانەى روونکردەوە و سەلماندنی.  ئەو بەرخۆدانەی، کە لەم قۆناغە ٨ مانگ و نیوییەدا روویدا زۆر بەهادار و شکۆمەندە. نەک تەنها بۆ ئێمە، بەڵکو بۆ هەموو ئەو  هێزانە، کە ئەمڕۆ لە ژێر چەپۆکەی هێزە هەژمونگەرا و داگیرکەرەکاندان و دەچەوسێنرێنەوە و سەرکوت دەکرێن، بۆ هەموویان ڕێگا و شێوازی نوێ رابەرایەتی دەکات. بۆیە زۆر گرنگە، واتە لێرەدا نەک تەنها شەڕی تونێلەکان، بەڵکو لە بنەڕەتدا شەڕی گەریلا لەسەر بنەمای تیمی پسپۆڕ، کە دەتوانێت لێهاتوانە مانۆڕ بدات و هەواڵگری و تەکنەلۆژیای دوژمن پووچ بکاتەوە. واتە لەسەر بنەمای نهێنی بوون و خۆشاردنەوەی قوڵ، دیسپلینی جەوهەری، خۆهاوشێوەلێکردنی ورد و زیرەکانە لەگەڵ سروشتدا دەتوانێت هەواڵگری و سیخوڕی  پووچ بکاتەوە و تێکبشکێنێت و بەوەش تەکنەلۆژیای دوژمن پووچ کرایەوە. ماوەی ٤ ساڵە لەسەر ئەوە رادەوەستین. لە ئامانۆسەوە بۆ سەرحەد، لە بۆتانەوە بۆ دەریای ڕەش، ئەوە ئەزموون دەکرێت. بە کەم و کوڕی و لاوازییەکانەوە تاوەکو رۆژگاری ئەمڕۆ هێناومانە و بەڕێوەمان بردووە. ئێمە قوربانیمان دا، باجمان دا، بەڵام فێری هەندێک ڕاستیش بوون.

شاخە سوور لەسەر سنووری باکوور و باشووردایە، لە خاڵی سفردایە. بەردی سنوورەکە بەسەر شاخەکەدا دەڕوات بۆ ناوەوە. تورکیا لەوێدا بنکەى سەربازیی سەر سنوور و هتدی دروستکردووە. شاخەسووری ناو ناوە خاڵی سی (C)، واتە دوژمن پێشتر لەو دەورووبەرەدا بنکەى سەربازیی بۆ خۆی دروست کردووە، بۆیە چاویان لەسەر شاخە سوورە و پێشتر چەندین جار بە تانک و تۆپەکانیان دەیانکردە ئامانج. لەبنەڕەتدا شاخە سوور لەناو دوژمندایە و وەک خەنجەرێک لەسەر دڵی دوژمندایە. ساڵەهای ساڵە هەر سەیری دەکات و ناوێرێت هێرشی بکاتە سەر. مەودای شاخە سوور و خاڵی سفری سنوور بە هەوایی یەک کیلۆمەترە. لە یەک دوور نین. بێگومان  هەموو ئەوانە  بۆ شاخە سوور خاڵی لاوازن. پێشتر کاتێک دوژمن لە ٢٤ی نیساندا هێرشی کرد، راستەوخۆ مام رەشۆی کردە ئامانج بەو شێوەیە پشتی شاخە سووریان گرت.

پاشان دوژمن لە ١٤ی حوزەیراندا هێرشی کردە سەر شاخی سلێمان و دەستی بەسەردا گرت. بەو شێوەیە شاخە سوور گەمارۆ درا. واتە هێشتا لەلایەن دوژمنەوە هێرشی نەکراوەتە سەر، بەڵام لە نێو گەمارۆدا بوو، بۆیە وەک ناوچەکانی دیکە دەرفەتی بەڕێوەبردنی شەڕ بە شێوازی تیمی گەریلایی نەبوو. هیچ کەسێک نەبوو، کە بڕوات گورز لە دوژمن بدات و یارمەتیی هەڤاڵانی شاخە سوور بدات. هەموو هەڤاڵانی شاخە سوور ئەوەیان دەزانی، بۆیە بە پێشەنگایەتیی فەرماندەی هێژا، قارەمان، رەنجێک و ئازایەتیی نمونەیی هاوڕێ بۆتان ئۆزگور ئەو بەرخۆدانە لەلایەن هاوڕێیان سەرهەڵدان، زنارین، باز، ئۆزگور، دەلال، ئارگەش و گروپێک هەڤاڵی تر بەڕێوەچوو، کە بەرخودانێکی ئاسایی نەبوو. ئەو بەرخۆدانە خۆی لە مێژوودا تۆمار کرد. ئەو بەرخۆدانە بە تەواوی هێزی خۆیانەوە، بە باوەڕی خۆیانەوە و لەسەر توانایی خۆیان رێکخرابوو و بەڕێوەدەچوو.

لێرەدا هەڵوێستێک فەرماندەییەکی ئاپۆگەری پەرەی سەند و نوێنەرایەتی ئەو ڕەوتەکرا. هەر هەڤاڵیک بەرپرسیارانە هەڵسوکەوتی کرد. وەک هاوڕێیەک گوتی" داوا لە هەریەکەیان کرا ببنە فەرماندە". هەر یەکەیان چەند جارێک بریندار بوون و هەموو ڕۆژێک، نەک هەر ئەوەندە نان بخۆن، بۆ ئەوەی تەنیا لەبەرئەوەی بژین لوقمەیەک نانیان دەخوارد و شەڕیان کرد و ئەو ئیرادەیە دوژمنی شکست پێهێنا. لە بەرانبەریان ئەم دوژمنە ناچار و بێزار بوو، ڕۆژانە بە شێوازی جۆراوجۆر هێرشی دەکرد و زۆرجار چەکی کیمیایی بەکاردێنێت. لە هەموو ئەو هێرشانەدا بە تەنها هەڤاڵمان باز شەهید بوو. لە بەرانبەر ئیرادەی شۆڕشگێڕی دوژمن شکستیهێنا، دواجار بۆمبێکی کیمیایی نوێ بە شێوەیەکی ترسنۆکانە بەکارهێنا، کە 6 هەڤاڵمان لە ئەنجامدا شەهید بوون. بەو شێوەیەش نەیانتوانی بچێتە ناو تونێلەکانەوە و نەیانتوانی هەموو هەڤاڵان لەناوببەن. هەڤاڵان خۆیان لەوێ کشانەوە.

درێژترین و بەردەوامترین شەڕی تونێل شەڕی بەرخۆدانی تونێلەکانی وەرخەلێ یە. لێرەدا بە پێشەنگایەتیی فەرماندەیی گەورە هەڤاڵ جۆمالی چرۆم و چاڤرێ گەڤەر بەرخۆدان ئەنجامدرا و لە ئەنجامیدا تێکشکاندنی دوژمن مسۆگەر بوو. ئەو هەڤاڵانە بە ڕۆحی ئاپۆگەری و بە ورەیەکی زۆرەوە ناوچەکانی وەخەلێیان کردە شوێنی بەرخۆدان و شەڕێکی ڕاستەقینە. چەندین جار چوونە دەرەوە و هێرشیان کردە سەر دوژمن و چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی جەنگی دوژمنیان دەستبەسەر کرد. لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا گەورەترین و درێژترین بەرخۆدان کە دوژمن تێکشکا و شکستی هێنا بەرخۆدانی وەرخەلێیە.

بەرخۆدانی گردی سوور و وەرخەل پرۆسەیەکی وەک بەرزترین ئاستی سەرکەوتنی گەریلا مسۆگەر کرد. ئەو هەڤاڵایەتییە فیداکاریی و ئازایەتی کە پیشاندرا زۆر مانادارە. نمونەیەکی گەورەیە لە سەرهەڵدانی مرۆڤایەتی و ئەو دیمەنەی بیروباوەڕی فیکری، بە ڕۆحی سەرکەوتن، بەشێوازی شارەزایانە، بە بوێرییەکی زۆرەوە و بە پەرەپێدانی بەرخۆدانی مێژوو، سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند. هەر چەند قسە لەسەر فەرماندە فیداییەکان جۆمالی چرۆم و هاوڕێ چاورێ یان هەڤاڵ بۆتان و هەڤاڵ زنارین بکەین، هێشتا کەمە. ئەم هاوڕێیانە بە دەستپێشخەرییەکانیان بەرخۆدانیان کرد. خزمەتێکی گەورەیان بە هەموو خەڵکی کوردستان و مرۆڤایەتی کرد.

ژ.ت