قەسەدە: هێزەکانمان دژی داگیرکەران بەرخۆدانێکی مەزن دەکەن

قەسەدە ڕایگەیاند دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج و باب، بەرخۆدانێکی مەزن دەکەن.

ڕاگەیاندراوی قەسەدە

لە ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە، هاتووە:

"هێزەکانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج و بابی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ئەمە ٢ ڕۆژە لە بەرەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باشووری مەنبەج ڕووبەڕووی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەبنەوە.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ٢ ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەکی قورس هێرشێکی چڕ دەکەنە سەر گوندەکانی تەل ئەسوەد و جەب مەخزوم و ئەل حوتە و جوبلەت ئەل حەمرا و تەل تورین. ئەم هێرشە لەلایەن ژوورێکی هاوبەشی ئەفسەرانی سوپای داگیرکەر و چەتەکانییەوە بەڕێوەدەبرێت.

لە بەرامبەر هێرشە فراوان و بەردەوامەکان، هەتا ئەم ساتە هێزەکانمان و مەجلیسە سەربازییەکان، بەرخۆدانێکی مەزن نیشان دەدەن. بەرامبەر هەموو هێرشەکان وەستاون و هێرشەکانیان تێکشکاندووە، دەیان چەتە کوژراو و بریندار بوون.

ئەم هێرشانە کە ئامانجیان داگیرکردنی هەرێمەکە و تێکدانی ئارامییەکەیتی، لە چوارچێوەی پلانێکی نوێی داگیرکارییە، کە تورکیا هەوڵدەدات لەنێو خاکی سوریا ئەنجامی بدات.

هێزەکانمان جارێکی تر ئەوە بەبیر دەهێننەوە، مافی بەرگری لە گەلی هەرێمەکە و وەڵامدانەوەی هەموو هێرشەکان بەکاردەهێنێت".