قوربانیانی سکێنی یادکرانەوە
لیژنەی تەندروستی شەنگال لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی سەر نەخۆشخانەی سکێنیدا، شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییەی یاد کردەوە.
لیژنەی تەندروستی شەنگال لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی سەر نەخۆشخانەی سکێنیدا، شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییەی یاد کردەوە.
لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١دا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، چوار جار بە فرۆکەی جەنگی نەخۆشخانەی سکێنی بۆردوومانکرد. لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەدا چوار کارمەندی تەندروستی شەهید بوون. هەروەها لە بۆردوومانەکەدا چوار شەڕڤانی هێزەکانی یەبەشە کە بۆ وەرگرتنی چارەسەرەی پزیشکی لە نەخۆشخانەکە بوون شەهید بوون.
لە یادی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژییەکەدا، لیژنەی تەندروستی شەنگال؛ بە خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوێک لەو جێگەیەی کە هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی تەندورستی شەنگال یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکی کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا دەوڵەتی تورک لە دژی کۆمەڵگەی ئێزدییە و دەڵێت: "ئەو شتەی سود بە کۆمەڵگەی ئێزدی بگەیەنێت دەبێتە جێگەی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، هەموو کاتێک بۆ لە ناوبردنی ژێرخانی تەندروستی شەنگال لە هێرشکردندایە. وەک تەندروستی شەنگال لە دژی ئەو هێرشانەدا سەرلەنوێ دامەزراوە تەندروستییەکانی خۆمان دادەمەزرێنیینەوە و هەموو کاتێک لە خزمەتی کۆمەڵگەی ئێزدیدا دەبین."