قەیومی تاڵانچی لە شەمرەخ داری ٢٠ ساڵەی دەبڕێت

قەیومی تاڵانچی لە ناوچەی شەمرەخی مێردین دەستی کردووە بە بڕینی دارە دێرینەکانی ناوچەکە.

قەیومی تالانچی لەسەر ڕێگای، مێردین و ئامەد، هەموو دارە تەمەن ٢٠ ساڵەکانی بڕی.

بە بیانوری 'نۆژەنکردنەوەی ڕێگا و کاریگەری خراب لەسەر هاتوچۆ' زۆربەی دارەکانی سەر ڕێگا و چەمی ناوچەکە بڕاوە.

دانیشتوانی شەمرەخ و دوکاندارەکان هەوڵیاندا ڕێگری لەو هەوڵە بکەن، بەڵام پۆلیس دەستوەردانی کرد و بە فەرمانی قەیوم دارەکانیان بڕی.

دواتر ناڕەزاییەکی زۆر دروست بوو و بە ناچاری تیمەکانی شارەوانی قەیوم دەستیان لە بڕینی دارەکان هەڵگرت. دیمەنی بڕینی دارەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتوە.

ف.ق