رادیۆی دەنگی چرا شەنگال سەرلەنوێ دەستی بە پەخش کردەوە

رایدیۆی دەنگی چرا شەنگال کە ماوەیەک بوو بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە پەخشەکەی راگرتبوو، بە ناوەڕۆکێکی نوێوە لە سەر فریکانسی پێشوو دەستی بە پەخش کردەوە.

رایدیۆی دەنگی چرا شەنگال کە ماوەیەک بوو بەهۆی کێشەی تەکنیکی و کێشەی دارایی و ڤایرۆسی کۆرۆناوە پەخشەکەی راگرتبوو، بە ناوەڕۆکێکی نوێوە لە سەر فریکانسی پێشوو دەستی بە پەخش کردەوە.

رادیۆکە ٢٠ی کانونی یەکەم کێشەکانی چارەسەر کرد و بە شێوازێکی نوێوە سەرلەنوێ دەستی بە پەخش کردەوە.

رادیۆکە هەروەها لەسەر ئەنتەرنێت بە ناونیشانی www.cira.fm بەردەوامی بە پەخشی ئاسایی خۆی دەکات.

رادیۆی دەنگی چرا شەنگال کاتژمێر ٠٧:٠٠ بە گۆرانی ئێزیدخان دەست بە پەخش دەکات و تا کاتژمێر ١٩:٣٠ بە قەولەکانی ئێزدایەتی، بەرنامەی رۆژانە و هەواڵ بەردەوامی بە پەخشی دەدات. پەخشی رادیۆکە کاتژمێر ٢١:٠٠ کۆتایی دیت.

خەلیل هەلیقی و سەنا قیرانی کارمەندانی رادیۆی دەنگی چرا شەنگال لەبارەی قۆناغی نوێی پەخشی رادیۆکەیان قسەیان کرد.

خەلیل هەلیقی رایگەیاند، لە ئەنجامی رەنج و هەوڵێکی گەورە سەرلەنوێ دەست بە پەخشکرا و هەوڵ دەدەن خزمەتێکی باش پێشکەش بە کۆمەڵگا بکەن، دەنگی کۆمەڵای خۆیان، رەنگی کەلتور و هونەری کۆمەڵگاکەیان بن.

لەبارەی کاتی پەخش هەلیقی وتی، "گۆرانی و بەرنامەکانمان لەسەر داوای گوێگران دەبێت. ئێمە دەنگ و رەنگی کۆمەڵگاکەمان بە هەموو جیهان رادەگەیەنین و هیوادارین کاتێکی زۆر خۆش بەسەرببەین."

سەنا قیرانی کارمەندی رادیۆکەش ئاماژەی بەوەکرد، ماوەیەکی زۆر هەوڵ دەدەن بە بەرنامە، دۆسیە و پەخشەکانیان لەبارەی بۆچوونی خەڵک، ببنە جێگای رەزامەندی گوێگران.

ناونیشانی رادیۆکە لەسەر ئەنتەرنێت: www.cira.fm

فریکانس: 101.0 MHz