عێراق له‌سه‌ر سنووری شه‌نگال باره‌گای نوێ دروست ده‌كات
سوپای عێراق باره‌گاكانی خۆی له‌سه‌ر سنووری شه‌نگال زیاد ده‌كات. له‌ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كانی نزیكی سنوور لانیكه‌م ١٠ باره‌گای دیكه‌ی زیادكراون.
سوپای عێراق باره‌گاكانی خۆی له‌سه‌ر سنووری شه‌نگال زیاد ده‌كات. له‌ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌كانی نزیكی سنوور لانیكه‌م ١٠ باره‌گای دیكه‌ی زیادكراون.
جموجۆڵی سه‌ربازی سوپای عێراق له ده‌وروبه‌ری شه‌نگال رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بێت. حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی گوشار و گه‌مارۆی سه‌ر شه‌نگال دژوارتر بكات، په‌نا بۆ رێگه و شێوازی نوێ ده‌بات. بۆ نزیكه‌ی مانگێكه سوپای عێراق كه‌وتووه‌ته ناو هه‌وڵێكی نوێ كه به تایبه‌تی له لای سنووری رۆژئاوای كوردستانه‌وه، ده‌وروبه‌ری شه‌نگال به ته‌لبه‌ند گه‌مارۆ ده‌دات.
ته‌لبه‌ندكردن
ئه‌و ته‌لبه‌نده ته‌نیا له‌سه‌ر هێڵی سنوور ده‌كرێت. به پێی پلانی سوپای عێراق ئه‌و ته‌له ٥ كیلۆمه‌تر دوور له سنووره‌وه داده‌نرێت.
به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه، له هێڵی مه‌دیبان تا گوندی بیر قاسمی ناحیه‌ی سنونێ ته‌لبه‌ند ده‌كرێت. له شه‌نگال، كاتێك له هێڵی سنوور ٥ كیلۆمه‌تر دێته ناوه‌وه، مرۆڤ نزیكی خانه‌سۆر و سنونێ ده‌بێته‌وه.
باره‌گای نوێ
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستهێنراون سوپای عێراق له ده‌شتاییه‌كانی هه‌رێمی عه‌ره‌به‌كان له نزیك سنووریش، نزیكه‌ی ١٠ باره‌گای خۆی زیاد كردووه. جموجۆڵی سه‌ربازی سوپای عێراق له هه‌رێمه‌كه به‌رده‌وامه.
دروستردنی دیوار له نێوان رۆژئاوای كوردستان و شه‌نگالیشدا به‌رده‌وامه. ماوه‌یه‌كی زۆره سوپای عێراق ده‌ستی به دروستكردنی دیوار له نیچوان رۆژئاوا و شه‌نگال كردووه. دیواره‌كه به درێژایی ٢٥٠ كیلۆمه‌تر له‌لایه‌ن لیوای ١٨هه‌مینی پاسه‌وانی سنووری عێراقه‌وه دروستده‌كرێت.
به‌رزی دیواره‌كه ٣ مه‌تر و ٧٥ سانتیمه‌تره. ده‌وترێت ئه‌و لیوا سه‌ربازیه‌ی ١٨هه‌مین سه‌ربه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمییه.
هـ . ب