لە گوندەواری شەنگال بۆ گەلی عەرەب سیمینارێک دەربارەی واتای نەورۆز ڕێکخرا. ئەمە یەکەمجارە سیمینارێکی لەم جۆرە بۆ گەلی عەرەبی ناوچەکە ڕێک دەخرێت.
هاوسەرۆکی مەجلیسی گوندەواری عەرەبا، ئەبو سەغیر نەورۆزی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند ئامانجیان ناساندنی نەورۆزە بە گەل، نەوەک هەر گەلی کورد، گەلانی ئەوروپاش نەورۆز پیرۆز دەکەن، گوتی: "فیکری ڕێبەرێتیمان وایکرد گەلی هەرێمەکە پێکەوە ئەم جەژنە پیرۆز بکەین".
ژنێکی گەنج بە ناوی مەروا فازڵ گوتی: "پێش ئاشنابوون بە فیکری رێبەر ئاپۆ، نەماندەزانی نەورۆز چییە و واتای چییە، بەڵام ئەمڕۆ دەزانین نەورۆز تەنها هی گەلی کورد نیە، بەڵکو هی هەموو گەلانە".
ئەندامی دەسپێشخەریی گەنجانی عەرەب عەزیز حەساو گوتی: "بەهیواین ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ".
ژنێکی دی بەناوی نۆفا شەرابی گوتی: "پێش ناسینی فیکری ڕێبەر ئاپۆ، واتای نەورۆزمان نەدەزانی، بەڵام ئەمڕۆ دەزانین نەورۆز ڕۆژی پێکەوەژیانی و یەکسانییە".
پاش سیمینارەکە هاوڵاتیانی عەرەب هاتنە دەرەوە و ئاگری نەورۆزیان کردەوە.