رژێمی ئێران ٢ هاوڵاتی کوردی دەستگیر کرد
لەم دواییانەدا رژێمی ئێران شەپۆلێکی دیکەی گرتن و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کوردی دەستپێکردووە. لە شاری مەریوان مامۆستایەک و لە بۆکان هاوڵاتیەکی کورد لەلایەن رژێمی ئێرانەوە دەستگیرکران.
لەم دواییانەدا رژێمی ئێران شەپۆلێکی دیکەی گرتن و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کوردی دەستپێکردووە. لە شاری مەریوان مامۆستایەک و لە بۆکان هاوڵاتیەکی کورد لەلایەن رژێمی ئێرانەوە دەستگیرکران.
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی شەپۆلی گرتن و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کورد لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە، لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەندامێکی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە ناوی جەبار دۆستی دەستگیرکراوە.
کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی پێنجشەمەی رابردووش هاوڵاتیەک بە ناوی هێمن رەسولزادەی خەڵکی گوندی میراڤای بۆکان لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، نازانرێت هەردوو هاوڵاتیە کوردەکە بۆ کوێ براون و چارەنوسیان نادیارە.
ف.ق