رژێمی ئێران کۆڵبەرێکی تری کوشت

پاسدارانی رژێمی ئێران لەسەر سنووری باشووری کوردستان کۆڵبەرێکی تریان کوشت.

بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەر نیوز، هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە سنووری ورمێ تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکیان کوشتوە.

ئە کۆڵبەر کە بەدەستی پاسدارانی ئێران کوژراوە ناوی عەبدولعەزیز حاجی پورە و تەمەنی ٤٣ ساڵە و خەڵکی گوندی چریک ئاوای سەر ناوچەى مەرگەوەڕە.

ئاماژە بەەشکراوە، ئەو کۆڵبەرە کوژراوە باوکی سێ منداڵ بووە.

ژ.ت