رۆژنامەنووسانی کەرکوک: "گۆشەگیری سەر ئۆجەلان ناکۆکە لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ"
رۆژنامەنووسێک دەلێت: "تا داگیرکەر گۆشەگیری سەر بەرێز ئۆجەلان چرتر بکات، گەلی کورد زیاتر تێدەکۆشێت بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی".
رۆژنامەنووسێک دەلێت: "تا داگیرکەر گۆشەگیری سەر بەرێز ئۆجەلان چرتر بکات، گەلی کورد زیاتر تێدەکۆشێت بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی".
ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نزیکەی ٢٤ ساڵە لە زیندانی ئیمرالییەوە، له دوای پلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ تا ئەمڕۆش گۆشەگیریی سەری بەتووندی بەردەوامی هەیە، بەردەوامیش سەرجەم داواکارییەکانی پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیدار لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕەتدەکرێتەوە.
تەواوی ئازادیخوازان و ئاشتیخوازانیش سوورن لەسەر ئەوەی تاکە تروسکاییەک بۆ هاتنەدی ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلان و چارەسەرکرندی دۆزی ڕەوای گەلی کورد و کۆتاییهاتنی زەمەنی شەڕ و قەیرانەکان، گەڕانەوەیە بۆ ئیمراڵی و پەسەندکردنی پرۆژە چارەسەری ئاشتیانەی ئۆجالانە.
لەشاری کەرکوکی باشوری کوردستانیش رۆژنامەنووسانی شارەکە لە ڕیگەی ئاژانسی هەواڵی فوراتەوە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان ئیدانە و شەرمەزار کرد، و داوا دەکەن لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی لەناوچەکە و چارەسەری دۆزی ڕەوای گەلی کورد گۆشەگیری هەڵبگرێت و ئەو سەرکردە گەورەیەی گەلی کورد ئازاد بکرێت.
لەترسی گەیشتنی کورد بە مافە نەتەوەیەکانی گۆشەگیریان سەپاندووە
بەختیار محەمەد رۆژنامەنووسی دیاری شاری کەرکوک، سەبارەت بە ئامانجی داگیرکەر لە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ڕایگەیاند: "گۆشەگیری سەر بەرێز ئۆجەلان بەهۆی ترسە لە کاریگەرییەکانی وەکو سەرکردەیەکی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان و سەرکردەیەکی کاریگەری ناوچەکە، هەروەها هۆکارێکی دیکەی سەپاندنی گۆشەگیری بەسەر بەرێز ئۆجەلان فۆبیای کوردە کە دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان هەمیشە ترسیان لێنیشاوە کە گەلی کورد بگاتە مافە نەتەوەیەکانی و دەترسن گەلی کورد هاوشێوەی ئەوان ببێتە خاوەن دەوڵەت، داگیرکەران هەمیشە پیان وایە کە بەکارکردن بۆ گۆشەگیرکردن و دامرکاندنەوە بزوتنەوە ئازادیخوازەکانی کورد دەتوانین دۆزی ڕەوای گەلی کورد پشتگوێ بخەن و لاوازی بکەن یاخود کاریگەری نەهێلنەوە".
لەپێناو سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێویستە دۆزی کورد چارەسەربکرێت
هەروەها سەبارەت بە کاریگەری دۆزی کورد لەسەر سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرای کرد: "سەڕەرای داژیەتی گەلی کورد لەلایەن داگیرکەرانەوە، مێژووی سەلماندویەتی کە هەرچەندە دوژمنان توندنترن گەلی کورد سورترە لەسەر بەدەستهێنانی مافەکانی چونکە دۆزی گەلی کورد دۆزێکی ڕەوایە، تاکو دۆزی کورد چارەسەر نەبێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت، بەبێ چارەسەرکردنی دۆزی کورد ناتوانرێت بوترێت کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ کێشەیە، دۆزی کورد پێویستە دۆزیەکە کە دەبێت بەتەواوی چارەسەر بکرێت لەپێناو سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەدا".
گۆشەگیری سەر ئۆجەلان ناکۆکە لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ
هەروەها ناوبراو، سەبارەت بە کاریگەری ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان، ووتی: "ئەگەر تەمەشای سەردەمی پێش دەستگیرکردنی بەرێز ئۆجەلان بکەین دەبینین کە دۆخی کورد بەتایبەتی لەباکوری کوردستان لە ئاستێکی دیکەدا بوو دۆخی کورد لەناوەندە جیهانیەکان هەمیشە جێگای قسەوباس بوو، بۆیە ئازادکردنی بەرێز ئۆجەلان کاریگەریەکی گەورەی دەبێت لەسەر دۆزی ڕەوای گەلی کورد، سەپاندنی گۆشەگیری بەسەر سەرکردەیەکی وەکو ئۆجەلان ناکۆکە لەگەڵ بنەما سەرەکییەکانی مافی مرۆڤ، دەوڵەتی تورکیا جگە لە پێشەڵکردنی مافی مرۆڤ داژیەتی گەلێک دەکات کە گەلی کوردە هەروەها بەو گۆشەگیریە دەوڵەتی تورک دژایەتی سەرکردەیەک دەکات کە نوێنەری پێکهاتەیەک دەکات کە رێژەیەکی زۆری کۆماری تورکیا پێکدەهێنێت".
تا داگیرکەر گۆشەگیری چڕتر بکات، گەلی کورد زیاتر تێکۆشان دەکات
لەکۆتایدا رۆژنامەنووس بەختیار محەمەد، سەبارەت بە کاردانەوەی چڕکردنەوەی گۆشەگیری، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "تورکیا تاچەند سورتربێت لەسەپاندنی گۆشەگیری بەسەر سەرکردەکانی گەلی کورد لە باکوری کوردستان، گەلی کوردیش ئەوەندی دیکە سورتر دەبن لەسەر تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان".
گۆشەگیری سەر بەرێز ئۆجەلان ستەمێکی زۆر گەورەیە
ئەژی جەوهەر رۆژنامەنووسێکی دیکەی شاری کەرکوکە، سەبارەت بە گۆشەگیری ، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "بەدەر لە هەموو بێروباوەر و سەربەخۆبوونێک(انتیماء) تەنها وەکو مرۆڤ پێم وایە گۆشەگیری سەر بەرێز ئۆجەلان ستەمێکی زۆر گەورەیە، چونکە مرۆڤ کە خودا دروستی دەکات بە ئازادی دروستی دەکات و تەنانەت خودا مرۆڤی لە پەرستن و نەپەرستنیشی ئازاد کردووە، ئەمەش واتای خودا بەو گەورەیەی خۆی ئازادی داوەتە مرۆڤەکان، بۆیە بۆ هیچ لایەنێک نیە کە فشار و گۆشەگیریەیکی لەم جۆرە بخاتە سەر مرۆڤێک بەتایبەتی بەرێز ئۆجەلان کە سەرکردەو و بیرمەندێکی گەورەی کورد".
گۆشەگیری پێشەڵکاری مافی مرۆڤە
هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا ئەو رۆژنامەنووسە ووتیشی: "ئەو هەڵسوکەوتانەی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بەرێز ئۆجەلان ئەنجامی دەدات ستەمێکی گەورەیە و پێشەڵکارییەکە بەرامبەر مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ، من وەکو مرۆڤێک سەرەتا و پاشان وەکو رۆژنامەنووسێکی شاری کەرکوک گۆشەگیری سەر بەرێز ئۆجەلان ئیدانە و شەرمەزار ئەکەم، چونکە گۆشەگیری و تەواوی فشارەکانی سەر بەرێز عەبدوڵا ئۆجەلان پێشەڵکاری مافە سەرەتاییەکانی مافی مرۆڤە".
بە ئازادکردنی بەرێز ئۆجەلان ئاشتی لەناوچەکە بەرقەڕار دەبێت
لە کۆتایدا ئەژی جەوهەر رۆژنامەنووسی شاری کەرکوک، سەبارەت کاریگەری ئازادی کردنی بەرێز ئۆجەلان لەسەر چەسپاندنی ئاشتی لەناوچەکە ووتی: "لە ڕووی ئەمنی و سیاسییەوە، ئازادی بەرێز ئۆجەلان و ڕێگەدان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵی و پەێڕەوکردنی ئازداییەکانی لە گەیاندنی پەیامەکانی ڕانگدانەوەی زۆر باشی و پۆزەتفی دەبێت لەسەر ئاشتی لەناوچەکە بەگشتی و بەتایبەتی چەسپاندنی ئاشتی لە هەرچوار پارچەی کوردستان و ئەو وولاتانەی کە کوردستانی بەسەردا دابەش کراوە".
هـ . ب