سارێ دەمیر دایکی ٣ شەهید کۆچی دوایی کرد

سارێ دەمیر یەکێک لە دایکانی شەممە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. دایە سارێ دەمیر چەندین ساڵ بە دوای چارەنووسی ئیبراهیم دەمیری کوڕیدا دەگەڕا، کە ئیبراهیم لە کاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بێسەروشوێنکرابوو.

دایە سارێ دەمیر تەمەن ٨٥ ساڵ لە ناوچەی هەزەخی شرنەخ، لە نەخۆشخانەی دونیا لە ئێلح بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد. بنەماڵەکەی تەرمی دایە سارێ دەمیریان لە ئێلح بردوەتەوە بۆ هەزەخ. بڕیارە تەرمی دەمیر لە گۆڕستانی شێخ حەسەن لە هەزەخ بەخاک دەسپێردرێت.

ئیبراهیم دەمیر کوڕی دایە سارێ دەمیر لە کاتی دەستگیرکردنیدا لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بێسەروشوێنکرا. لە ساڵی ١٩٩٨ غیاسەدین دەمیری کوڕی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە شەهید کرا. پیشتریش کوڕێکی تری دایە سارێ بە ناوی نیهاد دەمیر لە ریزەکانی پەکەکەدا و لە جەنگ دژ بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید ببوو.

سارێ دەمیر دایکی شەممە چەندین ساڵ بەشداری چالاکییەکان بوو و داوای ڕوونکردنەوەى چارەنووسی ئیبراهیم دەمیری کوڕی دەکرد.

ژ.ت