ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، سەبری ئۆک لە 'بەرنامەی تایبەت'ی ستێرک تیڤی دا قسەی کرد و هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ئێستای ناوچەکە کرد.
گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. گەلی کورد، لەگەڵ دۆستانیان، بەرامبەر بە گۆشەگیری بەردەوامن لە ناڕەزایەتیەکانیان. هەروەها لە تورکیا باس لە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت. هەموو ئەمانە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
بێگومان هەموویان گرنگن. ڕووداوەکانی ئەم دواییە و بە تایبەتی لەسەر پرسی ئیمرالی و ڕێبەر ئاپۆ، ئەو گفتوگۆیانەی کە بەڕێوە دەچن مانای خۆیان هەیە. ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٦ساڵە لە زیندانی ئیمرالی بەدیل گیراوە. هەموو ساتێک، هەر کاتژمێرێک، ڕۆژانە لە ژێر بەدواداچوون و ڕۆژەڤی بزووتنەوەکەمان، پارتەکەمان، گەلەکەمان و ڕۆژەڤی دەوڵەتی تورک دایە، قەد لەم ڕۆژەڤەدا جیاواز نییە. لەم ساڵانەی دواییدا هەڵمەتێکی نێونەتەوەیی بە پێشەنگایەتی دۆستانی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدراوە. هەڵمەتەکە گرنگ بوو. زۆرێک لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، بەتایبەت ژنان، گەنجان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، سیاسەتمەداران، ئەکادیمیستەکان لەم هەڵمەتەدا بەشدار بوون. لە چوار گۆشەی جیهانەوە، ئاسیا، ئەمریکا، ئەمریکای لاتین، ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژنان ڕاپەڕین. کۆمەڵگاکە ڕاپەڕین. لە ڕاستیدا هەڵمەتێک دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە. ئەنجامەکەشی دەرکەوت. ئامانجی ئەم هەڵمەتە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بوو. نە ئێمە، نە گەلەکەمان و دۆستانمان تەنها بە هەڵگرتنی گۆشەگیری ڕازی نەبوین و نابین، بەڕاستی پێویستە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەر لە هەموو شتێک مسۆگەر بکرێت و هەموو ئەو هەوڵ و تێکۆشانە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. دوایین جار وەک دەزانن عومەر ئۆجالان ڕێگەی پێدرا سەردانی ڕێبەر ئاپۆی کرد. ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی ڕاگەیاند. وتنێکی مێژوویی گوت: "هێزی ئەوەم هەیە پرسی کورد لەڕووی سیاسی و یاساییەوە چارەسەر بکەم، هاوکات وتی، گۆشەگیریی لە سەر من بەردەوامە." بەدڵنیاییەوە، هەرکەسێک دەیەوێت بە لایەنی خۆیدا ڕایبکێشێت. ئێمە و گەلەکەمان دەزانین کە گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە، بەرپرسیارێتی ئێمە ئەوەیە لە هەموو شوێنێک تێکۆشانێکی بەهێزتر و رێکخراوتر بەڕێوە ببەین. نەتەنها گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵگیرێت، بەڵکوو لەهەمان کاتدا لەڕووی جەستەییەوە ڕێبە ئاپۆ ئازاد بکرێت. ئەمە زۆر گرنگە. ماوەی ٢٦ساڵە ڕێبەر ئاپۆ بەتەنیا لە ئیمرالی گۆشەگیر و لە ژێر گوشارێکی زۆردایە. ئێستا دەزانین تێدەگەین لە ئیمرالی چی ڕوودەدات. قسەکانی دەوڵەتی تورک چ ئەردۆغان و چ باخچەلی و چ ئەوانی تر نیشاندەری ئەوەیە کە لە ئیمرالی تێکۆشانێکی زۆر قورس هەیە، واتە باخچەلی قسەی کرد و ڕایگەیاند: "هەرچی ڕۆژێک زوتر، پێویستە وەفدی دەم پارتی سەردانی ڕێبەر ئاپۆ بکات." پێشتریش وەهای گوتبوو با ڕێبەر ئاپۆ لە پەرلەمانی تورکیا قسە بکات ئەمانە وەک دووبارە بوونەوەیە، بەڵام ئەوەی لە مێشکیاندا هەیە، ئەوەی دەیانەوێت بیکەن و ئەوەی دەیانەوێت بیسەپێنن شاراوەیە. ئەوەی مرۆڤ تەخمین دەکات ئەوەیە کە لە ئیمرالی گوشار لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. تێکۆشانێکی قورس هەیە. بەرخۆدان هەیە. لە هەر حاڵدا دەوڵەتی تورک لە کەسایەتی باخچەلی دا نەگەیشتن بە ئامانجی خۆیان.
بۆ خۆی لەوێ دووڕوویی زۆر دەکەن. بە واتایەکی تر نزیکبوونەوەی دەوڵەتی تورک، ئاکەپە-مەهەپە بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ، بەرامبەر بە پرسی کورد، دادپەروەرانە نییە. ئێستاش یاری بە مرۆڤەکان دەکەن. بەپێی خۆیان ڕۆژەڤ دروست دەکەن، بە پێی خۆیان کۆمەڵگا فریو دەدەن، دەستوەردانی ڕێکخراوەکان دەکەن و هتد. بە واتایەکی تر تورکیا لە ڕاستیدا دیموکراتیک نییە بۆیە هەموو پەیوەندی بەمەوە هەیە، پێویستە پرسی کورد چارەسەر بکرێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بێت. ئێستا شتێک ڕوویداوە چیە؟ پێویستە مرۆڤ هەموو ئەمانە لەبەرچاو بگرێت. دیموکراتیکردنی تورکیا بەبێ ڕێبەر ئاپۆ ناکرێ. تورکیا پێویستە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا پێگەیەکی گرنگ بەدەست بهێنێت. بەڵام تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت ئەمەش ڕوونادات. هەمیشە وتراوە ناونیشانی گرنگترین و بەئەنجام ترین قسە ڕێبەر ئاپۆیە. هەرچەندە دەوڵەتی تورکیا نەیودەویست، بەڵام ڕاستییەکان بە خواستی ئەوان نەبوو و ڕاستیەکەیان قبوڵ کرد و مەجبوور بوون دانیان پێدا نا کە ڕێبەر ئاپۆ ئاکتۆرێکی مەزنە لە چارەسەریدا. هەروەها بینیان کە لە دەرەوەی ڕێبەر ئاپۆ هیچ ڕوونادات. بۆچی دەستیان بە هەوڵدانێکی وەها کرد؟ بێگومان ئەوان کەوتوونەتە تەنگانەوە. بۆ نموونە دەیانگوت گەریلا لەناودەبەین، پشتیان دەشکێنین و ئیرادەیان دەشکێنین کۆمەڵگا تەسلیم دەبێت و پەکەکە بێ هێز دەکرێت و بە تەنیا دەمێنێتەوە، بەو شێوە ئەو کاتە دەگەنە ئامانجەکانیان. جارێکیتر بەگوێرەی خۆیان پرسی کورد چارەسەر دەکەن. بەڵام بەراوەردەکانیان جێگەی خۆی نەگرت. گەریلا بەردەوام سەرکەوت. بەڕاستی قارەمانیەتێکی زۆر گەورە و ئاستێکی زۆر بەرز بەڕێوە چوو. بەم بۆنەوە ئەو هەڤاڵانەی لە شەڕی تونێلەکاندا تێدەکۆشن بە ڕێزداریەوە سڵاو دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموومان دەخوازم. دەوڵەتی تورک ناتوانێت لە دژی ئەم ئیرادە و ئەم بەرخۆدانە ئەنجام بەدەست بهێنێت، هەموو دەرفەتەکانی بەکارهێنا یاسا و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی هەموو خستە ژێر پێیەوە بەڵکوو ئەنجام وەربگرێت، ئەوانەش بەس نەبوو، پەدەکەی بەکار هێنا. ناتۆ بەردەوام پشتگیریان دەکات، هیچ نەبێ بێدەنگە. دەیویست ئەوەی لە پلاندا بوو دژی گەلی کورد و بزووتنەوەکەمان بەکاری بهێنێت، کەسێک پێی نەوت بۆچی ئەو کارە دەکەیت. بە ئاسوودەیی و بێ ترس، پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا و هەموو شتێکی لە دژی ئێمە بەکارهێنا. بەڵام ئەنجامەکان دیارن، ناتوانن. ناتوانن ئەوە جۆرەی حسابیان بۆ خۆیان کردووە ئەنجام بەدەست بهێنن. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشکەوتن هەیە، شتی نوێ ڕوودەدەن. جەخت لەسەر هەمان ڕێباز بکەینەوە، هەمان ئەنجامیش دووبارە دەبێتەوە. کەوتوونەتە بەدواداچوونەوە، واتە بەلانی کەمەوە حسابیان ئەنجامی نەبوو. زۆر سەریان سوڕما و مات مان. لە ئیمرالی گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ نزیکەی چوار ساڵ بەردەوامە، گوشار و تێکۆشانێک لە ئارادا بوو. لە ئیمرالی ڕێبەر ئاپۆ نە تەنها پێگەی خۆی پاراست بەڵکو وەک هێزێکی چارەسەر خۆی پێناسەکرد و دەوڵەتی تورک چووە بەر دەرگای ئیمرالی و دیسان نەیتوانی ئەنجامی بەدەست بهێنیت. سەرەڕای ئەوەش، ئەوەی لە سوریا و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسی لێوەدەکرێت، کاریگەری ئەم دواییانەی حیسابی دەوڵەتی تورکی عوسمانی نوێیە کە هیچ ئەنجامێک وەرناگرێت ئەوەش ترسێکی لێکەوتووەتەوە، کەوتووەتە لێکۆڵینەوە دەبێت چی بکەین، چۆن لە پەکەکەدا دەستوەردان بکەین، ڕێبەر ئاپۆ لەلایەک، پەکەکە لەلایەک و سیاسەتی یاسایی کورد لەلایەک و لەلایەکی دیکەشەوە واتە دەیانویست یاریەک دروست بکەن. واتە دەیانویست بەحسابی خۆیان ڕێگایەک بۆ سەرکەوتنی حسابەکانیان ڕێکبخەن.
ئێستاش ئەم پرۆسەیە بەردەوامە. ڕێبەر ئاپۆ وتی: "هێزی ئەوەم هەیە، هەم تیۆری و هەم پراکتیکی، ئەم پرۆسەیە لە زەمینەی شەڕەوە ببەمە زەمینەی چارەسەری" تورکیا هەمیشە تەنها قسە دەکات، هێشتا پلانێکی باشی نییە. بە نابەرپرسیاریەوە بەرامبەر کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی کار دەکات. لە قسەکانیاندا دەبینرێت. ئەکادیمییەکانیان، ڕاوێژکارەکانیان هێشتا ڕۆژانە سەیری یەکتر دەکەن و دەڵێن، نەتەوەی کورد نییە، نەتەوەی کورد نەتەوەی تورکە. مەبەستم ئەوەیە کورد بوونی نییە. دمەوێت باشتر تێبگەن بۆ نموونە من دەڵێم. تورک نییە، تورک عەرەبە یان ئینگلیزییە، ئایا ئەمە ڕاستە؟ بەڵام دەڵێن کورد نییە. کورد تورکە. کورد کوردە، تورک تورکە. ئەمەش بەو مانایەیە کە کەس شەرم لەوە ناکات، کەس مەبەستی ئەوە نییە کەسێک بەرز بکاتەوە یان کەسێک نزم بکاتەوە. هەموو گەلان پیرۆزن، هەموو گەلان جێگای خۆیان هەیە و گرنگن ئەوەیە دیموکراسی و ئازادیی. بەڵام تورکیا هێشتا دەڵێت کورد بوونی نییە. کورد تورکە. مەسەلەی کورد نییە، بەڵکوو مەسەلەی تیرۆر هەیە. فیدراسیۆن ناکرێت. خۆبەڕێوەبەری نابێت. پەروەردە بە زمانی دایکی نابێت. باشە چی دەبێت؟ بە واتایەکی دیکە لە ڕاستیدا بەس نکۆڵی و ڕەتکردنەوەی گەلی کورد هەیە. ئەم عەقڵیەتە عەقڵیەتی چارەسەری نییە، عەقڵیەتی بەرپرسیارێتی نییە. دەیانەوێت یارییەکی نوێ لە نێو کورددا پەرە پێبدەن. دیارە پلانی وایان هەیە. بەڵام زیاتر لە ١٠٠ ساڵە ئەم سیاسەتە گڵاوە نادادپەروەرانە دژ بە گەلی کوردی بەکار دێنن و هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێنا. کەواتە لەم حاڵەتەدا پێویستە بە ڕێزەوە لەگەڵ ڕاستیەکان نزیک ببنەوە. واتە پرسی کورد و نزیکبوونەوە لە پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیە قبوڵ بکەن. ئەگەر نەیکەن هیچ ڕوونادات. هەروەها گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەم وتووێژانەی دوایی دژی شەڕە. دەڵێن ئەمە یاریە، شتێکی وا لە ئارادا نییە. ئەگەر یاری نەبێت، ئەوا چارەسەری حکومەتی تورکیا بۆ پرسی کورد هەرچییەک بێت، پێویستە بە ڕوونی باسی لەسەر بکرێت. هەروەها ئەگەر ڕاست بێت و بیەوێت چارەسەری ڕووبدات، ئەوا پێویستە بە شێوەیەکی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت ڕاستەوخۆ بەشداری پروسەکە بێت و ڕەوڵی خۆی بگێڕێت. گەلەکەمان لە تێکۆشانی خۆی لاواز نابێت. لەلایەک باس لە چارەسەری دەکرێت و دەڵێن پێویستە ڕێبەر ئاپۆ بێت وتارێک پێشکەش بکات، لەلایەکی ترەوە قەیوم دەسەپێنێت، دان بە ئیرادەی گەلی کورددا نانێت. لە هەموو تورکیا، لە شاری باتمان، دەم پارتی زیاتر لە ٦٥%ی دەنگەکانی بەدەست هێنا، بەڵام ئێوە دێن و ئەمە ڕەتدەکەنەوە و ناوی دەنێن دیموکراسی و لە هەموو شوێنەکان درێژە بە هەمان سیاسەت دەدەن. گەلی کوردیش ئەم شتانە دەبینێت و قبووڵی ناکات. ئەمەش ڕەتکردنەوەیە، جیاکارییە و درێژەپێدەری عەقڵیەتی نکۆڵیکردنی گەلی کوردە. هێشتا پێداگری لەسەر شەڕ دەکەن. ئەگەر ڕاست و جدی بن، لە ڕاستیدا ڕێبەر ئاپۆ ئامادەیە. گەلەکەمان و بزووتنەوەکەشمان بۆ هەر چارەسەری ئامادەن. هۆکاری هەموو ئەو کێشە و قەیرانانەی کە لە تورکیە سەریان هەڵداوە لە چارەسەر نەکردنی پرسی کوردەوە دەستی پێکردووە. کە لە سەرەتای شەڕەوە ٣ ترلیۆن بودجەیان خەرج کردووە. ٣ ترلیۆن دۆلار. ئەمە بەتەنها بودجەی وڵاتێکە. ئەگەر ئەمڕۆ ئابووری تورکیا هەڵشکاوە، ئەگەر ئەمڕۆ بێکاری هەیە، ئەگەر خەڵک ڕووبەڕووی برسێتی و هەژاری بووەتەوە، هۆکاری سەرەکی ئەو شەڕەیە کە دژی گەلی کورد دەکرێت. سەندیکاکانی تورکیا، سیاسەتمەداران باسی ئەو بابەتانە ناکەن، پێویستە دەم پارتی زیاتر باسی ئەو بابەتانە بکات. ئەم شەڕە ژیانی کۆمەڵایەتی تورکیا، ئایندەی کۆمەڵگای، دۆخی دەرونی کۆمەڵگای تورکیەی تووش کردووە. ئەمە هەمووی بە هۆی سیاسەتەکانی ئەوانەوە بووە. نەک هەر لە ناوەوە گەیشتووەتە بنبەست، بەڵکو لە دەرەوەش ڕووبەڕووی کارەسات بووەتەوە. هەرچەند بە عەقڵیەتی عوسمانی بڵێن، ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەسەڵاتمان فەراوانتر دەکەین، لە هەر شوێنێک تووشی ئاستەنگی دەبن و بە هەمان شێوە شکست دەهێنن. واتە هیچ ڕێگەیەکیان لە بەردەم نییە. یان ئەم پرسە بە ڕێزەوە قبوڵ دەکەن و چارەسەری دەکەن یان وەک خۆیان دەمێنەوە و زیاتر شکست دەهێنن.
لە ئێستادا تورکیا لە ڕووی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە قەیرانێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت. بەڵام بۆ ئەوەی ڕۆژەڤ بگۆڕێ جارێکی تر پەنای بۆ قەیومەکان هێنا. ئەمجارەیان بە شێوەیەکی جیاواز قەیوم بەکار دێنێت. هەردوو شارەوانی دەم پارتی و جەهەپە لە ڕۆژەڤی ئەواندایە و دەستی بەسەردا دەگرن. ئەم شێوازە نوێیەی کە پەرەی پێدەدرێت و هەڵوێستەکانی بەرامبەر چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
واتە چۆن پێناسەی قەیوم بکەین؟ دیکتاتۆریە، فاشیزم و داگیرکارییە. ئیرادەی گەل لەبەرچاو ناگیردرێت. یاسا ژێر پێ دەکەن. ئەو پەیامەی لەگەڵ ئەمەدا دەدرێت گرنگە، "ئەی کورد، ئەی سیاسەتمەدارانی کورد، ئەگەر وەک ئێمە بیر نەکەنەوە، ئەگەر وەک ئێمە مامەڵە نەکەن، بە ئاسوودەیی ناژین، ناتوانن بە شێوەیەکی دیموکراتیک بژین. پەیامەکە ئەمەیە.. هەر دوێنێ، دەوڵەت باخچەلی لەسەر دەم پارتی وتی، یان دێیتە بێنە سەر ڕێگا، واتا دەبێت سەر لەنوێ خۆیان بنیات بنێنەوە یان ڕێگریت لێدەکرێت. واتە بە پێی یاسای تورکیا، سیاسەتمەدارێک ٨-٩ ملیۆن دەنگی بەدەستهێنابێت، ئەوەندەش شارەوانی وەرگرتووە، ئەوەندەش نوێنەرەکەیان لە پەرلەمان دەتوانێت بڵێت چی بکەیت یان چی نەکەیت. دیکتاتۆرێک دەتوانێت چی بڵێت. باخچەلی بەتەنیا دەتوانێت ئەوەندە فەرمان بکات. مەبەست ئەوەیە یان دەبێت وەک ئەوان بیت یان دەبێت ئامادەی هەرجۆرە ڕێگریی و هێرشێک بیت. دەوڵەتی تورک چی لەسەر گەلی کورد، بزووتنەوەی ئازادی و پەکەکە بڵێت بەزانا بوونەوە دەڵێت. مانای وتارەکەی باخچەلی هەر ئەوەیە. قەیومیش مانای ئەوەیە. دەڵێن، ئەگەر تۆ وەک ئێمە نەبیت، ئەگەر پێداگری لەسەر خۆت بکەیت، ئەگەر بە ناوی خۆتەوە سیاسەت بکەیت، ئەگەر پێداگری لەسەر دیموکراتیکردنی تورکیا بکەیت، دەبیتە ئامانجی ئێمە. گەلەکەمان لە هەموو پلانەکانیان تێدەگات. ئەو هەڵوێستانەی دەدرێن پیرۆز و گرنگن. بەڵام دیارە هێشتا تێرکەر نین. ڕاستە گوشار لەسەر گەلەکەمان زۆرە بەڵام دەبێت لەدژی فاشیزم بەرخۆدان هەبێت. هەروەها پاراستنی کەرامەت و دەستکەوتەکانیش باجی دەوێت، بەرخۆدانی دەوێت. بەڕاستی بەرخۆدانی گەلەکەمان پیرۆز دەکەم. پێویستە زیاتر و بەردەوام بن. بۆ نموونە کاتێک قەیوم لە شوێنێک دادەنرێت، پێویستە هەموو گەلەکەمان ڕاپەڕێت و بەرخۆدان بکات. نابێت بتوانن بە ئاسانی لە هەر شوێنێک قەیوم دابنرێت. دەبێت بەشێوەیەکی یاسایی، سیاسی، نێونەتەوەیی، چالاکیی کۆمەڵایەتی، بەرخۆدان ئەنجام بدرێت. بەڵام وەک ئاماژەما پێدا پێویستە بە شێوەیەکی گشتی بێت، هەروەها نابێت کورتخایەن بێت. نەک هەر گەلی کورد، دەبێتگ هەموو ئەوانەی دەڵێن سیاسین، دیموکراتین، ئەوانەی دژی فاشیزمن، با پێکەوە بە ئیرادەیەکی بەهێز خاوەنداری بکەن. دیموکراتیزەکردنی تورکیا لەدەرەوەی چارەسەری پرسی کورد مەحاڵە. هەروەها چارەسەری پرسی کورد لە دەرەوەی دیموکراتیزەکردنی تورکیا بەهەمان شێوە مەحاڵە. جەهەپە دەبێ لەم ڕاستیە تێبگات. ئەگەر ڕادیکاڵ بەرخۆدان نەکات و لە کورد نەترسن، پێویستە پێکەوە چالاکی بکەن. ئەمە مەسەلەیەکی بوێرانە نییە، بەڵکوو ناڕەوایەتی فاشیزمە. دەبێت پێکەوە دژی فاشیزم دەست بە تێکۆشان بکەن. پێویستە هەموو هێزە دیموکراسیەکان چالاکانە دژی فاشیزم هەنگاو بنێن. جەهەپە لەم بابەتەدا لاوازە. بەڕاستی هەوڵ دەدەن، بەڵام بەس نییە. جەهەپە دەبێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. چونکە فاشیستن، هێرش دەکەنە سەر شارەوانی و دامودەزگا مەدەنییەکان و هێزە دیموکراتیکەکان. ئەگەرچی وەک دیکتاتۆر سەیر دەکرێن و بەو شێوەیە دەردەکەون، بەڵام لە ڕووی هێزەوە بەو شێوەیە نییە لە ناوەڕۆکی خۆیدا بەهێز نییە،کۆمەڵگا هیچ دڵسۆزیەکی بۆ ئەوان نەماوە. هەروەها لەبواری ئابووریەوە شکستی گەورەی هێناوە لە سیاسەتیشدا شکستی هێناوە. یاری بە هەموو شتێک کرد. هەموو شتێکی حکومەتی لەبەرژوەندی خۆیدا بەکار هێنا بەڵام لە بەرامبەر ڕاستی کۆمەڵگادا شکستی هێنا. پێویستە تێکۆشانی بەهێزتر بەڕێوە بچێت، فاشیزم ناچارە پاشەکشە بکات، یان بڕووخێت و بشکێت.
شایەتحاڵی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین و پاشان شەڕی لوبنان بووین و ئێستا سوریا جارێکی تر بۆتە ناوچەی شەڕ. مەبەست لەم شەڕەی سوریا چییە کە جارێکی تر تەشەنەی کردووتەوە و چ هێزێک لەم هێرشانەدا بوونیان هەیە و ڕۆڵیان چییە؟
بێگومان مەسەلەکە قووڵە. ١٠٠ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەو هەموو دەوڵەتانە بەبێ هۆکار لەسەرەوە دروست کران. بە ئیرادەی پێکهاتەکان دروست نەکران. لەو سەردەمەدا ئامانج و ستراتیژی هەبوو. ئەم دەوڵەت نەتەوەیانە لە سەرەوە بنیات نران. بۆچی؟ بۆ یەکتر کوشتن، بۆ شکاندن، بۆ ئاڵۆزی، خاوەنی هێز نەبن، نەگەن بە حەقیقەت و هێزە هەژموونخوازەکانی سەرەوە بەردەوام لەسەر سەریان بمێننەوە و بەرێوەیان ببەن. ئەم سەدەیە بەوشێوەیە تێپەڕیوە. پشکی گەلی کورد چی بوو؟ وەک دەزانرێت ١٠٠ ساڵ پێش لە کۆنفرانسی قاهیرە پرسی کورد بەچارەسەر نەگەیشت، پێویستە کوردستان بە چوار بەش دابەشکرا و هەر دەوڵەتێک بەهێزتر بێت دەتوانێت یاری بە کێشەی کوردەوە بکات. ئەم سەدەیە وەها بەردەوام بوو. دوای ١٠٠ساڵ ئەمڕۆ، ئەو چەمک و ستراتیژییە گۆڕانی بەسەردا هاتووە، هێزە دیمۆکراتیکەکان و کۆمەڵگا پێشکەوتوون ئیتر بەو شێوەیە بەردەوام نابێت، تێکۆشان هەیە. بە تایبەتی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لەم بابەتەدا پێشەنگایەتی دەکات. لە لایەکی ترەوە هێزە هەژموونخوازەکان، مۆدێرنیتەی سەرمایەداری وەک شێوازێک بۆ گۆڕانکاری ئامادەیە. هەروەها بۆ ماوەیەکی زۆر بیر لە بەرژەوەندییەکانی دەکەنەوە. دەبێت بەو شێوەیە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. زیاتر لە ساڵێک بەسەر شەڕی ئیسرائیل و حەماسدا تێدەپەڕێت. پێش ئەمەش تەنها لە غەززە و فەلەستین و ئیسرائیلدا سنوردار نەبووە. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاریگەرییەکەی فراوانتر بوو. پاشان ئیسرائیل و بەتایبەت دەسەڵاتداری ئەمریکا و هێزە هەژمونیەکان، گورزێکی قورسی لە حەماس وەشاند. ئێستا گەلی فەلەستین لە ئازارێکدا دەژیت؟ پاشان حیزبوڵا بوو بە ئامانج. به هەمان شێوه دیسان به پاڵپشتی هێزه نێودەوڵەتیەکان و به تەکنولۆژیای پێشکەوتوو و به هێزەکانیانەوە حزبوڵایان کرده ئامانج. لە ئەنجامدا گورزێکی قورسی بەرکەوت. ئاشکرایە کە دیزاینێک بە گوێرەی خۆیان بۆ لوبنان لەبەرنامەیاندا هەیە. بریتانیا، ئەمریکا، ئەوروپا و ئیسرائیل لە لوبنان حکومەتێك بەدوور لە حیزبوڵای تێدا بنیات دەنێنن، بە پێچەوانەوە پێویستە حکومەت لە سوننە، دروز، مەسیحی دابمەزرێت. حیزبوڵا بوونی هەیە، بەڵام لە ئاستێکی نزمتردا دەبێت. تا ئەو ڕادەیەی کە دەستوەردان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل نەکات. ئێستا دۆخێکی هاوشێوەیان بۆ لوبنان دروستکردووە. ئەمەش بەردەوامە و سوریاش گرێدراوە بەو مەسەلەوە. ئێستا ڕژێمی سوریا تووشی شەڕی هەمەلایەنە هاتووە. لە ڕاستیدا حیزبوڵا گورزی لێکەوتوە. ئێرانیان کردە ئامانج، ئێستا ناتوانێ وەک جاران لە سوریا ڕۆڵ بگێڕێت. دەوڵەتی تورکیا هەمیشە دەیویست دەرفەتێک بدۆزێتەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی خۆی لەسەر سوریا. بەدەیان هەزار داعش و پاشماوەکانی لەسەر خاکی سوریان. تورکیا لە خۆڕا پشتگیریی ئەوانی نەکرد. ئەوان لە داعشەوە سەرچاوە دەگرن. زۆربەی تەحریر شام لە داعش پێکدێن. تورکیا هەرچەند دەڵێت ئێمە ڕێز لە خاکی سوریا دەگرین، هەموو ڕاست نییە، لە کۆی ٤ بەشی خاکی سوریا بەشی زیاتری داگیرکردووە. نەک هەر داگیرکاری کردووە، بەڵکو پەیوەستی کردووە بە خاکی خۆیەوە. بە واتایەکی تر سیستەمی دەوڵەتی خۆی لەوێ جێگیر کردووە. قوتابخانەکانی خۆی لەوێ کردۆتەوە. باخچەلی ٢ ڕۆژ پێش ئێستا ڕایگەیاند، حەڵەب شارێکە لە تورکیا. هی ئیسلام موسڵمانانە، بەڵام لە هەمان کاتدا شارێکە لە تورکیا. ئەو ڕوانگە عوسمانیانە ئێستاش کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک پارێزگاکانی خۆی دەبینن. ئەوان خۆیان لە لوتکەدا دەبینن و گەلانی تر بچووک، بێ ئیرادە دەیانبینن. ئەمە لۆژیکی دەوڵەتی تورکیایە. لەلایەک دەڵێت ئێمە خاکی سوریا دەپارێزین، لەلایەکی تریشەوە بەشێکی زۆری خاکەکەی داگیر دەکات. لە سەرەتای شەڕ و کۆتایی ئەو چەتانە ئەزموون دەرکەوت کە تورکیا پشتیوانیان لێدەکات. واتە ئەوەی دەیڵێت پێچەوانەکەی دەکات. تورکیا ماوەی پێش چی گوت؟ وتی ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشکردنە سەر سوریا ئامادە دەکات. وا دیارە خۆی ئامادەکارییەکی وای کردووە. لەوانەیە تەنیاش نەبێت لەم دواییانەدا بەریتانیا، ئەمریکا، تەنانەت هەواڵگری ئیسرائیلیش هەموویان سەردانی تورکیایان کردووە و کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە. نازانین پێکەوە پلانیان بۆ داناوە یان نا. بەڵام تورکیا بەم شێوەیە قسەی کرد. پێشتر لەسەر سوریا حیسابێکی وەهایان کردبوو. ئێستا دیار نییە سوریا بەرەو کوێ دەڕوات. ئەمەی کە دیارە ئەوەانەیە. هەر لە سەرەتای شەڕی سوریاوە بەردەوام پارادایمی ڕێبەر ئاپۆمان پێشنیار کرد. پێویستە هەموو گەلان و کۆمەڵگاکان وەک نەتەوەی دیموکراتیک پێکەوە بژین. دوور بکەونەوە لە ڕەگەزپەرستی و خۆپەرستی. پێکەوە ژیانێکی دیموکراتیک بنیات بنێن. نەک لە چوارچێوەیە دەوڵەت ودەوڵەت نەتەوەدا . پارادایمی ئێمە لە ئێستاوە ڕوونە. ڕۆژئاواش لەم بارەیەوە هەڵوێستی خۆی هەیە. هەمیشە وتوویانە ئێمە لەگەڵ دابەشبوونی سوریا نین، سوریایەکی دیموکراتیکمان دەوێت و پێکەوە دەژین. کورد، عەرەب، مەسیحی، دروز و هتد، پێکەوە دەژین. ئەمە ڕاستییەکەیە. ئەو عەقڵیەتە تەسکەی دەوڵەت نەتەوە قەد لە دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگادا بایەخی نییە. ڕووسیا وەکوو پێویست ڕۆڵی نەگێڕا. ئێران لە هەوڵداندا بوو بەڵام هێزی ئەوەیان نەبوو یان شتێکی تر ڕوویدا. لە کۆتاییدا بنەمای هێرشێکی لەو شێوەیە کەوتەوە و ڕێگەی بۆ هێرشێکی لەو شێوەیە خۆش کرد. ئێستا ئەردۆغان چی دەڵێت؟ دەڵێت پێشتر بە بەشار ئەسەدمان وتووە قبوڵی نەکرد. دووبارە ئامادەین. چۆن ئامادەن؟ دەڵێ ئێمە گورزمان لێدا و بریندارمان کرد، ئێستا پێویستە لەگەل ئێمەدا بیت. بە گشتی چ جۆرە سوریایەکتان دەوێت؟ سورییەک کە ئیرادەی نەبێت و توانای بەڕێوەبردنی لە سیستەمی ئێستای ئەواندا بێت قبوڵکراوە. ئەوان سوریایەکی لەو شێوەیەیان دەوێت. ئێمە نازانین سوریا بەرەو کوێ دەڕوات. بۆ سوریایەکی ڕاستەقینە و لە ماوەیەکی کورتدا نەتەوەی دیموکراتیک کە هەموو کولتوور، ناسنامە و ئایین و نەتەوەکان تێدا دەبێت یان نا. پێویستە سوریا و ڕۆژئاوا لە گەڵ یەکتر ڕێککەوتن بکەن و مۆدێلێکی خۆیان بنیات بنێن. ڕێبازێکی بەم شێوەیە دروست بکەن. ئەگەر نا کێشە ڕوو دەدات. حکومەتی سوریا زیانی پێدەگات. بەو شێوەیە نامێنێتەوە. بە دڵنیاییەوە گۆڕانکاری گرنگ ڕوودەدات. داواکاری ئێمە ئەوەیە کە حکومەتی سوریا ئەم ڕاستیە ببینێت و بزانێت تا ئێستا چی نەکردووە و ڕۆڵی چارەسەری بگێڕێت. ئێمە نازانین سوریا بەرەو کوێ دەڕوات. دەوڵەتی تورک تا کۆتایی شەڕی سوریا چەتەکانی بەکاردەهێنێت.
ئەو سەردەمەتان لەبیرە کە داعش لە موسڵ بە تانک، تەقەمەنی و چەکی قورسەوە لە پێش چاوی مرۆڤایەتیەوە چوونە ناو سوریا. کەس نەیگوت بۆ کوێ دەڕۆن. پاشان هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوا و کارەساتیان خوڵقاند، کۆبانی بەرخۆدانی کرد. هەروەها هێزە جیهانیەکان داعشیان کردە ئامانج و شکستی هێنا. ئەگەری هەیە دەستەی تەحریر شامیش تووشی هەمان چارەنووس ببێت. کەسانێک دەدۆزنەوە، بەڕێکخستنیان دەکەن، یارییان پێدەکەن و دواتر لە شوێنێک بەجێیان دەهێڵن. ئەوان دەبنە کارەسات بەسەر دەوڵەتی تورکیاوە. لە ڕاستیدا سوریا وڵاتێکی جیاوازە. تورکیا ناتوانێت بەردەوام ئەرکیان و بەرنامەیان بۆ دیاری بکات. بە تایبەت لەم کاتەدا چارەسەر ئەوەیە کە حکومەتی تورکیا بە جددی و بە ڕێزەوە لە ناوخۆدا لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دانوستان بکات و پرسی کورد چارەسەر بکات. بەتایبەت چارەسەری کێشەکان لە ناوخۆدا بخرێتە بواری کارەوە. پاشان، نەبێتە مەترسی بۆ سەر گەل و وڵاتانی دەوروبەر و داهاتوویان. نابێت هەمیشە ترسێک هەبێت کە تورکیا هێز و ئیرادەی خۆی لەدەست دەدات. لەم دواییانەدا تورکیا بە هاوبەشی لەگەڵ چەتەکان هێرشێکی بەرفراوانی لە سوریا دەستپیکرد، بەڵام کاتێک بە گشتی سەیری دەکەین، دەبینین لەم سەدەیەدا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هیچ ڕۆڵێکیان نییە. لە لایەکی ترەوە یەکەمجارە کە کۆردەکان ببنە فاکتەری بنەڕەتی لەم ئاستەدا. کورد لە هەموو شوێنێک خاوەن ئیرادە و هێزی خۆیە. بەبێ لەبەرچاوگرتنی کورد بەناوی دیموکراسیەوە هیچ گۆڕانکارییەک ناکرێت. ڕاستە، داهاتوو و دۆخی ئێستا مەترسی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، بەڵام دەرفەت و ئەگەرەکانیش زۆرن. پێویستە گەلی کورد سیاسەت و هێزی خۆی بەکاربهێنێت، لە کاتی گونجاودا هەنگاوی پێویست بنێت، لەم کاتەدا دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ و مێژوویی بگێڕێت. بەڵام تورکیە هیچ ڕێگەچارەیەکی دیکەی نییە. تورکیە بە تەنیا بە داعش ناتوانێت داهاتووی خۆی دیاری بکات. ئەمە پێویستە بە باشی ببینرێت و بە باشی لێ تێبگەن.
بۆ چارەسەر لە سوریا کۆبوونەوەی وەک ئاستانە پێشکەوتن. لەم هێرشەدا دەرکەوت ئەو هێزانەی لە ئاستانەدا ڕۆڵ دەگێڕن، فێڵ لە یەکدی دەکەن، ئەم ڕەوشە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
پێش کۆبوونەوەکانی ئاستانە، لە ساڵی ٢٠١٦ یان ٢٠١٧، ڕۆژئاوا ویستی ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ پەرەپێدانی چارەسەرێک لەگەڵ سوریا، ڕوسیا و ئێران. بەڕاستی دەیانویست کارێک بکەن. تەنانەت ڕوسیاش قبووڵی کردبوو کە سوریا و ڕۆژئاوا و ڕوسیا پێکەوە دابنیشن و بە فۆرماتی ئاستانە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن. پاشان زانیارییان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و تورکیا چوو بۆ ئەوەی لەگەڵیان کۆببێتەوە. دەیانویست تورکیا سازش بکات. ئەم فۆرماتە گۆڕا و ناوی ئاستانە هاتە پێشەوە. ڕووسیا، ئێران، تورکیا و سوریاش لە دەرەوە لەم بابەتەدا بەشدار بوون. لە بنەڕەتدا هەریەکەیان دەیانویست ئەویتر فریو بدەن. هیچ کامیان باوەڕیان بە یەکتر نەدەکرد. دەوڵەتی تورک ئەندامی ناتۆیە. ڕووسیا دەزانێت ناتۆ مانای چییە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین تورکیا و ئێران نموونەن. تەنانەت لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئێران و عوسمانیشدا هەمان شتە. هەمیشە ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە. تا ئێستا تەنها لەسەر پرسی کورد کۆکن. چارەنووسی کوردیش ئەمەیە. بەڵام ئێستا ئەمەش لە دەستی ئەوان دەردەچێت. هەمیشە متمانەیان بە یەکتر نەبووە و بەرژەوەندییەکانیان هەرگیز یەکانگیر نەبووە. جیهان تەنها کێشەی کورد نییە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین شتی جیاواز ڕوودەدات. لە ئاستانە ژێر پێی یەکترییان دەبڕییەوە. تا ئاستێک ڕۆشتن، بەڵام گەیشتنە خاڵێک. بە تایبەت لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەموو شتێک هاتۆتە بەرچاو. بۆ نموونە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئۆکرانیا و ئەندامێتی لە ناتۆ. ئەمریکا و ئەوروپا سەرنجیان لەسەر تورکیایە. ڕووسیا ئەمە دەبینێت. ئێران دەبینێت. ئەوان حیسابی تورکیا لەسەر ئازەرییەکان دەبینن. تێڕوانینەکانیان سەبارەت بە سوریا یەکگرتوو نەبوون و لە یەکەوە نزیک نەبوون. نە سوریا و نە ڕوسیا قبووڵیان نەبوو خاکەکەیان لەلایەن تورکیاوە داگیرکرابێت. تورکیا تا کەی هێزەکانی لێرە دەهێڵێتەوە یان چارەسەرێکیان بۆ دەدۆزێتەوە. هەموو ئەمانە جێی مشتومڕ بوون. پەیوەندی و ململانێکان یەک لە دوای یەک ڕۆیشتن، بەڵام لایەنی ناکۆکی جددیتر بوو. ئاستانە لەسەر پێوەر و ئاراستە و ستراتیژی دروست نەبوو. بۆ نموونە ئاستانە دژی چی بوو؟ تەنیا دژی گەلی کورد نەبوو. بە پێچەوانەی تورکیا هێزەکانی دیکە کوردیان نەکردە ئامانج. کوردیش ئەوانی نەکردە ئامانج. ئەوکات لەسەر چ بنەمایەک ئەم پێکەوە بوونە هەبوو. ڕاستییەک هەبوو. تورکیا و دەیان هەزار چەتەی لەسەر خاکی سوریا بوو، ئەندامی ناتۆ بوو. دەوڵەتی سوریا و ڕوسیا بە پێویستیان نەزانی هێز بەکاربهێنن و نەیانویست لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا شەڕ بکەن و بە زۆر دەریانبکەن. دەوڵەتی تورکیا ئەو ئیمتیازەی بەکارهێنا و دەیگوت من لێرەم. پێم وایە هەمووان بینیویانە چۆن فریو دراون. تورکیا چۆن یاری لەگەڵ ڕووسیا و ئێران کرد، ئێران و ڕووسیا چاوەڕوانی چییان دەکرد. لەمەودوا ناوی ئاستانە دێت و نازانین تا کوێ دەچێت. لە زیهنیەتی ئاستانەدا، چارەسەری کێشەکانی سوریا نییە. لەبری ئەوە دەبێت مرۆڤ ڕاستی ببینێت. ئەوەش چییە؟ کێشە ناوخۆییەکانی سوریا، وەک زمان و کەلتوور و ناسنامەکان لە سوریا، پێویستی بە دیدگایەکی چارەسەرییە. هەم دەبێت هەموو کۆمەڵگە و ڕێکخراوەکان بۆ ئەمە ئامادەبن، هەم دەبێت دەوڵەتی سوریا باشترین هەنگاوبنێت و ستراتیژییانە بیربکاتەوە، تا دیسانەوە بتوانن پێکەوەبژین. ئاستانە چارەسەر نییە. دەبێتە هۆی ئەوەی دەوڵەتانی تر بە خواستی خۆیان دەستوەردان بکەن.
پێش هاتنەسەر دەسەڵاتی ترامپ، دەگوترێت شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین مەزنتر و بەهێزتر دەبێت. ئەو شەڕەی لە غەززە دەستی پێ کرد، گەیشتە لوبنان و ئێستە لە سوریایە. ئاخۆ شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەرەو کوێ دەچێت؟
جارێکی تر گوتمان کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین قووڵ و هەمەلایەن و زۆرن. ڕەگەزپەرستی، نەژادپەرستی، دەوڵەتپەرستی، ئایینپەرستی و هەموو شتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هەیە. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە ٤٠٠ ساڵە خاوەن کاروانێکی سەرکەوتووە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوین گەیشتووەتە بنبەست. مەحاڵە کێشە ناوخۆییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە هێزی دەرەکی چارەسەر بکرێت. چارەسەری هەمیشەیی بە حیکمەت و ئیرادەی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوین دێتەدی. بەڵام مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ڕێگە نادات حیکمەت و ئیرادەی کۆمەڵگا لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گەشە بکات. بۆچی؟ هەمیشە حەزی لە ئاڵۆزییە، حەزی لە کێشەیە. دەڵێت با هەمیشە کێشە و ئاڵۆزی هەبێت و تاوەکو خۆی بەڕێوەیان ببات. کێشە و ئاڵۆزی لەسەر ئاستی بەڕێوەبردن هەمیشە ڕزیوە. هەندێک جار لەو ڕەوشە دەردەچێت، دەستێوەردان و شەڕ و هێزی سەربازی دێتەپێش. ئێستا ئەم شتانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕوودەدەن. دەڵێن ترەمپ چی دەکات. کەس نازانێت ترەمپ چی دەکات، تەنانەت ئێمەش نازانین. بەو شێوەیەی لە ترامپ تێدەگەین، هێزی ئابووری و سەربازیی بەهێزی ئەمریکا، بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی بەکاردەهێنێت. باوەڕناکەم بەرژەوەندییەکانی بە شێوازی شەڕ بەدی بهێنێت. ڕەنگە ئەمە دوا شێواز بێت. سەرەتا دەیەوێت شتەکان لەڕێگەی گەمارۆدان و ئابووری و هێزی سیاسییەوە بەدی بهێنێت. وەک گوتم، سوریا ڕادەکێشێتە سەر هێڵی خۆی، لوبنان بە خواستی خۆی دیزاین دەکات. تەنانەت ناچارکردنی عێراق و ئێران بۆ ئەوەی لە ڕێگەی فشاری ئابووری و سیاسی و گەمارۆی سەربازییەوە پەیوەندییان پێوە بکەن. پێم وایە زیاتر ئەمانە بەکاردەهێنێت. ئەگەر نا، مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەڕێگەی هێزی سەربازی و شێوازی شەڕەوە دەخاتە بەرچاو. ئەمەی تر چارەسەر نییە. چارەسەر دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. بە ڕاستی ئەمە بناغەیەکی هەیە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لەسەر ناوی نەژادپەرستی و ڕەگەزپەرستی و ئایینپەرستی و هتد. هەمووان دەستیان خستووەتە قوڕگی یەکدی و یەکتری هەراسان دەکەن. پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، بەدوورە لە نەژادپەرستی و ڕەگەزپەرستی و ئایینپەرستی و هتد، ئەم پارادایمە پێکەوەژیانی هەموو ئایین و کۆمەڵگە و نەتەوەکان دەخاتەپێش. لە بنەڕەتدا ژنان و ئایینەکان و کۆمەڵگە و هتد، حەز بەمە دەکەن و ئامێزی بۆ دەکەنەوە. گرنگ ئەوەیە کە ئەمە ڕێکبخەین و پێشی بخەین. بۆچی دەبێت کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین مەحاڵ بێت؟ هێزە هەژموونخوازەکان لە هەموو شتێکدا سەروەر نین. دەتوانرێت بەدی بهێنرێت. بۆ ئەمەش خەبات و ڕێکخستن پێویستە و دەبێت پێداگری بکەین. ئەم تێکۆشانە هەمیشە بوونی دەبێت. لە لایەکی ترەوە سیاسەت بۆشایی ناسڕێتەوە. دوێنێ لە لوبنان، ئەمڕۆ لە سوریا و سبەی لە عێراق و ئێران و بە گشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین شتی نائاسایی ڕوودەدات. جارێکی تر دەیانەوێت ئەم چەمک و ستراتیژییەی سەدەی پێشوو دیزاین بکەن کە هێشتاش پێی قایل نین.
دەوڵەتی تورک لە شەڕی بەرامبەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ڕاستییەکان دەشارێتەوە. بۆ نموونە دەوڵەتی تورک لە مانگی تەمموز گوتی ٥ سەرباز کوژراون، بەڵام بەم دواییانە سەرۆکی پارتی زەفەر ئومید ئۆزداغ دانی پێدا نا و گوتی، لە هەرێمی پەنجە قوفڵ، تەنها لە مانگی تەمموز ٤٤ سەرباز کوژراون، ئەم ڕەوشە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ئەو شەڕە تایبەتەی کە لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا دژ بە ئێمە و گەلی کورد دەکرێت، لەسەر بناغەی درۆ و چەواشەکارییە. ئەمە لە هەموو شەڕەکاندا هەیە، بەڵام تورکیا بەتایبەتی کە دێتەسەر شەڕ دژی تەڤگەرەکەمان و گەلی کورد، سەرچاوەی سەرەکی درۆ و چەواشەکاری و شەڕی سایکۆلۆژییە. هەرگیز ڕاستیەکان ناڵێت. بۆ نموونە هەپەگە مانگانە ڕاپۆرتی شەهیدەکانی ڕادەگەیەنێت. دوای هەپەگە، دەوڵەتی تورک ناسنامەی شەهیدان دەدات و دەڵێت فڵان هەڤاڵمان شەهید کردووە. درۆ دەکات. هیچ شتێکی وا نییە. ئەو دەیەوێت شەڕی سایکۆلۆژی بکات. هەرگیز ڕاستی لەبارەی زیان و کوژراوەکانی خۆیەوە ناڵێت. هەروەها بناغەکەشیان ئامادە کردووە. زۆر کارمەند و سەربازت بینیوە شەڕ دەکەن، گرێبەستیان هەیە. بە خێزانەکەیان دەڵێت ئەگەر منداڵەکانتان بمرن مافی خۆمانە ناویان ئاشکرا نەکەین. سەربازەکان بەم شێوەیە شەڕ لەگەڵ ئێمە دەکەن. هەروەها بەو پێیەش دیوە یاسایەکەی داڕشتووە. ئەگەر بڵێت یەک، دەبێت بزانین ١٠ و زیاترە. هەرگیز ڕاستیەکان ناڵێت. کاتێک مرۆڤ سەیری ئەو ژمارەیە دەکات کە ئەوان لەبارەی گەریلا شەهیدەکان بڵاوی دەکەنەوە، ٤ ساڵ کۆبکەیتەوە سوپایەکی مەزن پێکدەهێنێت. لە ڕاستییدا وا نییە. درۆن. شەڕێکی زۆر سەخت و پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا، شەڕی نایاسایی بە هەموو شێوەیەک چەکی کیمیاوی بەکاردەهێنێت. لە بەرامبەر ئەمەدا بەرخۆدان هەیە. هەڤاڵان ٢٤ کاتژمێرە شەڕ دەکەن، جارێکی تر سڵاو لە هەڤاڵان دەکەم. هێشتاش شەهیدمان هەن. ئێمە ئەمانە ڕەت ناکەینەوە. شەهیدەکانمان لەلایەن هەپەگە و یەژا ستار ئاشکرا دەکرێن. بەڵام دەوڵەتی تورک ڕاست ناکات. هیچ بەرپرسیارێتییەکیان بەرامبەر ڕاستییەکان نییە. هەموو کارێک کە دەیکەن لەسەر بنەمای درۆیە. کۆمارەکەیان وەها بنیات ناوە، بەم شێوەیە سیاسەت بەڕێوە دەبەن. جارێکی تر وتمان، تورکیا دەڵێت ئێمە دژی دابەشکردنی خاکی سوریاین، بەڵام ئەوانن کە دابەشی دەکەن. دەڵێت ئێمە حەزمان لە قەیران و ململانێ نییە، بەڵام ئەوانەن کە دەبنە هۆی دروستبوونیان. هەموو شتێکیان درۆیە.
هەروەها درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن. ئەمە بووەتە کولتوور. پارادۆکسەکە ئەوەیە کە کۆمەڵگا درکی پێ ناکات، یان زۆر درەنگ درکی پێدەکات. کۆمەڵگای کوردی سیاسییە. شەڕ هۆشیاری کردووە. بەڵام کۆمەڵگای تورکیا، لە شوێنەکانی وەک یۆزگات، دەریای ڕەش و هتد. ئەوان درکی پێ ناکەن. پێویستە سیاسەتی دیموکراتیک کۆمەڵگای تورکیا لە ڕاستیەکان تێ بگەیەنێت. لەم شەڕەدا ٣ ترلیۆن دۆلار خەرج کراوە. بەم پارەیە ٣ جار تورکیا بنیات دەنرێتەوە. لە تورکیادا برسێتی و بێکاری نەدەبوو. ئەگەر تورکیا دیموکراتیک بووایە، دەفڕی. بەڵام دەوڵەتی تورک هەرگیز ناڵێت ئێمە ٣ ترلیۆن دۆلارمان لەم شەڕەدا خەرج کردووە، کەمتر دەڵێت. نایەوێت کۆمەڵگا ڕاستیەکان بزانێت. کەسێکی وەک ئومیت ئۆزداغ ناچاربوو باسی بکات، بەڵام ئەویش ڕاستییەکەی نەگوت. ئەوانیش ناتوانن بەرگەی بگرن. ئۆزداغی فاشیست کە لە باخچەلی کەمتر فاشیست نییە، بەرگەی درۆکانی ئاکەپە-مەهەپەی نەگرت. ناچارە ژمارەی زیانەکان باس بکات. سولەیمان سۆیلو وتی ژمارەی پێڵاوەکانیان دەزانین، یەکێکی تر وتی ٤ مانگیان ماوە، یەکێکی تریش شتێکی تری وت. ئەو دیالێکتیکەی کە تەڤگەرەکەمان هێناویەتییە پێشەوە، هەر دەسەڵاتێک بێت، ئەگەر بە جدی لە کێشەی کورد نزیک نەبێتەوە و چارەسەری نەکات، نامێنێت. لە سەرەتاوە تا ئێستا بە دەیان فەرماندەی گشتییان، دەیان سەرۆک وەزیرانیان، سەرۆکەکانیان و...هتد. هەموویان چوون، بەڵام پەکەکە هەر ماوە، ئەمە دیالێکتیکە. جاروبار دەڵێین ئێمە لە سفرەوە دەستمان پێ کرد. ڕاستە. ڕێبەر ئاپۆ لەژێر سفرەوە دەستی پێ کرد. بەرخۆدانی گەلی کورد هەبوو. شێخ سەعید و سەید ڕەزا و هتد. کەسێتی شکۆدارن. بەڵام دەوڵەتێکی ئەوەندە دڕندە هاتە سەر گەلی کورد و شتێکی بەدەستی کوردەوە نەهێشت. ڕێبەر ئاپۆ لەژێر سفرەوە دەستی پێ کرد. ئەو تەنها بوو. عەشیرەتی نەبوو. ڕاستی کەسێک دەستی پێ کرد، ئێستە دەیان ملیۆنە. ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە هەموو لایەکی جیهان لەلایەن ملیۆنان گەلی ئێمەوە پیرۆز کرا. ئێمە ڕێزی خۆمان بەرامبەر ڕاستی و شەهیدان و دۆزەکان بۆ گەلەکەمان نیشان دەدەین. ڕاستی ئێمە چییە و لە چ ئاستێکدایە، باسی دەکەین. پێمان وایە ئەم کەسێتییە متمانە بە تەڤگەرەکەمان دەبەخشێت. بەڵام دەوڵەتی تورک وەها نییە. درۆ لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ کۆمەڵگاکەیان و لەگەڵ هەموو کەسێک دەکەن. هەموو ڕۆژێک ڕاستییەکانیان دەردەکەوێت و ناتوانن پینەی بکەن.