كارگێڕیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له باشور بۆ 121 شه‌هیدی به‌رخودان له دژی چه‌ته‌كانی داعش له گرتووخانه‌ی حه‌سه‌كه له ناوه‌ندی خۆی رێوره‌سمێكی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی گورزی گه‌لانی سازكردوه، كه ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌نه‌كه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ردانی مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی 121 شه‌هیدی گورزی گه‌لانی له نوێنه‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له باشوری كوردستان كرد.
شاناز ئیبراهیم له نوێنه‌رایه‌تیه‌كه له لایه‌ن نوێنه‌ر نورشه‌ن حه‌سه‌ن و وه‌فدی یاوه‌ری به گه‌رمی پێشوازییان لێكرا. دواتر چوونه ئه‌و هۆڵه‌ی بۆ مه‌راسیمه‌كه ئاماده‌كرابوو و وێنه‌ی شه‌هیدانی گورزی گه‌لانی تێدا هه‌ڵواسرابوون. له‌وێ مۆم پێكران و گوڵ له‌سه‌ر ئه‌و مێزه دانرا كه بۆ رێوره‌سمی شه‌هیدان ئاماده‌كرابوو.
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌نه‌كه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوخه‌می و پشتیوانی خۆی بۆ به‌رخودانی رۆژئاوا ده‌ربڕی.
شه‌هیدانی مرۆڤایه‌تی و گه‌لانن‘
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوای رێوره‌سمه‌كه قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵ فورات (ANF) كرد و باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌و شه‌هیدانه شه‌هیدی مرۆڤایه‌تی و گه‌لانن و وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌هیدانه نه‌بوونایه پلانی داعش و ناحه‌زانی مرۆڤایه‌تی سه‌رده‌كه‌وت. هیوادارم كه ئه‌وه كۆتا كۆست و خه‌می ته‌واوی گه‌لی كورد بێت. پێویسته به‌رپرسانی كورد باشتر له‌و باره‌وه هۆشیار بن".
كوردستان یه‌ك پارچه‌یه‘
له‌باره‌ی هێرشه هاوكاته‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال، مه‌خور و رۆژئاواش شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وتی: "زۆر دڵته‌نگ و خه‌مبارم. دوژمنی كوردان بۆ ئه‌وه‌ی كوردان له ناو ببه‌ن خاوه‌نی پیلان و پرۆژه‌ن. به‌داخه‌وه به‌رپرسانی كورد خاوه‌نی پرۆژه نین. هه‌موو هێرشێك بۆ سه‌ر هه‌ر تاكێكی كورد شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م. كوردستان یه‌ك پارچه‌یه".
هه‌موو كه‌س خاوه‌نداری لێ بكات‘
نوێنه‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له باشوری كوردستان نورشه‌ن حه‌سه‌نیش قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، كه بۆ شه‌هیدانی حه‌سه‌كه رێوره‌سمێكی یادكردنه‌وه‌یان ساز كردووه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه پێویسته هه‌موو گه‌ل خاوه‌نداری له‌و شه‌هیدانه بكات.
پێویسته هه‌موو كه‌س هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكات‘
نورشه‌ن حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تیرۆری داعش ته‌نیا مه‌ترسی نییه له سه‌ر رۆژئاوا، بۆ هه‌موو گوردان و جیهان مه‌ترسیه و وتی، "هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان پێویسته خۆیان له‌و به‌رپرسیارێتیه‌دا ببیننه‌وه".
سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ رێوره‌سمه‌كه به‌رده‌وامه.
هـ . ب