ئەمڕۆ، شاندێکی نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە هەولێر، بە ئامانجی پێشخستنی هەڵوێستی هاوبەش لە دژی داگیرکاریی تورکیا و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هێزە کوردییەکان، سەردانی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (YENDK)یان کرد.
حیکمەت حاتیپ، نوێنەری هەدەپە ئاژانسی رۆژ نیوزی ڕاگەیاند، شاندەکەیان لەلایەن غەفور مەخموریی سکرتێری گشتیی یەنەدەکەوە، دکتۆر شاخەوان خالید، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و قەها تاهیر پێشوازییان لێکراوە.
وتیشی: کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی پێگەی هاوبەشی هێزە کوردییەکان، لە دژی داگیرکاریی تورکیا کراوە و پلانێکیان هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکە، کاربکەن بۆ کۆبوونەوە لە دژی داگیرکاریی.
هەر لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ کرا، لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی باشور و باکوری کوردستان، بە تایبەتیی لەسەر شێوازەکانی خەبات بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد.
ف.ق