شاندێکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی غالب محەمەدیان کرد، کە هێرش لەبەرانبەری ئەنجامدرابوو
هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەر، سەردانی دکتۆر غالب محەمەدیان کرد و لەنزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستییان پرسی.
هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەر، سەردانی دکتۆر غالب محەمەدیان کرد و لەنزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستییان پرسی.
شاندی تەڤگەری ئازادیی پێکهاتبوون لە محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەر.
غالب محەمەد، پێشوازیی لە شاندەکەی تەڤگەری ئازادیی کرد و محەمەد عەبدوڵا، وێڕای پرسینی بارودۆخی، هیوای زووچاکبوونەوە و تەندروست باشیی بۆخواست.
ئێوارەی دوێنێ دکتۆر غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی سلێمانی نوێی شاری سلێمانی لەلایەن کەسێکەوە بە خەنجەر بۆکس هێرشی کرایە سەر و بریندارکرا.
ف.ق