شاندی پەرلەمانی ئەوروپا و دەم پارتی سەردانی شەنگالیان کرد
شاندی پەرلەمانی ئەوروپا و نوێنەری دەم پارتی ئەوروپا سەردانی شەنگالیان کرد
شاندی پەرلەمانی ئەوروپا و نوێنەری دەم پارتی ئەوروپا سەردانی شەنگالیان کرد
شاندێک کە پێکهاتبوو لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و نوێنەری دەم پارتی ئەوروپا لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال کۆبووەوە. شاندەکە لەلایەن ئەندامان و بەرپرسانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگالەوە پێشوازییان لێکرا.
شاندەکە بەهۆی ئاستەنگیەکانی ڕێگا و ڕێگرییەکان لەلایەن سوپای عێراقەوە، ماوەی پێنج کاتژمێر لە گەیشتنیان بە ناو شەنگال درەنگ کەوتن. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی شاندەکە و خۆبەڕێوەبەری خۆیان بە یەکتر ناساند.
پاشان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە بۆنەی ئاستەنگیەکانی ناو ڕێگە و درەنگ کەوتنیان بۆ شەنگال داوای لێبوردنی لە شاندەکە کرد. ئەندامانی شاندەکە بەم وتنە: "شایانی ئەوە بوو کە ئەوەندەش چاوەڕێ بکەین، سەردانەکەمان بۆ شەنگال زۆر گرنگ بوو "وڵامی داوای لێبوردنی خۆبەڕێوەبەریان دایەوە.
شاندەکە سەردانی ناوەند و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) و گۆڕستانی شەهیدان، شەهید بەرخوادان و شەهید دلگەش دەکەن.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال سەبارەت بە دۆخی شەنگال و کۆمەڵگای ئێزدی دۆسیەیەک پێشکەشی شاندەکە دەکات.
ئەندامانی شاندەکە بریتین لە:
مارتن شیردوان، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و هاوسەرۆکی گروپی چەپ لە پەرلەمانی ئەوروپا
فایەق یاگزای، نوێنەری دەم پارتی لە ستراسبۆرگ
دکتۆر سارا گلین، ڕاوێژکاری فایەق یاگزای
نۆرا فریس-ڤێندنبێرگ، جێگری مارتن شیردوان