شارەوانیی ئارتوکلو پیتە کوردییەکانی سەر تابلۆکانی سڕییەوە

شارەوانیی ئارتوکلوی سەر بە ئاکەپە لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، پیتە کوردییەکانی سەر تابلۆکانی ناوی گوندەکانی سڕییەوە.

 شارەوانیی ئارتوکلوی ئاکەپە لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان پیتە کوردییەکانی ناو تابلۆی گوندەکانی سنووری خۆی گۆڕی و کردنی بە تورکی. شارەوانیی ئاکەپە لە ئارتوکلوی مێردین، پیتە کوردییەکانی (خ، و، ق - X, W û Q) لە ناو تابلۆکانی سنووری خۆیدا سڕییەوە و لە شوێنی ئەو پیتە کوردییانەدا پیتی تورکیی دانا.

شارەوانیی ئاکەپە لە ئارتوکلو لە تابلۆی ناوی گوندەکاندا پیتە کوردییەکانی سڕییەوە و پیتەکانی قافی کرد بە کاف، پیتی خ-ی کرد بە هـ  و لە بریی پیتی و، پیتی ڤیی دانا و بەوەش پیتە کوردییەکانی گۆڕی بە پیتی تورکی.

محەمەد عەلی ئاماک ئەندامی ئەنجوومەنی هەدەپە لە دژی ئەو سڕینەوە کولتوری و زمانییە رایگەیاند، ئەوە کردەوەیەکی نەژادپەرەستانەیە، کە شارەوانیی ئاکەپە لە ئارتوکلو ئەنجامیداوە.

ژ.ت