شه‌نیاشار: بێده‌نگی هاوبه‌شییه له سته‌م
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه به‌رخودانی خۆی درێژه پێده‌دات رایگه‌یاند، "بێده‌نگی هاوبه‌شییه له سته‌م".
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه به‌رخودانی خۆی درێژه پێده‌دات رایگه‌یاند، "بێده‌نگی هاوبه‌شییه له سته‌م".
ئێشكگریی دادی دایكه‌ی ئه‌مینه شه‌نیاشار و كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار كه له ٩ی ئاداری ٢٠٢١ له دژی كۆمه‌ڵكوژی ئاكه‌په‌ییه‌كان ده‌ستیپێكراوه له رۆژی ٣٨٩ههمیدا به‌رده‌وامه.
دایك و كوڕ به‌مه‌به‌ستی چالاكی هاتنه به‌رده‌م بینای دادگای رحا.
بنه‌ماڵه‌كه پلاكاردێك به نوسراوی، "دوو كوڕی من و هاوژینه‌كه‌م له نه‌خۆشخانه كوژران! هیچ كه‌س نه‌گیراوه! به فه‌رمانی به‌هێزه‌كان كوڕێكی من ئه‌وه ٤ ساڵه له ژووری تاكهكهسیدایه. من ده‌مه‌وێت ده‌ستبه‌جێ كوڕه‌كه‌م به‌ربدرێت. دادپه‌روه‌ری بۆ بنه‌ماڵه‌ش شه‌نیاشار و بۆ هه‌موو كه‌س"یان به به‌ربه‌سته كۆنكرێتیهكاندا هه‌ڵواسیبوو.
بنه‌ماڵه‌كه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی پیرۆزه ژیان نییه. ئێمه له پێناو ژیانێكی شكۆمه‌ندانه و دادپه‌روه‌رانه، داوای دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ین. بێده‌نگی هاوبه‌شییه له سته‌م" و په‌یامه‌كه‌یان به هه‌ژماری سه‌رۆكی گشتیی ئاكه‌په ره‌جه‌ب ته‌یب و وه‌زیری دادی تورك به‌كر بۆزداغ مهینشن كردووه.
هـ . ب