شەهید ژیان تمۆقی بە بەرخۆدانەکانی داستانی نووسییەوە
شەهید ژیان تمۆقی بۆ ئەوەی لەسەر هێڵی فەرماندە بێریتان ببێتە گەریلایەکی تێکۆشەر زۆر هەوڵی دا، لە شەنگالەوە تاوەکو مەتینا، لە چەندین گۆڕەپان بە بەرخۆدانەکانی داستانی نووسییەوە.
شەهید ژیان تمۆقی بۆ ئەوەی لەسەر هێڵی فەرماندە بێریتان ببێتە گەریلایەکی تێکۆشەر زۆر هەوڵی دا، لە شەنگالەوە تاوەکو مەتینا، لە چەندین گۆڕەپان بە بەرخۆدانەکانی داستانی نووسییەوە.
لە مێژوودا ئەو شەڕەی بۆ ئازادی گەلێک کراوە پیرۆزترین شەڕە. هۆکاری شەڕێکی بەمجۆرە نەناساندنی مافەکانی ئازادی گەلانە، دیلگرتنی گەلانە. وڵاتەکەمان کوردستان ڕووبەڕووی هەمان هێرش بوویەوە. داگیرکەران هەمیشە هەوڵیانداوە گەلی کورد بێ ئێرادە بکەن، سەرچاوەکانی کوردستان بۆ بەرژەوندی خۆیان تاڵان بکەن. ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان هەزاران ژن و پیاوی گەنجی کورد بۆ ئازادی گەلان بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان و تێکۆشانێکی بێهاوتا ئەنجام دەدەن. بە تایبەتی ژنانی کورد لەم بەرخۆدانەدا ڕۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕن.
ئەو ژنانەی لە بەرانبەر سیستەمی پیاوسالاری تێدەکۆشن، بۆ ژنانی بوون بە سەرچاوەی هیوا و متمانە. بە هەزاران ژن بەم هیوایەوە بەرەو چیاکانی کوردستان بە ڕێکەوتن. یەکێک لەو ژنانەی کە بەرەو ئازادی ڕێپێوانی کرد دیلان تونچە. دیلان تونچ لە یەکێک لە شارەکانی کوردستان ئێلح لە بنەماڵەیەکی عەشیرەتی تمۆقی وڵاتپارێز لە دایکبووە. لە ڕۆژانی ئەمڕۆدا ئەندامانی ئەم عەشیرەتە لە ناو ڕیزەکانی ئازادی بە ڕۆحی بەرخۆدانەوە بەردەوامە. عەشیرەتێک کە چەندین نەوەی خۆیان بەشداری تەڤگەر ئازادی کرد، تێکۆشانێکی قارەمانەیان ئەنجام دا. دیلان بەوپێیەی لە عەشیرەتێکی وڵاتپارێزی بەمجۆرەدا گەورە بوو، بۆ تەڤگەری ئازادی کوردستان نامۆ نەبوو، هەر لە منداڵییەوە تەڤگەری ناسیبوو.
دیلان لەگەڵ گەورە بوونی هەستی بەوەکرد سیستەمی سەرمایەداری چەندە فشار لە کۆمەڵگە دەکات. بە تایبەتی ئەم سیستەمە کاریگەری قوڵی لەسەر ژنان کردبوو. ژنان لە ناو ئەم سیستەمەدا هەمیشە بۆ ڕێگەیەکی رزگاری دەگەڕان. دیلانیش یەکێک لەو ژنانە بوو کەوتە لێگەڕێنی ئازادی. بینی کە ڕێگەی خۆگەیاندن بە ئازادی تێکۆشانە لە دژی سیستەمی پیاوسالاری. لە تەمەنی گەنجێتییدا بۆ ئەوەی بە ئازادی بگات بەشداری تێکۆشانی گەنجان بوو.
ساڵی ٢٠١٥ بەرەو چیا ئازادەکان بە ڕێکەوت
کاتێک لە ناو تێکۆشانی گەنجان بوو ڕاستی دەوڵەتی تورک باشتر تێگەشت. وەک ژنێکی گەنج لە ناو تێکۆشاندا گەنجاندا ڕۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕا. بە تایبەتی بە ڕێکخستنکردنی ژنان ڕەنجێکی زۆر مەزنی دا. دیلان کە پێشەنگی گەنجان بوو، لە کارەکانییدا وایکرد چەندین ژنی گەنج بەرەو چیاکانی کوردستان بە ڕێکەون. هەرگیز ئەو ژیانەی قبوڵ نەدەکرد کە سیستەمی پیاوسالاری سەپاند بووی. دیلان لە بەرانبەر ئەم هێرشانە بۆ ئەوەی تێکۆشان زیاتر فراوان بکات بە دوای ڕێ و ڕێبازەکان دەگەڕا. بە پێی ئەو ڕاسترین ڕێگەی ئازادی بەشدار بوونە لە ناو تەڤگەریی ئازادی. بۆ ئازادی ژنان باوەڕی بە بەشدار بوون لە تێکۆشانی ئازادی هێنا. ئەو پێشەنگایەتییەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژنان دەیکات، ئەمڕۆ لە تەواوی جیهان بۆتە نموونەیەک. ئەوشتەی لە دەستپێکدا بە بیری ژناندا دێت لە کاتی بەشدار بوون لە تێکۆشانی ئازادییدا، فکر و فەلسەفەی ڕێبەرێتییە. ئەو ئایدۆلۆژیایەی کە بناغەی ئازادی ژن دادەنێت، ژنان بەرەو چیاکانی کوردستان دەبات.
دیلان بۆ ئەوەی خۆی بگەیەنێتە ئازادی و لەسەر هێڵی شەهیدان بڕوات ساڵی ٢٠١٥ بەرەو چیا ئازادەکانی کوردستان بە ڕێکەوت. کاتێک گەشتە چیا ئازادەکان، چەکی ئامۆزاکەی هەڵگرت و بڕیارییدا تۆڵەی بکاتەوە. دوای ئەوەی پەروردەی سەرەتایی تەواو کرد بە ماوەیەکی کەم فێری ژیانی گەریلاییبوو، لە کەسێتی خۆییدا پێشکەوتنێکی مەزنی ئافراند.
ژیان کاتێک لە لە پەروەردە بوو چەتەکانی داعش لە شەنگال کۆمەڵکوژی گەلی ئێزدییان کرد. دوای ئەم کۆمەڵکوژییە ژیان بە توڕەییەکی زۆرەوە ویستی بچێتە شەنگال. بە هۆشیاری شۆڕشگێڕانەی خۆیەوە چووە شەنگال. لە شەنگال لەگەڵ هاوڕێیانی لە ڕیزەکانی پێشەوە لە دژی داعش تێدەکۆشا. تێکۆشانەکانی ئەوان گەلی شەنگالی لە زوڵمی داعش ڕزگار کرد. لە پاش ئەوە دەربازی گۆڕەپانی ئاڤاشین بوو.
ئاڤاشین بۆ ژیان بوو بە گۆڕەپانێکی بەرخۆدان؛ لەوێدا ژیان بوو بە گەواهیدەری چەندین بەرخۆدانی قارەمانانە و بووە هاوبەشی تێکۆشانی هاوڕێکانی کە گیانی خۆیان بەخت کرد لە پێناو ئازادی گەلەکەیاندا. بۆ ماوەی چوار ساڵ بەشداری زۆر چالاکیی لە دژی دەوڵەتی تورک داگیرکەر کردووە. گەریلا ژیان کە ئاشقی دڵسۆزیی وڵاتەکەی بوو، بۆ ئەوەی ببێتە گەریلا مۆدێرنیتەی دیموکراتیک هەمیشە خۆی پەروەردە دەکرد. بۆ ئەوەی زیاتر پێشبکەوێت بەشداری ئەکادیمایی شەهید بێریتان بوو. فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، پێوانەکانی پاژکی لە کەسێتی خۆیدا بەرجەستە کرد و بناغەی ژیانێکی نوێی بۆخۆی دانا. لەگەڵ ئەمەشدا خۆی بە ئامادە بینی بۆ ئەوەی دەربازی گۆڕەپانی شەڕ لە مەتینا ببێت. لە هەر گۆڕەپانێک شەڕ هەبوایە گەریلا ژیان دەڕۆشتە ئەو گۆڕەپانە. هەرگیز نەدوەستا. دەربازی هەرێمی مەتینا بوو، بوو بە بەشێک لە بەرخۆدانی قارەمانەی مەتینا.
تەنها ئامانجێکی هەبوو، بە دی هێنانی ئازادی گەل و ڕێبەرێتی
گەریلا ژیان کاتێک دەربازی هەرێمی مەتینا بوو، هەموو ئەو گەریلایانەی کە گیانی خۆیان فیدا کرد بوو، هێنایە بیری خۆی و بەڵێنی دا؛ 'تاوەکو ساغ بم لەسەر هێڵی شەهیدان دەبم و بە هەموو هێزمەوە لە دژی داگیرکەران تێبکۆشم'. بەم گوتارە ژیان تاوەکو شەهید بوونی دڵسۆزی خۆی نیشان دا. کاتێک ژیان لە مەتینا بوو، سوپای تورکی داگیرکەر دەستی بە ئۆپراسیۆنی بەرفراوان کرد. گەریلا ژیان لە بەرانبەر ئەم ئۆپراسیۆنەدا بەرخۆدانی ئەنجام دا و دەربازی چیای ئۆرتی بوو. لەوێدا لە کاری تونێلدا ڕۆڵی گرنگی هەبوو. ئەم تونێلانەی بۆ داهاتوویەکی ئازاد وەک بەرهەمێکی مەزن بینی.
لە قەڵای بەرخۆدانی چیای هەکاری بە پێشەنگایەتی فەرماندە نوری یەکتا و ئازیان هەڵوێستێکی ئاپۆیی نیشان درا. داگیرکەران هەموو دەرفەتەکانی خۆیان بەکارهێنا و هێرشەکانیان چڕ کرد. چەکی کیمیایی و هەموو جۆرە چەکێکیان لە بەرانبەر گەریلا بەکارهێنا، بەڵام لەگەڵ هەموو هێرشەکاندا گەریلا بەرخۆدەرەکان گوزرێکی سەختیان لە داگیرکەران دا. لە ساڵی ٢٠٢٣ داگیرکەران ئەم جارە هێرشیان کردە سەر چیای ئۆرتی. گەریلا ژیان و هاوڕێیانی بەرخۆدانێکی مەزنیان نیشاندا. داگیرکەران نەیانتوانی بەرخۆدانی گەریلا لە ئۆرتی بشکێنن، جارێکی دیکە چەکی کیمیایین بەکارهێنا، بەڵام ئەمجارە نەیاتوانی ئەنجام بە دەست بهێنن.
بە پێشەنگایەتی فەرماندە ڕۆستەم و بەرچەم، ژیان و هاوڕێیانی لە تونێلەکان شەڕی شکۆمەند ئەنجام درا. نە برسێتی، نە ماندوێتی بیانوەستێنێت. تەنها یەک ئامانجیان هەبوو؛ بە دی هێنانی ئازادی گەلان و ڕێبەرێتی. گەریلا ژیان لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لەگەڵ هەڤاڵانی بەرچەم ئوموت (سوزان دومان)، ڕۆستەم ئارپیت (ئۆرهان یاقوت)، شاهین نودا (بەدران گۆکدەمیر) و جوان مەنبج (ساڵەح تۆفیقی) شەهید بوون. گەریلا ژیان و هاوڕێیانی بە تێکۆشانیان لە دژی داگیرکەران دڵسۆزی خۆیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و گەلان نیشان دا.