شەهید زیلان لە دەربەندیخان بەبیرهێنرایەوە

لە شاروچکەی دەربەندیخان یادی شەهید زیلان (زەینەب کناجی) کرایەوە و پەیامی دژی داگیرکەری بڵاوکرایەوە.

لەهۆڵی لیزا كافێ‌ لەشارۆچكەی دەربەندیخان ڕێكخراویی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان ٢٦مین ساڵیادی شەهید بوونی شەهید زیلانی بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لەخەڵكی شارەكە کردەوە.

سەرەتایی مەراسیمەكە بەوەستانی خولەکێک بۆ ریزلێنان لە شەهیدان دەستی پێكرد، پاشان بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی شەهید زیلان بۆ ئامادەبووانی مەراسیمەكە نمایش کرا.

بەشداربووانی مەراسسیمەکە رایانگەیاند، یادكردنەوەی شەهید زیلان بەئەركێكی ئەخلاقی و  نیشتیمانی خۆیان دەزانن، چونكە شەهیدبوونی زیلان مانایەكی گەورەی هەیە، ئەویش ئەوەیە پەیامێكی گەورەی بەدوژمنانی گەلەكەمان داوە.

 لە بارەی پەیامی شەهیدبوونی زیلان هەروەها باسی ئەوەکرا کە لەدوای شەهیدبوونی هەڤاڵ زیلان جوڵەیەكی گەورە لەبزافی ڕزگاری خوازی گەلی كورد دروستبوو، بەتایبەت لەجوڵە و ئازادی ژن، ئەوە پێمان دەڵێت: شەهید زیلان ئەگەر لەكردەیەكی خۆكوژیدا چالاكی ئەنجامدابێت، ئێمە ئەوە پێچەوانە دەكەینەوە، بەڵكو كردەیەكی ژیانەوەی دوژمن هەژێنی ئەنجامداوە.

هەروەها باسی ئاماژە بەوەکرا، هەتا زیلانەکان و بەرخۆدانی گەریلا لەچیاكانی كوردستان مابن، هەتا بەرخۆدانی یەپەگە و یەپەژە هەبن، ئەم گەلە خاوەنداری هەیە و دەمانگەیەنێت بەكەناری ئارامی، ئەویش بەیەكڕیزی لەناوخۆی خۆماندا.

ف.ق