سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د: ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان ده‌یان منداڵیان كوشتووه
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د رایگه‌یاند، كه ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان، مین و پاشماوه‌كانی شه‌ڕ له ماوه‌ی ١١ ساڵدا بوونه هۆكاری كوشتنی ده‌یان منداڵ.
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د رایگه‌یاند، كه ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان، مین و پاشماوه‌كانی شه‌ڕ له ماوه‌ی ١١ ساڵدا بوونه هۆكاری كوشتنی ده‌یان منداڵ.
سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د راپۆرتی ، "به‌هۆی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، مین و پاشماوه‌ی شه‌ڕه‌وه پێشێلكاری مافی منداڵان" له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی تاهیر ئه‌لچی راگه‌یاند. سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د نیهاد ئه‌ره‌ن و ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی مافی منداڵان، ئه‌ندامانی وه‌قفی مافی مرۆڤی توركیا (تیهه‌ڤ/ TÎHV)یش له كۆنفراسه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.
سه‌رۆكی سه‌ندیكا نیهاد ئه‌ره‌ن وتی، سیاسه‌تی بهسهربازگهكردن به تایبه‌تی له كوردستان ده‌بنه هۆكاری پێشێلكردنی چه‌ندین مافی مرۆڤ. ئه‌ره‌ن ده‌ستنیشانی كرد كه راپۆته‌كه له باره‌ی ساڵانی ٢٠١١-٢٠٢٢یه و رایگه‌یاند، به تایبه‌تی كه 'قۆناغی چاره‌سه‌ر'كۆتاییهات، له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه پێشێلكاری زیاتر بوون.
ئه‌ره‌ن هه‌روه‌ها وتی، مردن به هۆی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشه‌وه ته‌نیا له شاره‌كانی باكوری كوردستان رووده‌ده‌ن.
ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئۆزله‌م ئه‌نده‌ر و شۆڕش ده‌نیز توغڕوڵیش ئاماره‌كانی راپۆرته‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
به‌پێی راپۆرته‌كه له ماوه‌ی ١١ ساڵدا له شاره‌كانی كوردستان ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی تورك ٢١ منداڵیان كوشتووه، ٢٧ منداڵیش برینداربوون و له هه‌رێمی مارمارهی توركیاش منداڵێك به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش كوژراوه.
ئۆزله‌م ئه‌نده‌ر و شۆڕش ده‌نیز توغڕوڵ باسیان له‌وه‌كرد، كه مردنی منداڵان به تایبه‌تی له كاتی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر شاره‌كانی كوردستان، كاتی به‌رخودانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری زیاتر بوون، له نێوان ساڵانی ٢٠١٦-٢٠١٨ ژماره‌ی مردن و برینداربوون زیاتر بووه.
له راپۆرته‌كه‌دا باسی له‌وه‌كراوه، كه له ماوه‌ی ١١ ساڵدا ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان بوونه هۆكاری مردن و برینداربوونی ٤٩ كه‌س.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، كه له هۆی سیاسه‌تی بهسهربازگهكردن كه له نێوان ساڵانی ٢٠١٦-٢٠١٨ زیاتر بوون، ئه‌و رووداوانه ئه‌نجامدراون.
به‌پێی راپۆرته‌كه له شاره‌كانی كوردستان ٤٥ كه‌س كوژراون، ١٢٦ كه‌سیش برینداربوون، هه‌روه‌ها له ئاكده‌نیز و ئهگهیش ٩ كه‌س برینداربوون و ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كوشتن و برینداركردن به هۆی سیاسه‌ت سزانهدانهوه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری تورك به‌رپرسیارانی ئه‌و كوشتن و برینداركردنانه ده‌پارێزێت.
هـ . ب