شەنیاشار: ئەوانەی چاوپۆشی لە زوڵم دەکەن زاڵمن

چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریی بنەماڵەى شەنیاشار لە ٣٥٦هەمین ڕۆژیدایە و بنەماڵەکە رایانگەیاند، "ئەوانەی چاوپۆشی لە زوڵم دەکەن زاڵمن".

پێش هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پرسوسی رحا، لە رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا، کەسوکار و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یڵدز هێرشیان کردە سەر ئەندامانی بنەماڵەی شەنیاشار و ٣ کەسیان لەو بنەماڵەیە کوشت.

ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی بۆ هێنانەدیی دادپەروەری لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە لەبەردەم دادگای رحا لە چالاکیی ئێشکگریدان. لە بەر ئەوەی لە کۆتایی هەفتەدا دادگا دادەخرێت، بنەماڵەی شەنیاشار لە ماڵەکەى خۆیاندا لە پرسوس درێژە بە چالاکییەکیان دەدەن.

بنەماڵەی شەنیاشار لە ئەژماری خۆیاندا لە مەدیای دیجیتاڵدا بڵاویانکردەوە، "لە وڵاتێکدا، کە دامەزراوەکانی دادگاییکردن سەربەخۆ نین، نەک تەنها دەستگیرکراوەکان، بەڵکو ئازادی و دادپەروەری بۆ هیچ کەس نامێنێت. ئەگەر دادپەروەری نەبێت گوشار لەسەر هەموو کۆمەڵگا دروست دەبێت. ئەوانەی چاوپۆشی لە زوڵم دەکەن زاڵمن".

ژ.ت