شێرکۆ بێکەس لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
شاعیری ناوداری کورد شێرکۆ بێکەس لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.
شاعیری ناوداری کورد شێرکۆ بێکەس لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە.
شاعیری ناوداری کورد شێرکۆ بێکەس لە ١١ هەمین ساڵیادی مردنی لەسەر گۆڕەکەی لە پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی یادکرایەوە، مەراسیمەکە بە مۆسیقا دەستی پێ کرد.
بەشداربووان گوڵیان لەسەر گۆڕی شێرکۆ بێکەس دانا و پەردەیان لەسەر پەیکەرێکی نوێی شاعیرە نەمرەکە لادا. لە یادەکە وتە و مۆسیقا و شیعر و چالاکی هونەری و چالاکی جۆراوجۆر پێشکەش کرا.
چەند شیعرێکی شیرکۆ بێکەس لەلایەن هەڵۆ بێکەسی کوڕی خوێنرایەوە. هەڵۆ ڕایگەیاند لە مانگی ئەیلول مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی دەکرێتەوە.
شاعیری ناوداری کورد شێرکۆ بێکەس لە ٤ ی ئابی ٢٠١٣ بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە نەخۆشخانەیەکی سوید کۆچی دوای کرد. پێش مردنی وەسیەتی کردبوو لە پارکی ئازادی بەخاک بسپێردرێت.