شەڕڤانی قارەمان و پێشەنگ: ڕزگار چاوڕەش

شەهید ڕزگار چاوڕەش کە بە گورزەکانی دوژمنی تێکشکاند، هەموو ئەرکەکانی وەک میلیتانێکی ئاپۆی جێبەجێدەکرد.

ڕزگار چاوڕەش

ڕێبەر ئاپۆ بە تێپەڕبوونی بە ناو ڕۆژئاوا و  کۆبانێدا، مزگێنی شۆڕشی کوردستانی ڕاگەیاند. بناغەکانی پەکەکە لەم خاکە پیرۆزەدا داڕێژرایەوە. دامەزراندی پەکەکە بوو بە جێگەی هیوای گەلە، بۆیە گەلی کورد پەکەکەی لە ئامێزگرت. گەلی کورد بە شۆڕشی کۆبانێ وەڵامی کار و ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆی دایەوە. یەكێک لە ڕۆڵە قارەمانەکانی کۆبانێ رۆنیجان حەمۆ (ڕزگار چاوڕەش) لەم شاری بەرخۆدانە لە دایک بووە. لە نێو بنەماڵە و هۆزێکی وڵاتپارێزیدا گەورەبوو، کە هەڵگری تایبەتمەندی دڵسۆزی بە بەهاکانی کوردایەتی بوو. لەبەر ئەم حەقیقەتەی نێو ژیانی، هەر لە منداڵیەوە ئاشنای پەکەکە بوو. زۆر بە تایبەت کەوتە ژێرکاریگەری تێکۆشانی فیداکارییانەی گەریلاوە کە بۆ ئازادی گەلی کورد هەنگاودەنێنن. لە بنەماڵە و ناسیاوەکانیەوە گوێبیستی داستانە قارەمانێتیەکانی گەریلا دەبوو، لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوادا ئاشنای فکری ڕێبەر ئاپۆ بوو.

رۆنیجان لەوکاتەی کە بینی چەتەکانی داعش هێرش دەکەنە سەر کوردستان، ئیدی بە ئەرکی سەرەکی خۆیزانی کە بەشداری ڕیزەکانی بەرخۆدان ببێت. وەک هەموو گەنجێکی دڵسۆز بە خاک و چاندی خۆی، لەدژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە بڕیاردارییەوە تێکۆشانی دەستپێکرد. گەیشت بەو باوەڕەی کە تێکشکاندی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تێکۆشانێکی پسپۆرانە دەبێت، ئەمەش لە ناو ڕیزەکانی گەریلادا فەراهەم دەبێت.

بەم شێوە ناوی ڕزگار چاوڕەشی بۆخۆی هەڵبژارد و ڕووی لە چیا ئازادەکانی کوردستان کرد. بە خواست و تێگەشتنێکی گەورەوە بەشداری ناو ژیانی گەریلایەتی و چیاکان بوو. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر خۆی بەرەوپێشەوە دەبرد. لەسەر بنەمای فکر و فەلسەی ڕێبەر ئاپۆوە لە ڕووی سەربازی، ڕێکخستن و فەلسەفەوە پەرەی بە خۆی دەدا. بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە لە هەوڵداندابوو بۆ گەشتن بە ئامانجەکانی. ژیانێکی ئاسایی پەسەندە نەکرد، بۆیە لە بۆیە بوو بەجێگەی خۆشویستنی هاوڕێکانی.

تێکۆشانی لە جەنگە قورسەکاندا دەکرد

ڕزگار لە ڕۆژگارێکدا ڕۆشتە چیاکانی کوردستان کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هەموو چەکێکی کیمیاوی و قەدەغەکراو هێرشی دەکرد. ئەم هێرشانە توڕەیی ڕزگاری زیاتر دەکرد. بۆ پاکردنەوەی وڵاتەکەی لە داگیرکاری دەیویست تۆڵەی شەهیدانی لە دوژمن بکاتەوە. بۆیە دەیزانی دەبێت لە گەریلایەتی سەردەمی نوێدا شارەزاببێت و لەسەر ئەم بنەمایە بەشداری پەروەرەردەی پسپۆری سەربازی بوو. لەسەرەتادا بەشداری پەرەوەردەی نیشانە شکێنی بوو، لە ماوەیەکی کەمدا بوو بە نیشانە شکێنێکی پسپۆر، بەڵام هەر لەمەدا نەوەستایەوە بەشداری پەرەوەردەی چەکی قورس بوو، بووە گەریلایەکی پرۆفیشناڵ لەو بوارەدا. دوای وەرگرتنی پەروەردەی سەربازی و فکری، ئیدی ئامادەی لە خۆیدا بینی کە لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بجەنگێت. بەم ئامانجەوە ڕۆشتە هەرێمی شەهید دەلیل زاگرۆسی ڕۆژئاوای زاپ بوو کە شەڕکردن تێدا ئاسان نەبوو.

چەندین جار بەشداری شەڕی دەکر و بەسەرەوەری خۆیەوە لە گۆڕەپانەکاندا دوژمنی تێکدەشکاند. لە هەر گۆڕەپانێکدا بەشداری شەڕی کردبا وەک میلتانێکی ئاپۆی بە بێ کەموکوڕییەوە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد. بۆ ئەوەی تۆڵەی هاوڕێکانی بکاتەوە بە تەواوی لە دژی دەڵەتی تورک چالاکی دەکرد. لە پێناو سەرکەوتندا لە چەندین چالاکیدا دەچووە سەر پێگەکانی دوژمن و تێکی دەشکاندن.

لە کۆتا چالاکی ١٢ی کانوونی دووەمدا بەشداری ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوک بوو. لەگەڵ سەربەخۆبوونی هاوڕێیدا خۆی گەیاند بە ناو حەشارگەکانی دوژمن. لەم چالاکیەکەدا ٦١ داگیرکەر سزادران و ڕزگار چاوڕەش و سەرخۆبوون سەرحەد (سەفا ئالتونای) هاوڕێیدا شەهیدبوون و گەیشتن بە کاروانی نەمران.