هەر هەنگاوێکمان لەم گەشتەماندا لەسەر شوێنەواری بە جێماوی جەنگ بوو. سەرەڕای ئەو زیانانەی، کە بۆمبە قورسەکان بە سروشتیان گەیاندووە، لە سەنگەرەکانیشدا چەک و کەلوپەلی سەربازی بە جێماون و دەبینرێن.
دوای کەمێک لە ڕێپێوانەکەمان و دوورکەوتنەوە لە سەنگەرەکانی گەریلا گەیشتینە ئەو سەنگەرانە، کە سوپای تورک بەجێی هێشتوون. سەرەتا کون و سەنگەرەکانی داگیرکەران دەردەکەون، بەڵام ئاشکرایە، کە لەناکاو کشانەتەوە، بۆیە دەبینرێت، کە تەنیا بە چەقۆ و ساتوور چادر و گونییە پڕ لە گڵەکانیان دڕاندووە.
دوای ئەوەی بەناو کون و سەنگەرە یەکەمەکاندا تێپەڕین و چووینە ناو سەنگەرەکانی تری سوپای تورک، ئەو کاتە دیمەنەکە بەتەواوی ڕوون دەبێتەوە. کەمپەکانی سوپای تورک لە شوێنی خۆیان دا ماونەتەوە، کونەکانی سەربازەکان وەک ناوچەیەکی خۆڵ و خاشاک سەریونلەک سەرنجەکان بۆ خۆی ڕادەکێشت. لێرەدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە، کە سوپای تورک لە ناوچەی کەمپەکەی خۆیدا زۆر ترساوە. زبڵ و خۆڵ و خاشاکەکانیان هەر ناو کون و سەنگەرەکانی خۆیاندایە و نەیانوێراوە لە کون و سەنگەرەکانیان دوور بکەنەوە و زبڵ و خاشاکی خۆیان دوورتر لە خۆیان بشارنەوە، جگە لەوەش دەورووبەری خۆیشیان بە تەل تەنیوە و لە پشت تلەکانیشەوە تەڵەیان داناوە.
دیمەنێکی تر، کە لە سوپای تورک لە ناو کون و سەنگەرەکانیدا لێی بەجێماوە، شوێنەواری بەڵگەی ئەو تاوانانەیە، کە لە دوایین ڕۆژەکاندا هەوڵیانداوە بیانسوتێنن تاوەکو هیچ شوێنەوارێک لە بەڵگەی تاوانەکانیان بە جێ نەمێنێت. لەبەردەم هەر کون و سەنگەرێکی کامپەکەدا ئاگرێکی گەورە کراوەتەوە.
هەروەها زۆر شتی پێکەنیناوی و کۆمیکیش لە کون و سەنگەرەکانی سوپای تورک دا هەیە. بۆ نموونه; لەسەر بەردەکان نیشانەکانی فاشیزمی تورک و وتەی ڕەگەزپەرستانە نووسراون، سەرەڕای دەورگرتنی سەنگەرەکانیان بە تەل و تەڵە و داهۆڵ و مانکەن، بتڵی پلاستیکیشیان داناوە و ئەوانەشیان بۆ ئەوە کردوە، کە گوایە بتوانن گەریلا فریو بدەن و خۆیان لە گورزی گەریلا بپارێزن.
ژ.ت