سەلام عەبدوڵا: تەڤگەری ئازادی ئەڵتەرناتیڤە لە باشوری کوردستان

سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی دەڵیت: تەڤگەری ئازادی پارتیکی ئەڵتەرناتیڤی سیاسی خاوەن پرۆژەیە لە باشوری کوردستان گۆرانێکی فکری دروست دەکات و زهنیەتی دیموکراتێک بونیات دەنێنن.

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان(تەڤگەری ئازادی) کە لە ١٧ تشرینی یەکەم ساڵی ٢٠١٤ لە کاتێک کە داعش هێرشی دەکردە سەر باشوری کوردستان و جیهان لە ژێر هۆشمەندی و پرۆژەی نوێ لە باشوری کوردستان بونیاتنانی خۆی ڕاگەیاند.

لە ١٥ تەمووزی ئەمساڵ تەڤگەری ئازادی سییەمین کۆنگرەی خۆی بە بەشدار هەزار ئەندام لە شاری سلێمانی بە درووشمی( بە پەروردە کردن و ڕێکخستنکردنی کۆمەڵگا، کۆردستانێکی ئازاد و عێراقێکی دیموکراتیک بونیات دەنێن" پێک هێنا.

  لە  کۆنگرەی سیەمین هەر یەک لە سەڵام عەبدوڵا و تارا حوسێن وەک هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان هەڵبژێردران، دەربارەی کار و خەباتی تەڤگەری ئازادی و پرۆژەکانی  وەک ئەنجام نامە لە کۆنگرەی سێەمم بریاریان لەسەر دراوە سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)  بە شێوازێکی فراون نرخاندنی کرد.

" عێراق نەبۆتە خاون خەونێکی عێراقی"

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی سەلام عەبدوڵا لەسەرەتای قسەکانی سەرەنجی ڕاکێشایە سەر کێشە و ئاڵۆزیەکانی عێراق و گوتی:" ماوەیکی زۆر کێشەیەکی سیاسی قوڵ لە عێراق هەیە. ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ڕێشەیکی مێژووی. کاتێک ئێمە بگەرێنەوە بۆ ساڵی ١٩٢٠- ١٩٢١ کاتی دیزاینکردنی عێراق. عێراق ئەوەندەی خەونێکی ئێـمپراڵیزمی ئینگلیزە ئەوەندە خەونێکی عێراقی نیە. ئەو فکرە هەتا ئیستا کاریگەریکەی بەردەوامە".

کێشە سیاسیەکان کاریگەری قوڵیان لەسەر کۆمەڵگا کردوە

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی سەرەنجی ڕاکێشایە سەر دروستکردنی کابینەی نوێ حکومەت  و تیی: زیاتر لە ٧ مانگە هەڵبژاردن کراوە بەڵام تا ئیستا کابینەی حکومەت پێک نەهێراوە، ئەوەش کاریگەری گەورە لەسەر ژیانی کۆمەڵگا دەکات. پارتە سیاسیەکانی عێراق ناتوانن حکومەت دروست بکەن لەسەر بەرژەوەندی کۆمەڵگای عێراقی.

"پەرلەمان کەوتۆتە خزمەتی پارتە سیاسیەکانەوە و نەک کۆمەڵگا"

ناوبراو سەرەنجی ڕاکێشایە سەر دۆخی باشوری کوردستانیش ئاماژەی بەوەکرد  باشوری کوردستانیش کێشەی سیاسی فراونی هەیە، هەرچەندە پەرلەمان ناوەندێکی گرنیگی برایاردانە دەبێت نوێنەرایەتی گەل بکات، بەڵام کەوتۆتە خزمەتی پارتە سیاسیەکان، زیاتر نوینەرایەتی پارتە سیاسیەکان دەکات نەک کۆمەڵگا، لەبەر ئەوە ئەو دۆخە بۆ گەلی باشوری کوردستان هەم گەلی عێراقیش مەترسی دروستکردوە، پەێوندیەکانی حکومەتی هەرێم و ناوەندیش لە دۆخێکی خراپ دایە.

" ئێمە خاوەن پرۆژەین، ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆمان لەو ڕەوشەدا دەزانین"

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی باسکەی بردە سەر پارەتەکەی خۆی و ئاماژەی بەوەکرد ئەوان لەو دۆخە کەوتونتە هەوڵدان بۆ ئەوەی چارەسەر بۆ دۆخەکە پەیدا بکەن وتی:" لەبەر ئەو دۆخانە تەڤگەری ئازادی کەوتۆتە هەوڵدان بۆ ئەوەی بە تەواوەتی خۆی بگەێنەتە کۆمەڵگا و بە پرۆژە ئەڵتەرناتیڤەکانی کێشەکانی باشوری کوردستان و عێراق چارەسەر بکات، لەبەر ئەوە خۆمان بە بەر پرسیار دەزانین لەگەڵ هێزە کوردیەکان، لاینە سیاسیە دیموکراتی خوازەکان بکەوینە هەوڵدان و بەێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی بەرپرسیارەتی خۆمان پێک بێنین و هەوڵی چارەسەری کێشە سیاسیەکان بدەین.

"ژیانێکی دیموکراتیک، کۆمەڵگایەکی خاوەن وشیاری سیاسی ئەمانجمانە"

ئێمە وەک تەڤگەری دەمانەوێت لە باشوری کوردستان ژیانێکی دیموکراتیک و کۆمەڵگایکی خاوەن وشیاری سیاسی بونیات بنین، هاوکات ئامانجامە کە کۆمەڵگای باشوری کوردستان پێشنگایەتی بکات بۆ عێراقێکی دیموکراتیک. لەسەر ئەو بنەمایە هەوڵەکەنمان دەخەینە گەر لە ناو کۆمەڵگادا بۆ ئەوەی پرۆژەکانمان بگەینیە کۆمەڵگا و کۆمەڵگایکی خاوەن وشیاری سیاسی قوڵ بونیار بنێن.

"  تەڤگەری ئازدی ئەڵتەرناتیڤە"

دەربارەی فەرقی نێوان پارەتەکی و پارەتەکانی تر سەلام عەبدوڵا وتی:" تەڤگەری ئازادی سیستەمە، سیستەمی کۆمەڵگایکی سیاسیە نەک پارتێکی سیاسی کلاسیک، تەڤگەری سیاسی ئەلتەرناتیڤە. ئێمە دەمانەوێت ببینە چارەسەر بۆ ئەوە کێشانەی لە ناو کۆمەڵگە هەن لەو بوارە خاوەن ڕۆڵی خۆمان بین، هاوکات دەمانەوێت دەربارەی هۆشیاری سیاسی کۆمەڵگا  پەروردە بکەین و کۆمەڵگایەکی سیاسی هۆشیار بونیار بنێن، چونکە ئەگەر زهنیتەیكی دیموکراتیک لە کۆمەڵگا نەبێت، ئەوە گۆرانکارێکی دیموکراتیکیش نابێت.

پێکەوە ژیان بەهێزتر دەکەین"

یەکێکی تر لەو پرۆژانەی کەدەمانەوێت کاری لەسەر بکەین ئەوەیە، کە زۆر جار دەوڵەمەندی باشوری کوردستان لە بواری پێکهاتە، ئاین و باوەر وەک کێشە چاوی لێكەراوە، بەپێچەوانەوە ئێمە دەمانەوێت بە پەروردە کردنی تاک کۆمەڵگا ئەو پێكەوە ژیانی و ئاینیە کە لە باشوری کوردستان و عێراق هەیە بە هێزتری بکەین و بێکەنە بنەمای بونیاتنانی کۆمەڵگایەکی دێموکراتیک.

"ئەگەر لاینە سیاسیەکان ئەرکی خۆیان پێک نەهێن، نابێی ئاستەنگی بۆ پرۆژەی ئێمە دروست بکەن"

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی سەرنجی ڕاكێشایە سەر ئەو ئاستنگەیانەی کە لە پێش پارەتەکەی هەن وتی:" هەرچەندە ئاستەنگی لە پێشمان هەبن بەڵام ئێـمە بەردەوام  دەبین لەسەر پێک هێنانی پرۆژەکانی خۆمان، وتیشی ئێمە نیتەیكی پاکمان هەیە بۆ خزمەت کردنی کۆەمڵگا بۆ هیچ ئاستنگەیک ڕامان ناگرێت لە خزمەتکردنی گەلەکەمان، ناوبراو سەرەنجی ڕاکێشایە سەر یەکێتی  و یەکریزی و وتی:" دەبێت هیچ ئاستنگیک بۆ پارەتەکامن دروست نەکرێت، بەپێچەوانەوە دەبێت ئێمە بە یەکێتی و یەک ڕیزیەوە کار بکەین، چونکە ئەگەر ئێمە یەکێتی و یەک ڕێزی خۆمان نەپارێزن ناتوانین گۆرانکاریکی گەورە بکەین، بە پێچەوانە ئەگەر لاینە سیاسیەکان نەینە ناو یەکێتی و یەکریزی و ئەرکی خۆیان پێک نەهێن نابێت ئاستەنگی بۆ پرۆژەی ئێمە دروست بکەن."

"لە دژی داگیرکاری بێ دەنگ نابین"

لە کۆتای قسەکانی ناوبراو جەختی لەوە کردەوە ئەوان هیچ کاتێک لەبەرامبەر داگیرکاری تورکیا هەموو داگیرکەریک لەسەر خاکی باشوری کوردستان بێ هەڵوێست نابن و بە هەموو شێوەیک دژی داگیرکارین داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقیش دەکەن خاوەن ڕۆڵ هەڵوێست بن.

ف.ق