سلێمانی: ژنانی تێکۆشەر لەسەر دیوارەکانی شار وێنەی ژنانی شەهیدیان نەخشاند
ژنانی گەنجی تێکۆشەر وێنەی ئەو ژنە شەهیدە پێشەنگانەیان لەسەر دیوارەکان نەخشاند کە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورک و بەدەستی پیاوانەوە شەهید بوون.
ژنانی گەنجی تێکۆشەر وێنەی ئەو ژنە شەهیدە پێشەنگانەیان لەسەر دیوارەکان نەخشاند کە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورک و بەدەستی پیاوانەوە شەهید بوون.
ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی بە دروشمی "ئێمە دەڵێین نا" و لە چوارچێوەی چالاکیەکانی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان وێنەی ئەو ژنە پێشەنگە شەهیدانەیان نەخشاند کە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هۆشمەندیی پیاوسالاری شەهید بوون.
ژنانی گەنجی تێکۆشەر رایدەگەیێنن کە ئەم چالاکیەیان پێشکەش دەکەن بە رۆحی ئەو ژنانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بە دەستی پیاوانەوە شەهید بوون.
ز.ش