سەربازانی داگیرکەری تورک لە خۆزات دارستانەکان دەسووتێنن

لە خۆزاتی دەرسیم سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر تەقەیان کرد و لە ئەنجامدا لە دارستانەکان ئاگر کەوتەوە.

لە گوندی دەرەکوی و گەدیکلەری ناوچەی خۆزاتی دەرسیم دوێنی نیەورۆ لە دارستانەکان ئاگر کەوتەوە و ئاگرەکە بەردەوامە.

بەپێی زانیاریەکان دوێنێ نیوەڕۆ سەربازەکانی داگیرکەری تورک بە هەلیکۆپتەر تەقەیان کردووە و بەو هۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە.

راگەیەنرا دانیشتوانی ناوچەکە هەوڵیانداوە ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام بە بیانوری 'هەرێمی سەربازی تایبەت' رێگریان لێکراوە.

ئاگری دارستانەکان بەردەوامە.

ف.ق