سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ژمارەیەک بەڵگەنامەی لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە خاکی هەریمی کوردستان بڵاوکردەوە.
ئەو پەرلەمانتارە لەو بەڵگانەیدا کە بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بە سەردانی دوو پسپۆڕی چەکی کیمیایی بۆ هەریمی کوردستان کردووە کە هەوڵیانداوە لێکۆڵینەوە لە بەکارهێننی ئەو چەکانە بکەن، بەڵام لەلایەن پەدەکەوە رێگریان لێکراوە.
بە گوێرەی بەڵگەکانیی، سۆران عومەر رونیشیکردووەتەوە، دەوڵەتی تورک چۆن چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکان بەکار هێناوە و دوو مانگ لەمەوبەریش بە نوسراوی فەرمی داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە لیژنەیەک بۆ بەدواداچونی ئەو بابەتە دروست بکات.
سۆران عومەر راشیگەیاند: لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەهەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە و پێشکەشکردنی راپۆرتی دوو پسپۆڕی ئەڵمانی و سویسری لەوبارەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای ليکۆڵینەوە و بەدواداچون لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات.
ف.ق