سەڤاڵ گوڵمەز هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد دەستگیرکرا

سەڤاڵ گوڵمەز هاوسەرۆکی دەبەپەی شاری ئامەد لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.

پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی سەڤاڵ گۆڵمەز هاوسەرۆکی دەبەپە شاری  ئامەد و دەستگیریانکرد.

پۆلیسی تورک لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە ئامەد، رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەم هەڵیانکوتایە سەر بینای رێکخستنی بەدەپە لە شاری ئامەد. پۆلیس بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر بیناکەیان پشکنی. دەستیان بەسەر گۆڤار، ڕۆژنامە، کتێبەکان و ئاڵای تەژا لە ناو بیناکەدا گرت.

لە هەمان کاتدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی گوڵمەز و ماڵەکەیان پشکنی بوو.

گوڵمەز بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە قەرەنتینەدا بوو و دوای تەواوبوونی ماوەی قەرەنتینەکەى، ئەم بەیانییە دەیسانەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەى و دەستگیریان کرد. گوڵمەز لەلایەن پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکەوە براوە بۆ بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی شارەکە.

ژ.ت