سوپای تورک دارستانەکانی ئۆمەریانی مێردینی سووتاند

سوپای داگیرکەری تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سێ هەرێمی عومەریان لە مێردین دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد و ئاگریان لە دارستانەکان بەردا و رێگە نادرێت بکوژێنرێتەوە.

سوپای داگیرکەری تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سێ هەرێمی عومەریان لە مێردین  بە پشتگیری هەلیکۆپتەرەکان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد و ئاگریان لە دارستانەکان بەردا و قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا.

لە گۆڕەپانی ئۆپەراسیۆنەکە هەلیکۆپتەرەکان دەستیان بە بۆردومان کرد. بەوهۆیەوە ئاگر کەوتەوە و ئاگرەکە لەنێوان گوندەکانی تالات، چالێ و کوریکستیلیل بەردەوامە.

راگەیەنرا هەم ئاگرەکە و هەم ئۆپەراسیۆن بەردەوامە و رێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە نادرێت.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری دارستانەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە چوونە ناوچەکە، بەڵام بە بیانوی 'پاراستنی گیانی تیمەکە' رێگریان لێکرا.

لەگەڵ ئەوەی رێگری دەکرێت، بەڵام گوندنشینانی چالێ هەوڵ دەدەن ئاگرەکە بکوژێننەوە.

ف.ق