سوپای تورک لە دێرسیم ئاگری بەرداوەتە دارستانەکان و دەوڵەتیش کوژاندنەوەی ئاگرەکەى قەدەغە کردووە

سوپای تورک ماوەى ٥ رۆژە ئاگری بەرداوەتە دارستانەکانی ناوچەى خۆزاتی دێرسیم و پارێزگاری دەوڵەتی تورکیش لە دێرسیم کوژاندنەوەى ئاگرەکەى لە هاووڵاتییان قەدەغە کردووە و رێگا نادەن کەس ئاگرەکە بکوژێنێتەوە.

سوپای تورکی داگیرکەر لە ٣٠ی تەممووزدا لە ناوچەى خۆزاتی دێرسیم دەستی بە ئۆپراسیۆن کردبوو و لەو ئۆپراسیۆنەدا ئاگری بەردایە دارستانەکانی ناوچەکە و ماوەى ٥ رۆژە ئاگرەکە بەردەوامە.

نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی هەوڵیاندا بڕۆن بۆ ناوچەکە و ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە دێرسیم رایگەیاند، رۆیشتن بۆ دارستانەکە قەدەغەیە و بەهۆی ئەو قەدەغەکارییەوە رێگرییان لێکرا بڕۆن ئاگری دارستانەکە بکوژێننەوە.

پارێزگاری دەوڵەتی تورک هاتوچۆکردن و رۆیشتن بۆ دارستانەکانی ناوەندی دێرسیم و ناوچەکانی خۆزات، ئۆڤاجک، پلومور، نازمییە و مازگرت تاوەکو ١ی ئەیلول قەدەغە کردووە.

ژ.ت