سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لەبارەی سەردانی ئیبراهیم رەئیسی بۆ سنە رایگەیاند، هاتنی رەئیسی بۆ کوردستان پاش ئەوەی دەستی بە خوێنی گەلەکەمان سوورە، کارێکی بێشەرمانە و رووقایمانەیە، ئەمەش تەنیا لە بکوژێکی وەک رەئیسی دەوەشێتەوە.
موعینی راشیگەیاندووە: "گەلەکەمان دەبێت بە مانگرتن و بە چۆڵی هێشتنەوەی سەرجەم رێگە و بانەکان، هەڵوێستی روون و راشکاوی خۆی خۆی بە رژێم نیشان بدات: نامانەوێت روخسارتان ببینین!".
سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پەژاک لە هەژماری خۆی لە تویتەر لە بارەی سەردانی ئیبراهیم رەئیسی بۆ سنە نوسیویەتی: "هاتنی رەئیسی بۆ کوردستان پاش ئەو هەموو تاوانە و سووربوونی دەستی بە خوێنی گەلەکەمان، بێشەرمی و رووقایمییە، ئەمەش تەنیا لە خوێنژڕێژێکی وەک رەئیسی دەوەشێتەوە! گەلەکەمان دەبێت بە مانگرتن و چۆڵکردنی سەرجەم شەقام و رێگەوبانەکان، هەڵوێستی راشکاو و روونی خۆی بە رژێم نیشان بدات: نامانەوێت روو و روخستارتان ببینین!".
هـ . ب