سەیرانگای ئامێدی بە پشتیوانی پەدەکە بووە بە بنکە و بارەگای سوپای تورک
دەوڵەتی تورک دەیەوێت خۆی لە مۆتەکەی زاپ ڕزگارکات. لە گۆڕەپانی بەرێ سلێ لە ڕۆژهەڵاتی ئامێدی کە شوێنێکی ستراتیژییە، دەوڵەتی تورک دەستی بە دانان و جێگیرکردنی مۆڵگەی کۆنکرێتی کردووە.
دەوڵەتی تورک دەیەوێت خۆی لە مۆتەکەی زاپ ڕزگارکات. لە گۆڕەپانی بەرێ سلێ لە ڕۆژهەڵاتی ئامێدی کە شوێنێکی ستراتیژییە، دەوڵەتی تورک دەستی بە دانان و جێگیرکردنی مۆڵگەی کۆنکرێتی کردووە.
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بە هاوکارییەکانی پەدەکە و ڕێگەپێدانی دەوڵەتی عێراق لەسەر باشووری کوردستان بەردەوامە. پەیوەست بە ڕۆڵی هاوکاریکردنی پەدەکە بۆ سوپای تورک هەموو ڕۆژێک زانیاری نوێ ئاشکرا دەبێت. ئەمجارە زانیارییەکە لە هەرێمی بادینانەوەیە.
لە گۆڕەپانی بەرێ سلێ لە ڕۆژهەڵاتی شاری ئامێدی کە ناوچەیەکەی گەشتیارییە، دەوڵەتی تورک بارەگای بە دیواری کۆنکرێتی درووستەکات. لە بنەڕەتدا ئێرە پارکە و بە ناوی پارکی ئامێدی دەناسرێتەوە. سنوری ئەم پارەکەش لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی زێرەڤانی دایە، کە وەک هێزی تایبەتی پەدەکە دەناسرێتەوە.
شاخی ئامێدی لە ڕۆژئاوای زاپە. لە نێو ئەم چوارساڵەی کۆتاییدا کە هێرش و داگیرکارییەکان بە شێوەیەکی سەخت تێیدا بەردەوامە، شاخی ئامێدی شاهیدحاڵی بەرخۆدانە داستانییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستاری کرد. وەکو قەڵایەکی بەهێز لە پێش داگیرکاری وەستایەوە. سوپای دەوڵەتی تورک لەم دەڤەرەدا زیانی زۆری بەرکەوتووە و ئێستاش ئەو زیانانە بەردەوامە. بە تایبەتی لە چالاکییە ئاسمانییەکانی یەکینەکانی شەهید ئاخین موش و شەهید دۆغان زناردا لە هاوین گورزی کوشندە بەر دووژمن کەوت. وێڕای بەسزاگەیاندی چەندین سەربازی سوپای دەوڵەتی تورک، فەرماندە بە پلەی لیوا و چەندینی دیکەی پلە باڵای بە سزاگەیاندراون. چەقینی سوپای تورک بەم شێوەیە دەرخەری ئەوەیە کە ئەو هێرشانە ترس و هەڕەشەیەکی زۆری لەسەرییان دروستکردووە.
ئەم گۆڕەپانە کە تاوەکو ئێستا لە لایەن خەڵکی هەرێمەکەوە وەک 'سەیرانگا' دەناسرایەوە و شوێنی سەیران و گەشتی هاوڵاتییان بوو، لە ئێستادا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە گۆڕدراوە بۆ بارەگایەکی سەربازی. ئەمەش ڕوویەکی دیکەی قێزەونی شەڕی داگیرکاری سوپای تورک لەسەر خاکی باشووری کوردستان دەردەخات.
ئەو نۆکەرەی تەندەری دروستکردنی بارەگای پارکی ئامێدی وەرگرتووە، نۆکەرێکی ئامەدییە بە ناوی سولەیمان ئۆدەباشی. ئەم کۆمپانیا نۆکەرییە کە وەک کۆمپانیانی ئەنۆنیم دەناسرێتەوە، تەندەری بارەگای سەربازی لە هەرێمەکە وەرگرتووە و مۆڵگەی سەربازی بۆ سوپای تورک درووستەکات. ڕوونبووەتەوە ئەم کۆمپانیاییە لەلایەن سوپاوە بەکاردەهێنرێت و پارێزگاری لێ دەکرێت. دەگوترێت بەرزی هەریەک لەو دیوارە کۆنکرێتیانە ٢ مەترە و کێشییان ٩ تەنە.
دەوڵەتی تورک بۆ خۆ ڕزگارکردنی لە سەندرۆمی زاپ و چەقینی سوپاکەی ڕووی کردووەتە ئەم سەنگەرانە. لە ڕێگەی ئەم جۆرە مۆڵگە کۆنکرێتییانەوە هەوڵدەدات خۆی لە گورزی زەمینی و ئاسمانی بە دووربگرێت. چالاکیە بەردەوامەکانی گەریلا لە ناوچەکەدا ئەوەمان پێدەڵێن ئەم جۆرە کارانە نابێتە دەرمانی دەردی شکستەکانی داگیرکەران و سەندرۆمی زاپ لە ناو دەروونی سوپایی داگیرکەردا بووە بە مۆتەکەیەک.