سزای ٦ ساڵی زیندانی بەسەر پارێزەرێکی باکوری کوردستاندا سەپێنرا

سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ بەسەر پارێزەر روشەن سەیدائۆغلۆدا سەپێنرا.

دانیشتنی دۆزی لێپرسینەوەی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە) لەبارەیی پارێزەر روشەن سەیدائۆغلۆ بە بیانەی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' لە ٨مین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو.

سەیدائۆغلۆ لەگەڵ پارێزەرانی بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد. سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، بەڕێوەبەر و ئەندامانی کۆمەڵەی یاساناسانی ئازادیخوازیش لە هۆڵی دادگا ئامادە بوون.

دادگای تورک سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگی بە بیانوی ئەندامێتی رێکخستن بەسەر سەیدائۆغلۆدا سەپاند.

ف.ق