سزای ٩ ساڵ زیندان بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگدا بڕایەوە

٩ ساڵ سزای زیندان بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محەمەد سدیق ئاکشدا سەپێندرا، کە قەیوم لە شوێنەکەی دانرا.

وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک لە ٣ ی حوزەیراندا هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محەمەد سدیق ئاکشی لە ئەرکەکەی دوورخستەوە لە شوێنی ئەو قەیومی دانا.

بە بانگەشەی "هەرچەندە ئەندامی رێکخستنیش نەبێت لە سەر ناوی رێکخستن تاوانی کردووە" و "بەرهەڵستی یاسای کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی کردووە" دۆسیە لە دژی ئاکش کرابووەوە.

دانیشتنی دۆزەکە ئەمڕۆ لە دادگای سزا قورسەکانی جۆلەمێرگ بەڕێوەچوو. دادگا بە گشتی سزای ٩ ساڵ زیندانی بۆ ئاکش بڕییەوە.