تاقانەی چوار شەهید: بەشداری لە کەمپینی 'دادپەروەری بۆ کورد' بکەن

سێوان کاکەمەند خوشکێکی تاقانەی چوار برای شەهیدە، داوا لە هاووڵاتیان دەکات بەشداری لە کەمپینی'دادپەروەری بۆ کورد' بکەن، کە کەمپەینێکی جیهانییە بۆ دەرهێنانی ناوی (پەکەکە) لە "لیستی تیرۆر"دا.

سێوان کاکەمەند قادر ژنێکی بەتەمەنە و خوشکی تاقانەی چوار برای شەهیدە، خوشکی ئەو شەهیدانە لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ەوە جەختی لەسەر پیرۆزیی ڕێبازی پەکەکە کردەوە لەپێناو ئازادیی گەلی کورد و کوردستان دا و داوای لە تەواوی هاووڵاتیان کرد بە ئەرکی خۆیان هەستن و بەشداری بکەن لە کەمپینی 'دادپەروەری بۆ کورد'.

پەکەکە بەرگری لە هەرچوار پارچەی کوردستان دەکات

سێوان کاکەمەند قادر خوشکی چوار شەهید، سەبارەت بە رێبازی تێکۆشانی پەکەکە ووتی: "من تاقانەی چوار برای شەهیدم، کە هەرچواریان لە پێناو ئازادیی کوردستان دا شەهید بوون، پەکەکە بزوتنەوەیەکی ئازادیخوازی پاکە و هیچ کات خیانەتی لەگەل و نیشتمان نەکردووە و هەمیشە کچان و کوڕانی پەکەکە قارەمانانە و دڵسۆزانا بەرگرییان لە گەل و نیشتمان کردووە و چاویان لە خاکی کەس نەبووە و پەکەکە بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان بێ جیاوازی تێدەکۆشێت".

بە قارەمانیەتی پەکەکە توانرا کەرکوک لە هێرشی تیرۆرستانی داعش بپارێزرێت

 هەروەها سێوان کاکەمەند ووتیشی: "ئێمە ماوەی سەدەیەکە لەشاری کەرکوک نیشتەجێین، بەردەوام ئەم شارە لەژێر هەڕەشەی دوژمنان دا بووە، لە ساڵی ٢٠١٦دا کاتێک ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لەناوچە عەرەب نشینەکانی باشوری کەرکوکەوە هێرشێک بەرفراونی دەستپێکرد بۆ داگیرکردنی کەرکوک، لەو هێرشەدا شەڕێکی سەخت ڕوویدا، کە تیدا گەریلاکانی پەکەکە و هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی نشتیمانی کوردستان قارەمانانە بەرگرییان لە کەرکوک کرد، کە لەو شەڕەدا ٢٠٠ پێشمەرگە شەهید بوون و چەندین فەرماندەی وەکو لیوا شیرکۆ شەهیدبوون لە کەرکوک، بە قارەمانیەتی گەریلاکانی پەکەکە و پێشمەرگەکانی یەکێتی توانرا کەرکوک لەهیرشی تیرۆرستان ڕزگاربکرێت".

دەوڵەتی داگیرکەر تیرۆرستە

دەربارەی داگیرکەرانی کوردستان ناوبرا ووتی: " ئەو دەوڵەتە داگیرکەرانە، کە پەکەکە و بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان بە تیرۆرست ناودەبەن، ئەوانە خۆیان تیرۆرستن، کە بەردەوام هەوڵدەدەن لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە بە کۆمەڵکوژی گەلی کورد لەناوببەن، ئەو دەوڵەتانە تیرۆری دەوڵەت بەڕیوەدەبەن و خۆیان تیرۆرست نەک پەکەکە".

داوا لە هاووڵاتیان دەکەم بەشداربن لە کەمپینی 'دادپەروەری بۆ کورد'

لە کۆتایدا سێوان کاکەمەند قادر ووتی: " لەئیستادا کەمپینێک هەیە بەناوی (دادپەروەری بۆ کورد) کە تیدا هەڵمەتێکی واژو کۆکردنەوەی دەستیپێکردووە بۆ دەرخستنی ناوی پەکەکە لە لیستی بەناو "تیرۆر"، منیش وەکو خوشکێکی تاقانەی چوار برای شەهید، پشتیوانی لەو کەمپینە دەکەم و داوا لە هاووڵاتیان دەکەم بەشداربن لە کەمپینی (دادپەروەری بۆ کورد) بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی بەناو تیرۆر".

کەمپەینی 'دادپەروەری بۆ کورد' لەسەرتارسەری جیهان بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" بەڕێوەدەچێت. ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکان، سیاسەتمەداران، پەرلەمانتاران، ئەکادیمییەکان، رۆشنبیران، رۆژنامەنووسان، ژینگەپارێزان و .... هتد بەشدارییان لە کەمپەینەکەدا کردووە.

ژ.ت