تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە برۆکسل دادگایی دەکرێن

دادگای گەل کە لە ٥-٦ی شوبات لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت، تێدا تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی دەوڵەتی تورک کە لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامیداوە، دادگایی دەکرێن.

لە سوریا، دوای ڕووخانی ڕژێمی ٦١ ساڵەی بەعس، نادیاربوونی ڕەوشی ناوچەکەدا بەردەوامە. لە کاتێکدا زلهێزە ناوچەیی و جیهانییەکان باسی سووریای نوێ دەکەن، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەست پێکرد. دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە نادیار بوون و بۆشایی ناوچەکە بە دەرفەتێک دەبینێت، لە ڕێگەی چەتەکانیەوە تل ڕفعەت و منبجی داگیر کرد. لە ناوچە داگیرکراوەکاندا شەڕ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات. هەروەها هاوڵاتی مەدەنی دەڕفێندرێن و دەستدرێژی دەکرێتە سەریان و کۆمەڵکوژ ئەنجام دەدەن.

سەرەتا لەگەڵ داعش، پاشان لەگەڵ چەتەکانی سوپای نیشتمانی، هێرشەکان بەردەوام دەکات

ئەمە یەکەمجار نییە دەوڵەتی تورک لە ناوچەکە تاوان ئەنجام دەدات. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە لە شۆڕشی ڕۆژئاواوە لە ڕێگەی چەتەکانی داعشەوە دەستی پێکرد و هەتا ئێستا بەردەوامی هەیە. دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی چەتەکانیەوە جار جار هێرشی داگیرکاری لە ئاسمان و زەوینەوە بۆسەر خۆبەڕێوەبەری ئەنجام دەدات و هەوڵی لەناوبردنی شۆڕشی گەلانی هەرێمەکەی داوە. لە ئەنجامی بەرخۆدانی مێژوویی هێزەکانی یەپەژە/یەپەگە، چەتەکانی داعش تێکشکاون. بەڵام دەوڵەتی تورک بەڕێگەی چەتەکانی SNAکە لە پاشماوەکانی داعش پێکهاتوون درێژە بە هێرشەکانی دەدات. بەمەش ڕازی نەبوو، گرێ سپی و سەرێکانی و عەفرینی داگیرکرد. ئەم ناوچانەی خستەسەر پارێزگاکانی کیلیس و ئورفا. دەوڵەتی تورک هەتا ئێستاش لەو ناوچە داگیرکراوانەدا تاوانی مرۆیی ئەنجام دەدات. هەرچەندە ئەم تاوانانەی دەوڵەتی تورک بەڵگەدار و پشتڕاست کراونەتەوە، بەڵام دامەزراوە جیهانییە پەیوەندیدارەکان ئەو ڕاستییەیان لەبەر چاو نەگرتووە و هیچ سزایەکیان بەسەر دەوڵەتی تورکدا نەسەپاندووە.

لە برۆکسل دادگای گەل بەرێوە دەچێت

لەسەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە ٥٠٦ی شوبات لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا، لە زانکۆی ئازادی بروکسل (زانکۆی ئازادی بروکسل - ULB) لە دادگای گەلی ڕۆژئاوا دادگایی بەڕێوە دەچێت. دانیشتنەکە لە هۆڵی شانۆی Aula QA زانکۆکە بەڕێوەدەچێت. پارێزەران و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ کە لەبواری تاوانە نێونەتەوەییەکان کار دەکەن بانگهێشتی دانیشتنەکە کراون.

ئەم دادگایە لەلایەن کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئەنجومەنی دیمۆکراسی و مافی نێونەتەوەیی و ئەو پارێزەرانەی کە بەدوادا چوونیان بۆ تاوانەکانی دەوڵەتی تورک کردووە و پارێزەرانی مافی ژنان و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پشتیوانی دەکرێت.

'هێرشەکان ئاشتی و ئارامی ناوچەکە بە ئامانج دەگرن'

هەروەها لە بانگهێشتنامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە گەلی کورد، عەرەب، ئێزیدی و مەسیحی دانیشتووانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریان. ئەوان بە پێی پێوانی دیموکراتیک لەسەر بنەمای پێکەوە ژیانی هەموو گەلان، پێکهاتە کولتووری و دادپەروەرییەکان پێکەوە دەژین. لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە مۆدێلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە تایبەت لە دوای ساڵی ٢٠١٨ بووەتە ئامانجی هێرشە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی SNA و ئاماژە بەوە کراوە کە بە هۆی ئەو هێرشانەوە دۆخی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە کەوتووتە مەترسیەوە.

تاوانەکانی دەوڵەتی تورک

لە بانگهێشتنامەکەدا ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک کە ئامادە کراوە و دادگا لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکات وەهایە:

- کوشتنی بەئەنقەستی خەڵکی مەدەنی

- بە ئامانج گرتنی ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەداران و تیرۆرکردنیان.

- بەئامانجکردنی ژێرخانی و خەڵکی مەدەنی کە گرێدراوبوونی ژیانی هاوڵاتیانە وەک. (قوتابخانە، نەخۆشخانە، کارەبا، گاز، نەوت و سەرچاوەکانی ئاو.

- بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو (بەکار هێنانی فسفۆری سپی لە هێرشە داگیرکاریەکاندا).

- ئەشکەنجەدان و کردەوەی نامرۆڤانە.

- ڕفاندن و خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ هاوڵاتیانی ناوچەکە.

- جیاکاری و گۆشەگیری سیستماتیکی دژ بە کوردان.

- ئاوارەکردنی زۆرەملێ (لە عەفرین، سەرێکانی و ناوچەکانی تر).

- چەوساندنەوەی سیستماتیک، کوشتن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان.

- بەئامانج کردنی ژنانی پێشەنگ و داکۆکیکارانی مافی ژنان بەمەبەستی تێکدانی پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکان.

- لەناوبردنی شوێنە پیرۆزەکان و میراتی کولتووری ئێزیدییەکان.

بانگهێشتنامەکە لەلایەن مەدیا عەبداح لە سەنتەری ئەوروپا بۆ لێکۆڵینەوە و پاراستنی مافەکانی ژنان، هایک گایسوید لە MAF-DAD و جەرەن ئۆیسال لە ELDH واژۆی لەسەر کراوە.

پرۆگرامەکانی دادگا:

ڕۆژی یەکەم: ٥ی شوباتی ٢٠٢٥

کاتژمێر ٠٩:٠٠- ٠٩:٣٠: تۆمارکردنی ناو و دانیشتنی سەرەتایی

٩:٣٠-٩:٤٥: ناساندنی ئەندامانی دادگا

٩:٤٥-١٠١٥: لێدوانی کردنەوەی داواکاری گشتی

١٠:١٥- ١٢:٣٠: یەکەم دانیشتنی دۆسیەکە

١:٣٠-١٣: دانیشتنی دووەمی دۆسیەکە

کاتژمێر ١٥:١٥- ١٧:٥٠: دانیشتنی سێیەمی دۆسیەکە

ڕۆژی دووەم: ٦ی شوباتی ٢٠٢٥

کاتژمێر ٠٩:٠٠- ٠٩:٣٠: ئامادەکاری بۆ ڕۆژی دووەم

٦:٣٠-١٠:٣٠: دانیشتنی چوارەم (سەبارەت بە تاوانەکان)

 ١٠:٥٠- ١٢:٣٠: دانیشتنی پێنجەمی دۆسیەکە

١:٣٠-١٣:٣٠: دانیشتنی شەشەمی دۆسیەکە

١٥:٠٠- ١٥:٣٠: لێدوانی کۆتایی داواکاری گشتی

١٥:٣٠- ١٦:٠٠: وڵامدانەوە و شیکاری یاسایی لە چوارچێوەی یاسای تورکیا

کاتژمێر ١٦:٠٠- ١٧:٣٠: دانیشتنەکانی دادگا

کاتژمێر ١٧:٣٠- ١٨:٠٠: ئەنجامە سەرەتاییەکان