تاژێ: خۆسەری قبوڵ نەکرێت واتای بەجینوسایدناساندن نییە

بە پێشەنگایەتی تاژێ لە ناوەندی شەنگال کە وەک شەنگالی کۆن دەزانرێت، بە بەشداری سەدان ژن رێپێوانێک بۆ ناساندنی خوسەری شەنگال و دژی فەرمان ئەنجامدرا. لە رێپێوانەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە پێویستە رێز لە ئیرادەی شەنگال بگیرێت و فەرمانەکە وەک جینوساید بناسرێت.

رێپێوانەکە بە کۆبونەوەی ژنانی ئێزدی لە هەموو ناوچەکانی شەنگال لە شەنگالی کۆن دەستیپێکرد.

رێپێوانەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدخانە (تاژێ) ئەنجامدرا. لە رێپێوانەکەدا پانکارتی 'یەکێتی و تێکۆشانی ژنان رێگری لە فەرمانی نوێ دەکات ' و ' بمرێت خیانەت' بەرزکرانەوە و هەروەها ئاڵای یەبەشە و یەژەشە بەرزکرانەوە و بێوەستان دروشمی داواکاری بۆ ستاتۆ و خۆسەری شەنگال وترایەوە.

دایکێک بە ناوی ئەمشێ خرمیش عەلی لە رێپێوانەکەدا قسەی کرد کە لەدژی فەرمانەکە کۆبونەوەتەوە و وتی، "دیمەنی فەرمانەکە تاوەکو ئێستا لەبەرچاوی ئێمەیە، تاوەکو بمێنن لەبیری ناکەن. ئێمە مافی خۆمان دەوێ. داوای ئازادکردنی کچ و ژنانی ئێزدی دەکەین. داوا دەکەین کە ئەوانەی دەستیان لە فەرمانەکەدا هەیە دادگاییبکرێن. هەموو ساڵێک بە نزیکبونەوەی ٣ی ئاب جارێکی دیکە فەرمانمان بەسەردادەهێنرێت."

لە رێپێوانەکەدا داواکاری خۆسەری شەنگال دەکرێت و بانگەوازی بۆ بەجینوسایدناسانی فەرمانەکە کرا و داواکرا ژنانی ئێزدی ئازاد بکرێن.

ژنان لە رێپێوانەکەدا باسی ئەوەیان کرد، تاوەکو ژنانی ئێزدی ئازاد نەکرێن، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت.

ف.ق