تەفگەری ئازادی: "پێویستە خەباتی ئاشتی و دیموکراسی لە کەرکوک پتەوتر بکەین"
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی سەردانێکی ڕێکخست بۆسەر گڵکۆی شەهیدان لەشارەکە، لەسەردانەکەیاندا پەیمانیان دووپات کردەوە.
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی سەردانێکی ڕێکخست بۆسەر گڵکۆی شەهیدان لەشارەکە، لەسەردانەکەیاندا پەیمانیان دووپات کردەوە.
ئێوارەی ئەمرۆ هەینی کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە رۆژی عارفەدا وەکو نەریتێکی کۆمەڵایەتی و ئاینی کۆمەڵگای باشور و کۆمەڵگای ئیسلامی، خەلکی سەردانی گۆری کەسوکاریان دەکەن، تەڤگەری ئازادیش لە کەرکوک بەهاوکاری ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوای کوردستان و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان وەکو خاوەنداریکردن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد.
ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، (ڕەژاک) و گەنجانی وڵاتپارێز لە سەردانی کردنیاندا بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانیان کردەوە و داوایانکرد، لەپێناو پاراستنی خاکی کوردستان بەگشتی و باشوری کوردستان بەتایبەتی، تەواوی چین و توێژەکان و ئازادیخوازان بێ دەنگ نەبن و هەڵوێست بنوێنن لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشستی تورک، هەروەها هاوسەرۆکی کەرکوکی تەفگەری ئازادی داوای کرد کە هاووڵاتیانی شارەکە هاوکاربن لە پتەوکردنی ئاشتی و دیموکراسی لە شارەکە.
لە سەردانەکەیاندا بۆسەر گڵکۆی شەهیدان، کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان ووتی: " سەرەتا سەری رێزو نەوازش دادەنین بۆ گشت شەهیدانی سەربەرزی کوردستان کە بە خوێنی خۆیان توانیان کوردستان بپارێزن، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی هەر چوارپارچەی کوردستان دەکەین بەتایبەتی هاوڵاتیانی کەرکوک بەتەواوی پێکهاتەکانیەوە، ئێمە وەکو تەفگەری ئازادی سەردانی گۆڕی شەهیدانم کرد تا لێرەوە بەڵێن دووپات بکەینەوە کە لەسەر ڕێبازی ئەوان بەردەوام دەبین تا کۆمەڵگا و کوردستانێکی ئازاد بەدەستدەهێنین".
هەروەها هاوسەرۆکی کەرکوک سەبارەت بەدۆخی شاری کەرکوکی باشوری کوردستان ڕایگەیاند: "لە ئیستادا تەواوی سێکتەرەکانی ئەمنی و ئابوری و دامودەزگاکانی شاری کەرکوک لە قەیرانێکی گەورەدایە، ئێمەش وەکو ئەنجومەنی کەرکوکی تەفگەری ئازادی چەندین پرۆژەمان پێشکەش بە ئیدارەی شارەکە کرد تا بتوانین کۆمەڵگا و هاووڵاتیانی کەرکوک لەم قەیرانانە ڕزگار بکەین، بەڵام کاری زیاتری دەوێت لەگەڵ حزبە کوردستانیەکان و ڕێکخراوەکانی شارەکە تا بتوانین هاووڵاتیانی کەرکوک بگەینینە لێواری ئارام".
لە کۆتایدا کۆمەڵ سەرمەد ووتیشی: "ئێمە وەکو تەفگەری ئازادی پەیامێکی ئاشتی و پێکەوژیانمان بەرزکردۆتەوە لەشاری کەرکوک، پێمان وایە(لەژیاندا ئاشتی و پێکەوەژیان وە لە بەڕێوبەردندا دیموکراسی) بەڵام بەرامبەر ئەو دروشمەی ئێمە بەشێک لە حزب لە کەرکوک هەن کە ووتاری نەتەوەیی ناشناڵزم و ڕەگەزپەرستیان بەرزکردۆتەوە، پێمان وایە ووتاری ڕەگەزپەرستی بەهەمان ووتار وەڵام نادرێتەوە، پێویستە خەباتی ئاشتیانەوە و دیموکراسی لە کەرکوک پتەوتر بکەین و ئەو خەباتە بە هەوڵ و هیمەتی هاووڵاتیانی شارەکە بەروەپێش ببەین".
هـ . ب