'ته‌نانه‌ت یه‌ك چركه‌ی زیلانیش به به‌تاڵی تێپه‌ڕنه‌بوو'
گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار ژیان ئارارات باسی له‌وه‌كرد كه له كه‌سایه‌تی زیلاندا زۆر به روونی د‌رك به ژیانی واتادار و ئازاد كرا و وتی، "ته‌نانه‌ت چركه‌یه‌كی ژیانیشی به به‌تاڵی تێپه‌ڕ نه‌كرد ".
گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار ژیان ئارارات باسی له‌وه‌كرد كه له كه‌سایه‌تی زیلاندا زۆر به روونی د‌رك به ژیانی واتادار و ئازاد كرا و وتی، "ته‌نانه‌ت چركه‌یه‌كی ژیانیشی به به‌تاڵی تێپه‌ڕ نه‌كرد ".
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی ههڵۆكانی زاگرۆس و جه‌نگی خابوردا رۆحی فیدایی و كه‌سایه‌تی سه‌ركه‌وتن له زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین له‌سه‌ر رێچكه‌ی زیلان مێژوو ده‌نوسێته‌وه.
گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا پێشه‌نگایه‌تی بۆ شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له ساڵیادی شه‌هیدبوونی زیلان (زه‌ینه‌ب كناجی) باس له گرنگی هه‌ڵوێستی زیلان بۆ تێكۆشانی ئازادی ده‌كه‌ن.
ئیتر به هه‌زاران زیلان هه‌ن
دونیا دلبرین: بۆ هه‌موو ژنان رۆڵێكی گه‌وره‌ی به ئه‌نجام گه‌یاندووه. له ناو ریزه‌كانی پارتیدا ته‌نیا یه‌ك ساڵی تێپهڕادبوو، به‌ڵام له ناو ئه‌و ساڵه‌دا له رووی خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن له رێبه‌رایه‌تی ئه‌نجامی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنابوو. ئێمه شوێنكه‌وتووی ئه‌وین و ئه‌و وه‌ك پێشه‌نگی گه‌وره‌ی خۆمان ده‌بینین. ئه‌و بۆ ئێمه وه‌ك خوداوه‌ندێكه. گوزارشته له ژیان، سه‌ركه‌وتن، ئیراده، هێز و وره. بۆ ژیانی گیانی به‌رخودانی خوڵقاند. ئه‌مڕۆ به هه‌زاران زیلانمان هه‌یه و درێژه به‌و هێڵه ده‌ده‌ن. ئێمه به‌و رۆحه‌وه به‌رده‌وام سه‌رده‌كه‌وین. ده‌ریخست كه له دژی دوژمن شه‌ڕ ده‌بێت چۆن بكرێت. ده‌ریخست ژن بێده‌نگ نابێت و ژیانی پێشووی ره‌تكرده‌وه.
هه‌ر ساتێكی ژیانی پڕكرده‌وه
ژیان ئارارات: هاوڕێ زیلان به چالاكی خۆی پلانگێڕی له دژی رێبه‌رایه‌تی پوچه‌ڵ كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تی خوێندبوه‌وه، لێی تێگه‌یشتبوو، هه‌ستی پێكردبوو. هه‌ر بۆیه چالاكیهكهی مێژووییه و خاوه‌ن واتایه‌كی گه‌وره‌یه. وایكرد كه ژن خۆی بناسێت و له به‌رامبه‌ر سیستمی ده‌سه‌ڵات تێبكۆشێت. سیستم و پیلانگێڕی به‌رامبه‌ر رێبه‌رایه‌تی قه‌بوڵ نه‌كرد. به شێوه‌یه‌ك كه ئاگاداری ئه‌وه‌یه، چالاكیهكهی كرد. كاتێك مرۆڤ سه‌رنجی كه‌سایه‌تی ئه‌و ده‌دات، ده‌بینێت كه خاوه‌ن ناسنامه‌ی ژنی ئازاد، خاوه‌ن ئیراده و هزرێكی به‌هێزه. مرۆڤ له كه‌سایه‌تی هاوڕێ زیلاندا زۆر به روونی له ئازادی تێده‌گات، له گرنگی واتای ژیان باشتر تێده‌گات. هه‌موو كات بووه خاوه‌نی ژیانێكی به‌واتا و چركه‌یه‌كیشی به به‌تاڵی تێنه‌په‌ڕاند. ئه‌وین، ئاره‌زومه‌ندی و واتایه‌كی گه‌وره‌ی تێكه‌ڵ كرد و هه‌موو ژركهكانی ژیانی پڕكرده‌وه. له چوار لای جیهانه‌وه ژن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر به سیستم ده‌وه‌ستنه‌وه كه‌وتنه ژێر كایگه‌ری هاوڕێ زیلان.
هـ . ب