تێكۆشانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار به‌رده‌وامه
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه له پێناو دادپه‌روه‌ریدا تێده‌كۆشێت، رایگه‌یاند، "٤ ساڵ تێپه‌ربوو به‌ڵام هێشتاش ئازاری ئێمه سوك نه‌بووه. با دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێت".
بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه له پێناو دادپه‌روه‌ریدا تێده‌كۆشێت، رایگه‌یاند، "٤ ساڵ تێپه‌ربوو به‌ڵام هێشتاش ئازاری ئێمه سوك نه‌بووه. با دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێت".
ئه‌مینه شه‌نیاشار كه له ١٤ی حوزیه‌رانی ٢٠١٨‌دا له ناوچه‌ی سروج (پرسوس)ی رحا هاوسه‌ر و دوو كوڕی له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ڵدزه‌وه كوژران له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار كه له‌و هێرشه‌دا بریندارببوو، له ٩ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه له‌به‌رده‌م دادگای رحا ده‌ستی به ئێشكگری دادپه‌روه‌ری كردووه. ئێشكگریی له رۆژی ٤٨١هه‌میندا به‌رده‌وامه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆتایی هه‌فته‌یه بنه‌ماڵه‌كه له ماڵی خۆیان له پرسوس درێژه‌یان به ئێشكگریدا.
بنه‌ماڵه‌كه له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ژماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی دادیان تاگ كرد و به‌م جۆره نوسیان: "٤ ساڵ تێپه‌ڕین هێشتا ئازاری ئێمه ساڕ‌ێژ نه‌بووه. ئێش له جه‌رگمان ده‌رناچێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئێش و ئازاره كۆتایی بێت با دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێت".
هـ . ب